هەواڵ

WSJ: فلین لە دانپێدانانەکانیدا باسی کار کردنی بۆ حکومەتی تورکیا کردووە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ی ئەمەریکی، لە نوێترین ژمارەیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە مایکڵ فلین ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، لەبەردەم داواکاری گشتیدا دانی بە شێوازی کارەکانی لەگەڵ حکومەتی تورکیادا ناوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم دانپێدانانەی فلین، کێشەی گەورە بۆ حکومەتی تورکیا دروست دەکات.

ئەمە لە کاتێكدایە فلین پێش چەند ڕۆژێک، دانی بەوەشدا نا کە لە بابەتی چاوپێکەوتنی بە کاربەدەستانی ڕوسیا، درۆی لەگەڵ پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمەریکادا کردوە.

پارێزەرەکەی فلین لە ماوەی ڕابردودا ئەوەی ڕاگەیاند کە بریگرتەکەی بە هیچ شێوەیەک تۆمەتی کارکردنی لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیای قبوڵ نەدەکرد.

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ئەوە ئاشکرا بوو، کە فلین لە بەردەم داواکاری گشتیدا، باسی لە ڕێکەوتنێکی ٥٣٠ هەزار دۆلاری کردوە لەگەڵ پیاوێکی کاری تورکی بە ناوی (ئێکیم ئاڵپتەکین).

بەڵام فلین لە سەرەتادا ئەوەی ڕەتکردۆتەوە کە ئاڵپتەکین بە پاڵپشتی ماددی حکومەتی تورکیا، ئەو ڕێکەوتننامەیەی لەگەڵ فلیندا واژۆ کردبێت.

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەکە، فلین هەتا کاتی دەستبەکاربوونی لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا وەک ڕاوێژکاری نەتەوەیی ئەمەریکا، هیچ زانیاریەکی نەداوە بە وەزارەتی دادی ئەمەریکا، کە کار بۆ حکومەتی تورکیا دەکات.

بەڵا هەتا ئێستاهیچ سەرەداوێک دەرنەکوتوە لەسەر ئەوەی کە لە کابینەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، هیچ کەسێکی تر ئاگای لە کارەکانی نەبووە.

لە ماوەی ڕابردودا ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنال، ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە فلین لەگەڵ هەریەک لە مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرات ئاڵبایراک وەزیری سامانە سروشتیەکان کۆبونەوەی ئەنجام داوە و بڕی ١٥ ملیۆن دۆلاریان لە بەرامبەر ڕفاندنی م.فەتحوڵڵا گولەن وەک تەکلیف خستۆتە بەردەمی.

http://www.tr724.com/wsj-flynn-itiraf-pazarliginda-turk-hukumeti-icin-calistigini-kabul-etti/

 

Show More
Back to top button