img.attachment-full.size-full.wp-post-image { display: none !important; }
بیروڕاهەواڵ

ڕۆژەڤی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن

جەنابی حەق جەژنی تەواوی براکانمان موبارەک بکات

گەر ئەو هەموو مرۆڤە بە هەمان هەست و هزرەوە دەستەکانی نزایان بەرز بکەنەوە جەنابی حەق بە بەتاڵی نایگێڕێتەوە

هەرکەسێک داواکاریەکانی ئاڕاستەی جەنابی حەق بکات، هەرگیز توشی بێبەشبوون نابێت

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، با هەرچی هۆکارێک لەبەردەمماندایە بەکاریبهێنین

 جەنابی حەق لەسەر ئەم ڕێگە ڕاستەی خۆی پێچەسپاومان بکات

 

 

جەنابی حەق لە خراپترین حاڵەتەکانیشدا لوتف و ئیحسانی جیاوازی خۆی ڕەوانەی بەندەکانی دەکات

هەربۆیە با بەردەوام حەمد و سەنای ئەو بکەین

وەک ئیمامی ئاڵڤاری دەفەرموێت:

ئەو کاتەی بەندە سوڵتانی دەبینێت

جەژن ئەو جەژنە دەبێت

 

ئەو کاتەی تاریکی بە ڕوناکی دەدۆڕێت

جەژن ئەو جەژنە دەبێت

ئەو کاتەی تەواوی ستەملێکراوان و مەزڵومان دەگەنە ئاسۆی ژیانی مرۆڤانە

جەژن ئەو جەژنە دەبێت…

 

هەربۆیە پەلەقاژەی ئەو ڕۆژە دەکەین

جگە لەمە خەمێکی ترمان نییە

ئەو پەیوەندییە قەلبییەی لێرە لە نێوانتاندایە، پشتیوان بە خودا دەبێتە هۆی ئەوەی لەودونیا پێکەوە کۆببنەوە

پشتیوان بە خودا ملیۆنان مرۆڤی ئەم بزاڤە لە ژێر بەیداخی سوپاسگوزاری ئەو حەزرەتی سوڵتانە خاوەن شکۆیە کۆدەبنەوە

پشتیوان بە خودا لەوێ ئێمە دەناسنەوە و خۆتان دەکەن بە خاوەنی ئێمە!

استغفرالله

ئەوەی لەوێ خۆی دەکات بە خاوەنتان من نیم

بەڵکو دەبێت ئێوە خۆتان بکەن بە خاوەنی من!

خودا هەمووتان سەلامەت بکات

وێڕای ئەوەی لەلایەکەوە بەردەوامی زوڵم و ستەمەکان دەبینم

بەڵام لەلایەکی ترەوە کاتێک ئەم کۆبوونەوە و پێکهاتە موبارەکانە دەبینم، مرۆڤ خۆی بە کەسێکی زۆر بەختیار دەبینێت!

سوپاس بۆ خودا

نەیانتوانی هەموو شتێک دەسکەنە بکەن، نەیانتوانی سیمای هەموو شتێک لەکەدار بکەن

سوپاس بۆ خودا هەموو کەسێک لەسەر کاری خۆی بەردەوامە

نوێژەکانی جەژن و جومعە و تەراویح هەر وەک خۆیان ماون

 کاتێک براکانمان نزا دەکەن و ئاوات دەخوازن

هەموویان پێکەوە هەمان شت دەڵێن!

کاتێک لە ڕەمەزاندا خەریکی خوێندنەوەی قورئان بوون  بە شێوازی “مقابلة” و ڤیدیۆکانمان بڵاو دەکردەوە

هاوڕێیانمان لە ئێستادا دەڵێن خۆزگە ڕەمەزان تەواو نەبووایە و هەموو ڕۆژێک چاومان بە مامۆستا بکەوتایە

ئەوان پاڵپشت بە گومانی باشی خۆیان بەو شێوەیە لە بابەتەکە دەڕوانن

منیش دەڵێم خۆزگە لە جیاتی من کەسێکی تر لە شوێنی من ببوایە و جوانتر لە دڵی مرۆڤەکاندا جێگەی خۆی بکردایەتەوە

ئەوە بە لای منەوە گرنگترە!

 

 

 

 

 

 

Show More
Back to top button