مامۆستا سەید ئەحمەد ئایدن سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی ٨ مانگە وادەی زیندانی کردنەکەی تەواوکراوە بەڵام هەتا ئێستا ئازاد نەکراوە

img.attachment-full.size-full.wp-post-image { display: none !important; }
ئەحمەد ئایدن ماوەی یاسای زیندانی خۆی تەواو کردووە بەڵام هەتا ئێستا لە زینداندایە و ئازاد نەکراوە و هۆکاری ئازاد نەکردنەکەشی ئاشکرا نەکراوە.
ئەحمەد ئایدن سزاکەی ٩ ساڵ و ٤ مانگ بووە بەڵام بڕیاری ئازادکردن لەژێر چاودێریدا بۆ دەرچووە و ئێستا ماوەی ٧ ساڵ لە زیندانیەکەی تەواو کردووە بەڵام سەرەڕای دەرچوونی بڕیارەکەی هەتا ئێستا ئازاد نەکراوە.
ژنەکەی دەربارەی ئازاد نەکردنەکەی دەڵێت:
مێردەکەم ماوەی ٧ ساڵە لە زینداندایە ئەوکاتەی ئەو چووە زیندانەوە منداڵەبچووکەکەم تەمەنی ١،٥ ساڵ بوو و کوڕەکەشم تەمەنی ٤،٥ ساڵ بوو. منداڵەکانم نازانن هەستی باوکایەتی و باوک بوون چۆنە، چونکە باوکیان هەمیشە بۆیان لە پشت ئاسنەکانی زیندانەوە بووە.
ئەوان نازانن ئەو هەستە چۆنە کە لەگەڵ باوکیاندا سەیری ئیفلام کارتۆن بکەن.
ئێمە چاوەڕێمان دەکرد کە مێردەکەم لە مانگی تەموزی ڕابردوودا ئازاد بکرێت بەڵام نەکرا تەنانەت مێردەکەم بەڵێنی بە کوڕەکەم دابوو کە جامی جیهانی ٢٠٢٢ قەتەر لەگەڵ کوڕەکانم سەیر بکات بەڵام نەکراو ئازاد نەکرا، تەنانەت ئێستا کوڕەکانم دەڵێن تۆبڵەی باوکم ئازاد بکرێت بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٦.
من ڵێتان دەپاڕێمەوە، گوێتان لە هاواری منداڵەکانم بێت، داواتان لێ دەکەم ئێوەش دایکن مێردن باوکن.دەزانم کە دادپەروەریتان مردووە. بەڵام ئەگەر کەمێک ویژدانتان مابێت دەمەوێت داوا لەو ویژدانە بکەم،کە گوێتان لە دەنگمان بێت.