
لە بەرنامەیەکدا کە لەلایەن فۆروم دایەلۆگ لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا ڕێکخرابوو، بزاڤی خزمەت بە زمانی ئەڵمانی ڕوونکرایەوە.
پڕۆفیسۆر بولتمان لە قسەکانیدا باسی لە جوڵانەوەی خزمەت و مامۆستا فەتحوڵا گولەن کرد، باسی لەو کەسانەش کرد کە تانە لە نوسینەکانی مامۆستا فەتحوڵا گولەن دەدەن. باسی لەوە کرد کە ئەم جوڵانەوەیە لەسەر ڕەوەشتێکی باڵا بنیاتنراوە.
بولتمان ئاماژەی بەوەدا کە وردبوونەوەی مامۆستا فەتحوڵا لە قورئانی پیرۆز بووەتە جێگای سەرنجی و بە شێوەیەک کە کاتێک کە کتێبەکانی مامۆستا دەخوێنیتەوە هەست بەوە دەکەیت کە مامۆستا فەتحوڵا گولەن چەند تێگەیشتنێکی جوانی هەیە.
بولتمان باسی لەوە کرد کە کتێبەکانی مامۆستا باس لە ڕێز و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئاینەکان دەکات ئەمەش بابەتی گفتوگۆی گرنگن. لە نوسینەکانی مامۆستادا ڕۆشنبیری و شارستانیەت و هۆشیاری درکی پێ دەکرێت.
لە نوسینەکانیدا جەخت لەسەر یەکدی قبوڵکردن دەکاتەوە. گولەن دەڵێت کە زانین شارستانێتی پێکدێنێت و هۆشیارییەکی فیکرییە کە خۆراک بە شارستانییەتی دەدات، ئەو دەڵێت کە پێویستە شارستانییەت لەسەر ڕەوشت دروست بکرێت ئەمە بەها ئەخلاقییەکانی ئایینێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو مرۆڤایەتی بەهایەکی جیهانیە. گولەن کەسێک نییە کە قسە بۆ گروپێکی دیاریکراو بکات بەڵکو وتەکانی بۆ هەموو مرۆڤەکانی سەرزەویە.