هەواڵ
کوبرای تەمەن دوو مانگ تەنها دوو ڕۆژ بەرگەی زیندانی گرت، تووشی گەشکە بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە

کوبرای تەمەن دوومانگ، کە ٥ رۆژە لەگەڵ دایکیدا لە چوارچێوەی ڕەشبگیرییەکان دژی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت دەستبەسەر کراون، لە زیندانی ژنانی بەکرکۆی لە قاوشێکی قەرەبالخدا زیندانی کرابوون، ئەو ساوا تەمەن دوو مانگە تووشی گەشکە دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
شاندیز یاشای دایکی ئەم منداڵە تاکە تاوانێک کە ڕووبەڕووی کراوەتەوە و بە نایاسایی زیندانی کراوە ئەوەیە کە کاتی خۆی لە بانق ئاسیا هەژماری بانکی کردوەتەوە.
عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی سەوز(هەدەپە)، ڕایگەیاند: “دوای بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی کوبرا بۆ ٤٠ پلەی سیلیزی، تووشی گەشکە دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دکتۆر سەعدی کۆنوک لە بەکر کۆی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.”
ئەو ئەندام پەرلەمانە لە تویتەری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند کە “ئەو منداڵە خۆراک و پێداویستی وەک شیری قوتو و هتد..ی لە زیندان بۆ دەستەبەر ناکرێت، دایکیشی بەهۆی باری دەروونی ناو زیندان شیری پێویستی نییە بۆ منداڵەکەی.”
عومەر فاروق نوسیویشیەتی “ئاخر دەبێت چیتر ڕوبدات لە ژێر سایەی یاسای باری نائاساییدا!!!؟، ئەوەی تا ئێستا بەسەر هەزاران منداڵی ساوادا هاتووە وا منداڵێکی تریش بە هەمان دۆخدا تێدەپەڕێت!، تێبگەن ئیتر!
کوبرای ١٠ مانگان لە زینداندایە.”
Zindanda 5. geceyi geçiren Anne ve bebeğin son hali!
Kübra bebek Cezaevine kapatıldığı günün ertesi gün ateşlenmiş,40 derece ateş ile havale geçirirken ambulansla Dr.Sadi Konuk Hastanesine yetiştirilmiş.
Bebeğin cezaevinde beslenme ihtiyaçları karşılanamamakta!
Anne üzüntüden… pic.twitter.com/OLA1KsnM8t
— Ömer Faruk Gergerlioğlu (@gergerliogluof) May 20, 2023