هەواڵ

ئەم بەشە تایبەتە بە هەواڵ

دۆسییەی لێکۆڵینەوە لە دژی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری کۆسۆڤۆ کرایەوە کە یارمەتیدەربوو لە ڕفاندنی مامۆستاکانی بزاڤی خزمەتدا

  داواکاری گشتی تایبەتی کۆسۆڤۆ دۆسییەی لێکۆڵینەوە لە دژی ٣ بەرپرسی باڵای کۆسۆڤۆ کردەوە سەبارەت بە دۆسییەی ڕفاندنی ژمارەیەک مامۆستای بزاڤی خزمەت و دواتر ڕادەستکردنەوەیان بە تورکیا بە شێوەیەکی نایاسایی. ئەو کەسانەی دۆسییەی لێکۆڵینەوە لە دژیان کراوەتەوە بریتیین لە دریتۆن گاشی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری کۆسۆڤۆ و ڤالۆن کراسنیچی سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و پەنابەری کۆسۆڤۆ، و ڕەحمان سولەیمانی سەرۆکی دەزگای بیانییەکانی…

Read More »

دکتۆر جەیمس پەگلیسی: لە ڕێگەی بزاڤی خزمەتەوە دەرفەتم بۆ ڕەخسا زۆر شت لە بارەی ئیسلامەوە فێربم

  دکتۆر جەیمس پەگلیسی، جێگری ڕێکخەری پرۆگرامی خزمەتە ئایینییەکانە لە زانکۆی ئێدوارد لە شاری ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری خوێندنی باڵا و پەیڕەوکردنی ئایینەکان. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە پەیڕەوکردنی پراکتیکی ئایینی. گرنگی بە بابەتەکانی دیلۆگی نێوان ئایینەکان و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و ماف و ئازادییە مرۆییەکان دەدات. لە هەمان کاتدا لە ئینستیوتی دیالۆگی باشوری ڕۆژئاوا…

Read More »

لە ماوەی ٤ ساڵدا ٢١٩ ژنی دووگیان و خاوەن منداڵی ساوا دەستگیر کراون

  بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی (Solidarity with Others) کە ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە، لە ماوەی ٤ ساڵدا و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕەشبگیری هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتدا، ٢١٩ ژنی دووگیان و خاوەن منداڵی ساوا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەستگیرکراون. بە پێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن ڕێکخراوەکەوە بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢١ لە کۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ٥٦ شاری تورکیادا بۆ ڕەشبگیری…

Read More »

بەرپرسانی زیندان ڕێگە لە زیندانییەک دەگرن دەرمانی نەخۆشی دڵ وەربگرێت

لەدوای دەستگیرکردنی نوسرەت موغلا بۆ یەکەم جار چاوی کەوتە بە کەسوکارەکەی لەو کاتەوەی کە زیندانیکراوە و لە لایەن چەند پاسەوانێکەوە بە قۆڵبەستی هێنرایە بەردەمی خێزانەکەی. نوسرەت موغلا کە تەمەنی 84 ساڵ دەبێت پێی ڕاگەیەندراوە کە ئەگەری هەیە ماوەیەکی زیاتر لە زیندان بمێنێتەوە. نوسرەت موغلا لە ڕۆژێکدا دەبێت 14 جۆر دەرمان بخوات بەهۆی نەخۆشی دڵەوە و هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە دەرمانی…

Read More »

ڕێکخراوی (AST) لە پێناو مافەکانی ژنان چالاکی جۆراوجۆر ڕێکدەخات

  ڕێکخراوی (Advocates of Silenced turkey)، کە ڕێکخراوێکی مەدەنی بواری مافەکانی مرۆڤە، بە نیازە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە لە ٣٠ شوێنی جیاوازدا چالاکی و خۆپیشاندان لە دژی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان ڕێکبخات. بە پێی ئیندێکسی گلۆباڵ جێندەر گاپ بۆ ساڵی ٢٠٢٠، تورکیا لە ڕیزبەندی یەکسانی ڕەگەزەکان لە نێو ١٥٣ وڵات لە پلەی ١٣٠ هەمیندایە. لە ساڵی ٢٠٠٥ وە هەتا ئێستا…

Read More »

خێرخوازان بیرێکی نوێی ئاویان لە ئۆگەندا کردەوە

  هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوامن لە کار و چالاکییە خێرخوازییەکانیان. یەکێک لە گرنگترین ئەو کار و چالاکییانەی ئەنجام دەدرێت بریتییە لە کردنەوەی بیری ئاوی پاک لە کیشوەری ئەفریقا. لە وڵاتی ئۆگەندا کە بەدەست نەبوونی ئاوەوە دەناڵێنێت تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ٩٠ بیری ئاو کراوەتەوە. هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە ساڵی ٢٠٢١ یشدا بێ ماندووبوون و خاوبوونەوە بەردەوامن…

Read More »

کچی ڕفێندراوێک: ئێستا بیر لەوە دەکەمەوە کە ئاخۆ باوکم ئەشکەنجە دراوە یاخود نا

  لقی ئەستەمبوڵی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی تورکیا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا سەبارەت بە حوسەین گالیب کوچوکئۆزیغیت، کارمەندی پێشووی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا، کە پێشتر لە کارەکەی دوورخرابووەوە و لە ئێستاش بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە نازاندرێت. حوسەین گالیب کوچوکئۆزیغیت لە بەرواری ٢٩ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ وە بێسەروشوێنە. نورسەنا کوچوکئۆزیغیت و کەسوکاری کوچوکئۆزیغیت لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەشداربوون. بە پێی هەواڵێکی…

Read More »

“مووکێشی” بە گوێرەی ئارەزوو و بەرژەوەندی

  خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: “ئایا جووتێک چاومان پێنه‌به‌خشیووه‌؟  هه‌روه‌ها زمان و دوو لێوه‌شمان پێ نه‌به‌خشیووه‌؟ ئایا ڕێگاکانی خێر و شەڕمان پیشان نەداوە؟” (سورەتی البلد – ئایەتی ٨ – ١٠) پرۆفیسۆر دکتۆر مەهمەت گۆرمەز، سەرۆکی پێشووی دەزگای کاروباری ئایینی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک ناکرێت مووکێشی لە قسە و نووسینەکانی کەسێکدا بکرێت…

Read More »

“ئەندازیاری مووکێشی” و ڕاپۆرتی ئەوقاف سەبارەت بە مامۆستا فەتحوڵا گولەن – بەشی سێیەم

  دکتۆر ئێرگون چاپان، نووسەر و پسپۆڕی ئایینی، زنجیرە وتارێکی لەسەر بابەتی (ڕاپۆرتی ئەوقاف سەبارەت بە مامۆستا فەتحوڵا گولەن و “ئەندازیاری مووکێشی”) ئامادەکردووە. ئەوەش نووسینێکی شیکاری گرنگە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بزانن ڕاپۆرتەکە بە چ شێوازێک نووسراوە. لێرەدا بەشی سێیەمی زنجیرە وتارەکە بڵاودەکەینەوە: ئەگەر بە گوێرەی ڕواڵەت هەڵسەنگاندن بۆ دەربڕینە مەجازی و لێکچووەکانی قورئانی پیرۆز بکەین ئەوا دەکەوینە هەڵەوە و…

Read More »

کوبرای 5 ساڵ نەیتوانی بۆ کۆتا جار باوکی ببینێت و گیانی لەدەستدا

کوبرا کوزان تەمەن 5 ساڵ کە ماوەی ساڵێکە وەرەمی شێرپەنجە لە مێشکیدا هەیە، ئەم بەیانیە لەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەری وەردەگرت گیانی لەدەستدا. کوبرا هەمیشە لە کاتی نەخۆشیدا داوای باوکی دەکرد کە لە سەرەتای توشبوونیەوە بە نەخۆشی زیندانی کراوە. هەموو داواکاریەکان لە لایەن خێزانەکەیەوە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە باوکت ببینێت رەتکرایەوە. لەدوای ئەوەی بارودۆخی کوبرا بەرەو خراپتر دەچوو لەودای ئەوەی لە…

Read More »
Back to top button