img.attachment-full.size-full.wp-post-image { display: none !important; }
ئابوری

توران جانپۆڵاتی پارێزەر سەڕەڕای ئەوەی کە ماوەی سزاکەی تەواو کردووە بەڵام ئازاد ناکرێت

توران جانپۆڵاتی پارێزەر دوای ئەوەی ماوەی 10 ساڵە زیندانییە و سەرباری ئەوەی کە ماوەی سزاکەی تەواو کردووە بەڵام لەبەر ئەوەی ‘بوختانچی’ نییە لە زیندان ئازاد ناکرێت.

جانپۆڵات کە ماوەی 10 ساڵە زیندانییە و سەڕەرای ئەوەی کە ماوەی زیندانییەکەی تەواو کردووە بەڵام ڕێگە نادرێت بە ئازادکردنی لە زیندان لەبەر ئەوەی جانپۆڵات ‘بوختانچێتی و تیرۆریست بوونی’ قبوڵ ناکات. شایەنی باسە کە جانپۆڵات خاوەنی ‘هەڵسوکەوتی باشە’ لە زیندان بەڵام سەڕەڕای هەموو ئەمانە مافی ئازادبوونی لە زیندانی پێشێل دەکرێت. لەیلا جانپۆڵاتی کچی وتی ‘پێیان وتووە تیرۆریستبوونت قبوڵ بکە و دەربارەی ئەوە داواکارییەک بۆ ئێمە بنوسە’. بەڵام لەبەر ئەوەی ئەمە قبوڵ ناکات لە زیندان ئازاد ناکرێت.

هەموو ڕۆژێک کەیسی نوێ بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و نایاسایی لە زیندانەکانی تورکیادا زیاد دەکرێن. پارێزەر توران جانپۆلات کە لەسەر ئەنجامدانی کارەکەی دەستبەسەر کراوە، یەکێکە لەو ناوانەی کە بەر بێ یاسایی ڕێژیم کەوتووە. هۆکاری دەستگیرکردنی “بەرگری”کردنی بووە لە بریگرتەکەی کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی بزووتنەوەی خزمەتدا دەستبەسەر بووە. بە واتایەکی تر، جانپۆلات بە بیانووی ئەوەی ‘پیشەکەی ئەنجامداوە’ دەستگیرکراوە.

بێ یاسایی بەوە سنوری نەما. جانپۆلات کە دوو فایلی لە ماڵاتیا و ئەنقەرە لەسەر کرایەوە بە یەکەوە، بەهۆی ئەوەی گوایە ئەندامی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چەکدار بووە، سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

دوای ئەوەی ماوەی 7ی ساڵی سزاکەی لە زیندانی ئێلازیغ بەسەر برد دەبوو مافی ئازادبوونی چاودێریکراوی پێبدرێت. بەڵام ئەم مافەی لەلایەن وەزارەتی دادی تورکیاوە لێزەوت کراوە.

Show More
Back to top button