Editor

هەواڵ

ئەمریکا لە دژی چین پشتیوانی ئەنەس کانتەر دەکات: بایەخ بە ئازادی ڕادەربڕین دەدەین

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ناڕەزایی خۆی دەربڕی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی یارییەکانی یانەی بۆستۆن سەلتیک لە لایەن دامەزراوەیەکی پەخشی چینییەوە بە هۆی ئەوەی ئەنەس کانتەر ئەستێرەی دیاری تۆپی باسکەی ئەمریکا و یانەی بۆستۆن سەلتیک ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکومەتی چین بەرامبەر بە ئویگورەکان لە هەرێمی تیبت گرت. حکومەتی واشینتۆن ڕایگەیاند کە ئەوان هەست بە نیگەرانی دەکەن بە هۆی ئەو جۆرە کار و چالاکییانەی…

Read More »
هەواڵ

٣٩ ژن دەستگیرکران کە مامۆستا و فێرکەری قورئان و ژنی ماڵەوە بوون

هەڵمەتی ڕەشبگیرەکانی حکومەتی تورکیا لە دژی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت بەردەوامە. لە شاری ئیزمیر و ناوچەکانی دەوروبەری هەڵمەتێکی ڕەشبگیر لە دژی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت دەستیپێکردووە و لەو چوارچێوەیەدا ٣٩ ژن بە تۆمەتی هاوسۆزییان بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیرکران. ئەوەی جێی سەرنجە لەو هەڵمەتەدا بریتییە لەوەی کە زۆربەی ئەو ژنانەی دەستگیرکراون ژنی ماڵەوە بوون و هیچ کارێکیان نەکردووە، وە هەروەها یەکێک لە ژنان…

Read More »
هەواڵ

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە غەریبیدا دەژین دەبنە دەنگی هاوپیشە بەندکراوەکانیان

پێشەنگای کتێبی فرانکفۆرت، کە بە گەورەترین بازاڕی کتێب لە جیهاندا دادەنرێت، بۆ جاری ٧٣ هەمین لە شاری فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا کرایەوە. فرانکفۆرد ساڵی جارێک دەبێتە پایتەختی فیکر لە هەموو جیهاندا. لە ساڵی ١٩٤٩ وە هەتا ئێستا هەموو ساڵێک لە مانگی تشرینی یەکەمدا پێشەنگاکە دەکرێتەوە چەندین بەرهەمی ناوازە لە هەموو بوارەکاندا لەخۆدەگرێت. لەپاڵ فرۆشتنی کتێبدا پێشەنگاکە بە یەکێک لە ناوەندە کەلتورییە…

Read More »
بیروڕا

نووسینێکی پەندئامێز زانایەکی خەڵکی مەککە سەبارەت بەو موڵکانەی بزاڤی خزمەت کە دەستیان بەسەرگیراوە

جەمال الحوشبی زانای ناوداری سعودی و سکرتێری گشتی ناوەندی توێژینەوەی “رؤیة الثقافی” ، نووسینێکی سەبارەت بەو موڵکانەی بزاڤی خزمەت بڵاوکردەوە کە لە لایەن حکومەتەوە دەستیان بەسەردا گیراوە. نووسینەکەی جەمال الحوشبی لە ژمارەی ٦٢ی گۆڤاری (حراء) بڵاوکرایەوە و تێیدا دەڵێت: لە مەجلیسێکی دۆستاندا دانیشتبووین. یەکێک لە هاوڕێیان پرسی: ئەرێ کارەکان لە تورکیا بەرەو کوێ دەڕوات؟ یەکێک وەڵامی دایەوە: هیچ شتێکی نوێ…

Read More »
هەواڵ

ژنێکی تووشبووی کۆرۆنا بە جلوبەرگی تایبەتەوە دەستگیرکرا

لە شاری بورسا لە تورکیا ڕووداوێک ڕوویدا کە بە مێشکی کەسدا نایەت. ژنێک بە ناوی سەرپیل جان، کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای پۆزەتیڤ دەرچووبوو، وە لە کەرەنتیندا بوو، دەستگیرکرا و برایە بەردەم دادگا. سەرپیل جان کە دایکی دوو منداڵە لە لایەن دادگاوە بڕیاری زیندانی کردنی بۆ دەرچوو، وە ڕەوانەی گرتووخانە کرا.   BU DA OLDU 13 Ekim'de Bursa'daki evinde gözaltına alınan…

Read More »
هەواڵ

نەخۆشێکی شێرپەنجە لە زینداندا بە موجەفیفە ڕووخساری گەرم کرا

ئایشە ئۆزدۆغان تووشبوویەکی نەخۆشی شێرپەنجەیە و لە ئێستادا نەخۆشییەکەی گەیشتووەتە قۆناغی چوارەم و لە بارودۆخێکی تەندرووستی زۆر خراپدایە، بەڵام سەرەڕای نەخۆشییەکەی بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیرکراوە و ڕەوانەی گرتووخانە کرا. ئەمینە ئەردەم، خوشکی ئایشە ئۆزدۆغان، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەناو گرتووخانەدا هەوڵ دراوە بە موجەفیفە ڕووخساری خوشکەکەی گەرم بکرێت. سەرەڕای ئەوەی هەموو ڕاپۆرتە پزیشکییەکان جەخت لەسەر ئەوە…

Read More »
هەواڵ

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی ئازادکردنی رۆژنامەنوسانی تورکیا دەکات

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی لە شاری لایپزیگی ئەڵمانی ڕۆژنامەنووسانی کۆکردەوە داوای پشتیوانی بۆ ڕۆژنامەنووسە زیندانیکراوەکانی تورکیا کرد. ئەو کۆمەڵەیە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: “لە فیستیڤاڵی “شۆڕشی 2021 بۆ گۆڕان” پشتیوانیمان لەو ڕۆژنامەنووسانە کرد کە هێشتا هەوڵ دەدەن کارەکانیان ئەنجام بدەن”. لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە فیستیڤاڵەکەدا بەڕێوەچوو، ڕۆژنامەنووس یۆکسەل دورگوت، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەو کۆمەڵەیە وتی “بینیم کە زۆر کەس لەبارەی تورکیاوە زانیاریان…

Read More »
هەواڵ

بۆچوونی کۆتایی دادگای (Turkey Tribunal): تورکیا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام داوە

دوا بڕیاری دادگای (Turkey Tribunal) تورکیای بە تۆمەتەکانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، ئەشکەنجە و ڕفاندن تۆمەتبارکرد. بڕیارەکەی دادگا لە 6 بەش پێکدێت. بەم پێیەش ئەشکەنجەی سیستماتیک لە تورکیا ئەنجام دەدرێت، بەتایبەتی لە دژی کورد و هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت. دەوڵەتیش تۆمەتی ‘ئەشکەنجە’ی شاردووەتەوە. بە لەبەرچاوگرتنی ڕاپۆرت و بەڵگەنامەکان و لێدوانەکانی شایەتحاڵەکان، تێبینی دەکرێت کە ڕفاندنەکان بەشێکن لە کرداری دەوڵەت. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:…

Read More »
هەواڵ

ئەنجومەنی ئەوروپا ڕاپۆرتێک لەبارەی بزاڤی خزمەت بڵاودەکاتەوە

ئیلیۆنورا مونگێلی، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی مافی مرۆڤی ئیتالیا سەبارەت بە تۆمەتی زیندانیکراوەکانی تورکیا بە تۆمەتی ‘تیرۆر’ و هاوسۆزانی خزمەت لێدوانی دا. مونگێلی ڕوونیکردەوە کە ماف و ئازادییەکانی هاوسۆزانی خزمەت پێشێلکراوە. مونگێلی سەبارەت بە تۆمەتبارانی ‘تیرۆر’ لە تورکیا وتی: تورکیا زۆرترین ژمارەی ئەو زیندانیانەی هەیە کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆر زیندانیکراون. بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئەنجومەنی ئەوروپا ئامادەیکردووە، 29 هەزار و…

Read More »
هەواڵ

مامۆستا ئۆرهان ئیناندی: “لە ژێر ئەشکەنجەدا لێدوانم لێوەرگیرا”

مامۆستا ئۆرهان ئیناندی، بەڕێوەبەری پێشووی خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە کرگزستان کە لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن دەزگای هەواڵگری میتی تورکیاوە ڕفێندرا و گەڕێندرایەوە بۆ تورکیا، لە بەردەم دادگادا باسی لەوە کرد کە لە کاتی دەستبەسەربوونیدا لە بنکەی پۆلیس ئەشکەنجە دراوە و لە ژێر ئەشکەنجەدا لێدوانی لێوەرگیراوە. بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی DHAی تورکی، مامۆستا ئۆرهان ئیناندی لە ڕێگەی سیستەمی دەنگی و…

Read More »
Back to top button