img.attachment-full.size-full.wp-post-image { display: none !important; }
بیروڕاهەواڵ

لە ئیزمیر 47 کەسی دیکە دەستبەسەرکران بە تۆمەتی یارمەتیدانی بنەماڵەی زیندانییەکان

لە ئیزمیر 47 کەس بە تۆمەتی پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی بۆ کەسوکاری زیندانیان و دابەشکردنی ئەو هاوکاریانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە نێردراون بۆ خێزانە خاوەن پێویستییەکان دەستبەسەرکران. پارە و کەرەستەی بەرنرخی ناو ماڵی ئەم کەسانەش بە بەڵگەی ئەوەی کە ‘بەڵگەی ڕێکخراوەین’ دەستیان بەسەردا گیرا.

لەچوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوە کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیزمیرەوە ئەنجامدراوە، لە ئیزمیر، ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە، سامسون و موغلا، پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر 40 ماڵ و لەو 54 کەسەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، 47 کەسیان دەستبەسەر کراون.

180 هەزار و 305 لیرەی تورکیا، 400 یۆرۆ، 4 هەزار و 900 دۆلار و 47 کەلوپەلی بەنرخ کە لەم خانووانەدا دۆزراونەتەوە، دەستیان بەسەردا گیراوە. جگە لەوەش دوو دۆلاری زنجیرەی ئێف وەک ‘توخمێکی تاوانکاری’ لە ماڵەکاندا دەستی بەسەردا گیراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەی دەستبەسەرکراون کەسانێکن کە هاوکاری داراییان پێشکەش بە ئەندامانی بزاڤی خزمەت کردووە و ئەو پارەیەی لە دەرەوەی وڵاتەوە نێردراوە ڕادەستی ئەو خێزانانەیان کردووە کە پێویستیان بە هاوکارییە.

Show More
Back to top button