بزاڤی خزمەتهەواڵ
ئەردۆگان و ئاکەپە نانی ئەو هەڵمەتی ناشیرین کردنەی بزاڤی خزمەت دەخۆن کە چەندین ساڵە ئەنجامی دەدەن


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی Solidarity with OTHERS کە بنکەکەی لە بروکسەلە، ١١ی مایس وێبنارێکی لەسەر ئەو زمانی نەفرەتەی کە لە ساڵی ٢٠١٦ وە بەرامبەر بزاڤی خزمەت بەکاردەهێنرێت ، بە ئامادەبوونی چەند کەسێکی پسپۆڕی بوارەکە ئەنجامدا.
لە وێبینارەکەدا تیشک خرایە سەر ئەو هەڵمەتی ناشیرینکردنەی کە لەلایەن حکومەت و حیزبی ئاکەپەوە کراوەتە سەر بزاڤی خزمەت و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە بە شێوەیەک کەکاری جدی کراوە لەسەر ئەوەی کە ئەو دەستەواژانە لەلایەن بەشێکی زۆری کۆمەڵگاشەوە دژ بە خزمەت بەکاربهێنرێت، کە ئەمەش سەری کێشاوە بۆ ئەوەی ستەم و ناعەدالەتی بەرامبەر ئەم چینە بەرچاوەی کۆمەڵگا ئەنجام بدرێت.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی Solidarity with OTHERS کە بنکەکەی لە بروکسەلە کاری گرنگ دەکات لەسەر ئەو هەڵمەتی ناشیرینکردنەی کە وای کردووە تاکەکانی بزاڤی زمەت لە کۆمەڵگادا جیاکارییان بەرامبەر بکرێت و بە ئاسایی بینینی ئەو ستەمەی بەرامبەر هاوسۆزانی خزمەت دەکرێت، ئەمەش بە بەکارهێنانی وشەی ”ف…(!)” بەرامبەر ئەم کەسانە.
وە هەرووەها ئەم ڕێکخراوە ڕاپۆرت لەسەر هاندانەکانی رژێمی ئاکەپە دەکات بۆ توندوتیژژی، قسەی ڕقاوی، جیاکاری لە کۆمەڵگادا بەرامبەر ئەو کەسانەی کە هاوسۆزی بزاڤەکەن.

دیپلۆماتکاری پێشوو عومەر گولەر:
لە تورکیا هەڵمەتێکی کاریگەری جیاکاری کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەچێت. هەڵمەتێکی ناشیرین کردن و تاوانبارکردن کە کاریگەیری لەسەر زیاتر لەسەر ٨ ملیۆن مرۆڤ داناوە. لە دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٥ وە هاوسەنگی دیۆپلۆماسی و سیاسی لە وڵاتدا تێکچوو، بە جۆرێکە لە دوای ١٥ی تەموزەوە هیچ هاوسەنگییەک بوونی نەما لە وڵاتدا کە بە تێپەرینی رۆژ وڵات بووە وڵاتێکی یەک حیزب.
ڤەدات دەمیری پرۆفیسۆری پەیوەندییەکان:
ڕژێمی ئاکەپە بزوتنەوەی گولەنی بە تاکە دوژمنی وڵات نیشانداوە و نیوەکەی تری کۆمەڵگای خستوەتە دوای خۆی. بۆیە ئەردۆگان و ئاکەپە قەرزاری ئەو هەڵمەتی ناشیرین کردنەی بزاڤی خزمەتن کە ئەنجامی دەدەن.
حوسەین دەمیر پرۆفیسۆری یاسای دەستوور:
لە ئەنجامی ئەو پەراوێزخستن و سیاسەتی ناسنامەیەدا حکومەت بزاڤی گولەنی کردە قوربانی. حکومەت لە پێناوی دەسگرتن بەسەر گوتاری ڕای گشتی و بۆ ئەوەی مشتومڕی سیاسی بگوازێتەوە بۆ بوارێکی تر دوژمنێکی نوێی خولقاند بە بەکارهێنی هەڵمەتی ناشیرین کردنی بزاڤی خزمەت.
هیلال ئاکدەنیزی کۆمەڵناس:
پێی وایە کە پێویستە بە شێوەیەکی ئەندازەیی زانستی کۆمەڵناسی کار لەسەر دروستکردنەوە و ئاشکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە هەر لە گەنجەوە تا بەتەمەنەکان ئەنجامبدرێت.

پرۆفیسۆر دکتۆر کەمال شاهینی یاساناس:
ئەو هەڵمەتی ڕق و کینەی حکومەت بەرمبەر بزاڤی گولەن گرتویەتیەبەر بە شێوەیەکە کە بە تاوان ئەژماردەکرێت، پێویستی بەوەیە کە دەوڵەت لە چوارچێوەی پلانێکدا کاری لەسەر بکات.
شایەنی وتنە کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی Solidarity with OTHERS کە بنکەکەی لە بروکسەلە کار لەسەر تەواوی وشە بە وشەی ئەو زمانە زبر و جوداخوازە دەکات کە حکومەتی ئاکەپە لەماوەی چەندساڵی رابردودا بەکاریهێناوە. ئەمەش لە ڕیگەی دۆزینەوەی بە بەدواگەڕانی ئەو وشانە لە سایت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و نوسینی نوسەرکانەوە.