img.attachment-full.size-full.wp-post-image {
display: none !important;
}

ژیانی ئەنەس کانتەر فریدەم ئەستێرەی دیاری خولی باسکەی ئەمریکا (NBA) دەکرێتە فیلمێکی دۆکۆمێنتاری و لە کەناڵی فۆکسنیوزی ئەمەریکی پێشکەش دەکرێت.
کانتەر ئەستێرەی دیاری پێشووی یانە پیشەگەرەکانی خولی باسکەی ئەمەریکا کە لە ئێستادا وەک چالاکوانێکی مافی مرۆڤ کار دەکات بە توندی ڕەخنەی ئەو پێشێلکاریانە دەکات کە کاربەدەستانی تورکیا بەرانبەر هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان ئەنجامی دەدەن. هەربۆیە کاربەدەستانی تورکیاش ناویان خستۆتە لیستی تیرۆر و بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلاریشیان وەک خەڵات بۆ دەستگیرکردنی دیاری کردووە.
ناوبراو لە ماوەی ڕابردووەدا چاوپێکەوتنێکی تایبەت بە ژیانی خۆی لەگەڵ کەناڵی فۆکسنیوزی ئەمەریکی ئەنجامدا. دۆکۆمێنتارییەکە لە ژێر ناوی (بەها و باجی ئازادی) کاتژمێر ١٠ شەوی یەکشەممە بە کاتی ئەمریکا پێشکەش کرا. کانتەر لە دۆکۆمێنتاریەکەدا باس لەو ئاستەنگ و باجانە دەکات کە بە هۆی ڕەخنەکردنی ڕژێمەکەی ئێردۆغانەوە توشی بووە. کانتەر هەر بە ڕەخنەکردنی ڕژێمەکەی ئێردۆغانەوە نەوەستاوە و هاوکات لە بەرانبەر ئەو ستەمەی پارتی کۆمۆنیستی چینی بەرانبەر تورکە ئۆیگورە موسوڵمانەکان دەیکات بێدەنگی ڕەتکردۆتەوە و هەر بەم هۆیەشەوە لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی NBA ڕووبەڕووی چەندین کێشە بوویەوە.
لەلایەکی ترەوە کابینەکەی جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش لە ڕەخنەکانی یاریزانەکە بێبەش نەبوون و پێی وایە هەڵوێستی لاوازیان بەرانبەر وڵاتگەلێکی وەک چین و تورکیا هەیە کە پێشێلکاری بەردەوامیان بەرانبەر مافی هاوڵاتیانیان هەیە.
کانتەر لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لە ویستی خۆی بۆ چوونە ناو سیاسەت کرد و گووتی:” لە ئێستادا بە دوای شوێنێکی گونجاودا دەگەڕێم، ویلایەتی فلۆریدام خۆشدەوێت و دەمەوێت لەوێوە ببمە ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا”.
Post Views:
33
Back to top button