img.attachment-full.size-full.wp-post-image {
display: none !important;
}
لە چوارچێوەی ئەو جینۆسایدەی کاربەدەستانی تورکیا لە دژی هاوسۆزانی خزمەت جێبەجێی دەکەن، دایکێکی تر لەگەڵ منداڵێکی ساوا خرایە زیندانەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی سێڤینچ ئۆزئاسڵان لە ماڵپەڕی کرۆنۆس خانمێکی تورکیا بە ناوی هیلال کەسەر لەگەڵ منداڵە دوو مانگانەکەی بە بێ ساغبوونەوەی هیچ تاوانێک خرایە زیندانەوە. داواکاری گشتی ناوبراوی تۆمەتبار کردووە بە یارمەتیدانی خێزانە لێقەوماوەکانی تورکیا و داوای ئەوەی لێکردووە ببێتە “هەواڵدەر” لەسەر هاوسۆزانی خزمەت.
کەسەر لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی ئەوەی ٣ مانگ لە بەشێکی ناوخۆیی ئافیۆنکەرەهیسار کاری کردووە داواکاری گشتی سزای ٧ ساڵ و ٨ مانگی بەسەردا سەپاندووە کە هەتا ئێستا سزاکە یەکلایی نەبۆتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ جاری دووهەم بە منداڵە ساواکەیەوە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکردەوە. ئەم بڕیارەی داواکاری گشتی لە کاتێکدایە بیلال کەسەری هاوسەریشی لە چەند ساڵی ڕابردوودا ٥٦ مانگ زیندانی بووە. کەسەر لە ڤیدیۆیەکدا تەواوی تۆمەتەکانی داواکاری گشتی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت:” من بە هیچ شێوەیەک کتێب و پارەم لە ژێر ناوی ڕەوانەکردنی کتێب بۆ هیچ کەسێک نەناردووە. من وەک ئەوەی قەرزم بە هەریەک لە (س.ی) و (م.ب) داوە، لە هەمان کاتدا قەرزیشم لێوەرگرتوون. ئەمەش بە شێوەیەکی بەردەوام نەبووە. من ژنی ماڵەوەم و پەیوەندیم لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە”.
Post Views:
20
Back to top button