img.attachment-full.size-full.wp-post-image { display: none !important; }
هەواڵ

دۆکۆمێنتاری کۆچی ئەسما ئوڵودا لە ڤیستیڤاڵی کان نمایشکرا

دوای ئەو تەنگپێهەڵچنین و کێشانەی لە تورکیا ڕووبەڕووی بوویەوە مامۆستا ئەسما ئوڵودای ئاکادیمیست تورکیای لە ڕیگەی قاچاخەوە بەرەو ولاتی یۆنان بەجێهێشت، لە ڕووباری مەریچی سنووری نێوان تورکیا و یۆنان پەڕیەوە و گەشتە وڵاتی یۆنان، پاشان لە ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە بە جەلتەی دل کۆجی دواییکرد و دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوادا هات؛ لە ڤیستیڤاڵی کان دۆکۆمێنتارییەک ئامادە و پێشکەشکرا بە ناوی “وەتەن: ئاوازێک بۆ پەنابەران”، ئەم دۆکۆمێنتارییە کاریگەرییەکی بەرفراوانی دروستکرد کە لە بەشێکی دۆکۆمێنتارییەکەدا باسی بەسەرهاتی مامۆستا ئەسما ئولودا کرابوو.

میوزیکی دۆکۆمێنتارییەکە هونەرمەندی بە ناوبانگ نەیل سۆلۆمۆن ئامادەی کردبوو، بە ناوی ” homeland, وەتەن”،. کە ئامادەبوان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە پێشوازیان لە دکۆیۆمێنتارییەکە کرد.

لە ڤیستیڤاڵەکەدا پانێڵێک ڕێکخرا بە بەشداربوونی نەیل سۆلۆمۆن و محمد ئولودای هاوسەری ئەسما ئولودا و چەند کەسێکی تر. کە یەکێک لەوان ئەیهان چەتینی بەڕێوەبەری ئینیستوتی ،Turkuaz Harmony بوو زانیاری سەبارەت بە دۆکۆمێنتارییەکە پێشکەشکرد.

ئیسیاک پێرەی بە شدار بوو لە پانێڵەکە ڕایگەیاند: “ئەسما و ٣ لە منداڵەکانی و هاوسەرەکەی بە ئاوی نێوان تورکیا و یۆناندا پەڕینەوە بەری یۆنان و گەشتنە ئەسینا، بە شێوەیەکی کتوپر، مامۆستا ئەسما توشی جەڵتەی دڵ بوو گیانی لەدەستدا، کە ئەمە بەسەرهاتێکی لە ڕادەبەدەر کاریگەرە، کە نەیل سۆلۆمۆن ئەم بەسەرهاتەی کرد بە گۆرانی گێرایەوە” .

وەک هۆتستیکسی ئەفریقی بەشدار لە پانێڵەکە ووتی” هونەرمەندەکان ئەتوان بە شێوەیەک

ی کاریگەر لە ڕێگەی هونەر و گۆرانییەوە پەیامەکانیان بگەیەنن. هەندێک جار وێنەیەک دەتوانێت هێندەی هەزاران ووشە پەیام کاریگەری هەبێت.

محمد عەلی ئولودای هاوسەری ئەسەما ئولودا ڕایگەیاند: ” لەدەستدانی هاوسەرەکەم، دایکی سێ منداڵەکەم گەورەترین ناسۆری بوو کە بە سەرمان هات، نامەوێت لە مەودوا ئەسماکان بەوشێوەیە بمرن، نامەوێت مرۆڤەکانی تر، دۆستەک

انمان و کەسە ستەملێکراوەکان تووشی ئەم ئازارە ببن؛ بۆیە دەبێت زۆر بەهێز بین و بەردەوامبین لەسەر ڕوبەڕوبوونەوەی ستەمکاری.

هونەرمەند سۆلۆمون ڕایگەیاند ئەم گۆرانییەم پێشکەشی بۆ ئەسما ئولودا کردووە.
” ئەمەوێت بڵێم دایک و باوکم بە ڕەچەڵەک لوبنانین، کاتێک ویستیان گەشت بۆ ئەمریکا بکەن، بەهەڵە سواری کەشتی بووبوون و کەشتییەکە بردبوونی بۆ ئەفریقای باشوو؛ ئەم ڕوداوە سەرەتای دروستبوونی گۆرانییەکەم بوو، بەڵام کە بەسەرهاتی ئەسما ئوڵودام بیست ئەم گۆرانییەم بۆ ئەسما و سەرجەم پەنابەران پێشکەش کرد.

دوابەدوای ئەوەی لە ڤیستیڤاڵی کان پێشوازییەکی گەورەی لێکرا، لە ئێستادا دۆکۆمێنتاری “وەتەن: ئاوازێک بۆ پەنابەران” لە کالیفۆرنیا، تۆرۆنتۆ و کامیرۆن بانگێشتکراوە بۆ چەندین ڤیستیڤاڵی جیاوازی فیلم.

Show More
Back to top button