گروپی "نەغمەکانی ئومێد" لە میانەی چالاکی "میراتگرانی زەوی" لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان لە ئەڵمانیا لە شاری فرانکفۆرت چالاکییەکانی خۆیان پێشکەش کرد. "نەغمەکانی ئومێد" ناوی کەناڵێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوبە و بە چالاکییەکانی هەوڵی خستنە ڕووی ئەو خەم و ئازارانە دەدات کەوا لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەرۆکی هاوسۆزانی خزمەتی گرتووە. کۆمەڵێک هونەرمەندی گەنج لە هۆڵی "ستادهاڵ بەرگن" لە شاری فرانکفۆرت چوونە سەر تەختەی شانۆ، بە پێشکەشکردنی چەند پارچە میوزیک و شیعر و چیرۆکێکی ڕاستەقینە، سەرنجی ئامادەبووانیان بەلای خۆیاندا ڕاکێشا. پڕۆگرامەکە لەلایەن پێشکەشکاری بەناوبانگ ڕەها یەپرەمەوە پێشکەش دەکرا و بە یادکردنەوەی قوربانیەکانی بومەلەرزەکەی مانگی شوباتی ئەمساڵی تورکیا دەستیپێکرد. ڕێکخەرانی چالاکییەکە سەردانی شوێنە مێژوویی و کەلتوریەکانی ئەڵمانیا دەکەن و بڕیارە چالاکییە لە چەند شارێکی دیکە بەردەوام هەبێت. هەروەها لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵیش چالاکییەکانیان دەبەنە هەریەک لە وڵاتەکانی فەڕەنسا، بەلجیکا، هۆڵاندا،دانیمارک و سویسرا.