img.attachment-full.size-full.wp-post-image { display: none !important; }
بیروڕاهەواڵ

تێبینییەکانی سەردانێک،

وڵاتە دیموکراتەکان و مرۆڤی خزمەت

 
فاروق مەرجان، نوسەر لە سایتی samanyoluhaber، تێبینییەکانی دەربارەی سەردانەکەی بۆ لای مامۆستا فەتحوڵا گولەن بڵاوکردەوە.
میوانێک لە شوێنێکی دوورەوە هاتووە و دەڵێت “یەکەمجارمە لە ژیانمدا چاوم دەکەوێت بە مامۆستا فەتحوڵا” و چاوەڕێی ئەو ساتە دەکات. منیش وەڵامی دەدەمەوە و دەڵێم “مامۆستا فەتحوڵا کە کاتی دەبێت لە پاش نوێژی ئێوارە دێت بۆ مزگەوتەکە بۆ ئەوەی لەگەڵ میوانەکاندا نزا بکات. هەندێک جاریش دێتە ئەو ساڵۆنەی کە میوانەکانی تێدایە.”
میوانێکی تریش پرسیار دەکات “ئەم پرۆگرامە چۆنە؟”. منیش دەڵێم “لێرەدا هەموو شتێک بە گوێرەی کاتەکانی نوێژ ڕێکخراوە. نوێژەکان بە جەماعەت لە مزگەوتدا دەکرێن.” مرۆڤەکان، بۆ بینینی مامۆستا فەتحوڵا و دانیشتن لە دەرسەکانیدا و بەنسیببونی ئەو کەشە مەعنەوییە، دێنە ئەم شوێنە.
ئەوانەی کە سەردانی ئەم شوێنە دەکەن بۆ چاوکەوتن بە مامۆستا فەتحوڵا. بۆ چەند ڕۆژێک خۆیان لە کەمپێکی کتێب خوێندنەوە و عیبادەت و نزاکردندا دەبیننەوە. دەتوانین بەمە بڵێین کەمپێکی خێرا. سەڕەڕای تەدبیرێکی زۆر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆر نوێژخوێن لە مزگەوتەکەدا ئامادەدەبن و نوێژدەکەن و بە کۆمەڵ تەسبیحات دەکەن. بەڵام جەماعەت کە ڕیز دەبەستن، شان نادەن لە شانی یەکدی، بەڵکو کەمێک مەسافە لە نێوانیاندا دەهێڵنەوە. کاتێک چەند ڕۆژێک بەسەر یەکەوە لەم شوێنەدا بەسەر دەبەیت، تێبینی ئەوە دەکەیت کە بە بەراورد بە کاتەکانی تر زیاتر کتێب دەخوێنیتەوە. لەگەڵ نوێژە جەماعەتەکان و دوعاکردن و وتارە ئایینییەکان، کەمپێکی خێرا ئەنجامدەەدەیت و دەگەڕێیتەوە.
ئەم شوێنە لەسەرەتادا وەک کەمپێک دەستیپێکرد بۆ قوتابییەکنای زانکۆکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی هاوینان بێن و کتێب بخوێننەوە. لە بنەماشدا دەتواین بڵێین هێشتا بەردەوامە لە بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە سەرەکییەیان. ئێستا ئەوانەی کە دێنە ئێرە، لەگەڵ بینینی مامۆستا فەتحوڵا گولەن و بەشداریکردن لە دانیشتنەکانیدا، ئەزمونی کەمپێکی خێرای کتێب خوێندنەوەش دەکەن.
تایبەتمەندییەکی تری ئەم شوێنە ئەوەیە کە تێیدا بە تەواوی لە مانای بەرنامەی کاری خزمەت تێدەگەیت. من بە زۆری تێبینی ئەم شتانە دەکەم، ئایا مامۆستا فەتحوڵا بە حاڵ و جوڵەکانی دەیەوێت چ پەیامێک بە ئامادەبووان بگەیەنێت؟ بۆ نمونە مامۆستا فەتحوڵا لەم وتارەیدا تیشک دەخاتە سەر کام بابەتانە، لە نێوان ڕستەکاندا سەرنج بۆ کام تایبەتمەندییانە رادەکێشێت؟
بۆ نمونە بۆچی لە هەموو وتاریکیدا دەستبەجێ گۆڤاری “چاغڵایان” پێشکەش بە میوانەکانی دەکات و دەڵێت “شەرت نییە یەکی یەک دانە بەرن، دەکرێت دوو دانە ببەن و بیدەن بە کەسانی تر” ؟ بۆ نمونە بۆچی ئەو بەرهەمانە لە سەر مێزە بچوکەکەیدا دادەنێت کە لە ماوەی ڕابردوودا دەربارەی بزاڤی خزمەت بڵاوکراونەتەوە، دەیانکات بە دیاری و بە پرسیارکردن دەربارەی ئەم بەرهەمانە هەوڵی وەرگرتنی زانیاری دەدات؟
مامۆستا فەتحوڵا گولەن تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگی هەیە، ئەویش ئەوەیە سەڕەڕای ئەو هەموو نەخۆشی و کێشانەی هەیەتی و ئەگەر وزەی هەبێت، ئەوا هەرگیز قسوری ناکات و خۆی بە دوور ناگرێت لە سوود گەیاندن بە کاروبارەکانی خزمەت. هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە تا ئێستا میوان قبوڵ دەکات و بە ئەرێنی وەڵام داواکاری چاوپەکەوتنەکایش دەداتەوە ئەمەیە.
پرسیاریان لە مامۆستا کرد “ئایا ڕووی دونیا کەی دەگۆڕێت؟” ئەویش بەم شێوەیە وتی “ئەو کاتەی کە ئەو جوانییەی ئێوە بڵاوی دەکەنەوە بە تەواوی دەناسرێت و لێیتێدەگەن. ئەگەر بمانەوێت لە چەرخی ئەمرۆماندا بە جوانی لە ئیسلام تێبگەین، ئەوا پێویستە مرۆڤانێک پەروەردە بکەین کە بەم جوانییانە گۆشدرابن و ئامادەبن بۆ وەرگرتنی”. ئێ ئەگەر بپرسین ئایا مرۆڤگەلێکی وەها کە گۆشدرابن بەم جوانییانە چۆن پێدەگەن و ئامادە دەکرێن؟ مامۆستا فەتحوڵا وەڵامی ئەمەیان بە کارو جوڵە و حاڵی خۆی دەداتەوە.
لە سالانی سەرەتای بزاڤی خزمەتدا، کەمپەکان بۆ ماوەی ٢ بۆ ٣ مانگ ئەنجام دەدران. کاتێک ئێمە خوێندکار بووین، ماوەی کامپەکە ١ مانگ بوو. ئێستا لە زۆر شوێن یەک هەفتە کامپ ئەنجام دەدرێت. لەوانەیە ئەگەر دەستپێبکەین لەو شوێنانەی کە توانا و مەجالیان هەیە، دەتوانین داهاتووی دێرین بژیێنینەوە، چونکە پێویستە کەمپی ماوە درێژ ئەنجام بدەین. چونکە بۆ پەیدابوونی هەندێک خەسڵەتی جوان بە عادەتکردنیان، ئەوا پێویستە بەم شێوەیە مرۆڤ کاتیان بۆ جیابکاتەوە. ئەو کات دەتوانین ئەو گەشەسەندنەی کە مامۆستا فەتحوڵا باسی دەکات بەدەستیبهێنین.
لەم بەشەی نووسینەکەدا، دەمەوێت بەشێک لە کتێبە نوێکەی زنجیرەی “گۆزەی شکاو”تان بۆ بڵاوبکەمەوە. مامۆستا فەتحوڵا گولەن بەم شێویە باسی شێوازی ئەو کارانەی دەکات کە ڕووی زەمین دەگۆڕن. “نابێت بەو چالاکییانەی ئەنجامی دەدەین لەگەڵ ئەو زمانەی بەکاریدەهێنین شوێنکەوتووانی ئایین و تێگەیشتنی جیاواز ناڕەحەت بکەین؛ پێویستە ڕەچاوی هەست و بیروبۆچوونی کەسانی تر بکەین؛ دەبێت ترس و ئەندێشە لە دڵی مرۆەکاندا بڕەوێنینەوە؛ تێیانبگەیەنین کە ئێمە کێین و لەسەر چ ڕێگایەک دەڕۆین و ئامانجمان چییە. نەوەستانەوە دژ بە دیموکراسی کە ویژدانی کۆمەڵی مرۆڤەکان وەک سیستەمێک پەسەندی کردووە و پێویستە بەها دیموکراسییەکان لە خۆ بگرین. بە ڕەنگ و پۆشاک و بیروبۆچوونی خۆمانی بۆ زیاد بکەین و پشتی دیموکراسی بگرین و سوود لەو ئیمکانیاتانە وەربگرین کە بۆمانی تەرخان دەکات”.
“نابێت خۆمان لە سەروو کەسانی ترەوە ببینین و نابێت دوێنراوەکانمان هەست بە شتێکی وەها بکەن. بە هێندەی توانا خۆدەرخەر مەبن، بەڵام لە مەسەکاندا جددی بن. بە گشتی بە شێوازێکی پێغەمبەرانە بە ڕێدا بڕۆن. بە فەلسەفەی ژیانی پێغەمبەران و هاوەڵان دووبارە دەستبکەنەوە بە بابەتی دیالۆگ…”
با تەماشای دەرەنجامی خۆناساندن و باسکردنی خۆ بکەین بۆ کەسانی تر “ئەگەر تەنانەت بەهاکانیشمان قبوڵ نەکەن، بە لایەنی کەمەوە ئێمەیان بە ڕاستی ناسیوە. لە حوکمە پێشوەختەکان ڕزگارمان دەبێت و واز لە دوژمنایەتیکردنمان دەهێنن… تەنانەت ئەگەر ڕێزیشتان لێنەگرن، ئەوا دوور دەکەونەوە لە زیانگەیاندن پێتان”.
“ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کە لەگەڵ تەوقەکردن و دەست گوشینی کەسانی تردا، ئەوا ئەم جوانییەش دەڕوات بۆ ئەوان. کە هەمانکاتیشد سوود لە جوانییەکانی ئەوانیش وەردەگرین…” بەم جۆرە قسەکانی ڕوودەکاتە ئەوانە بە چاکە و جوانی خۆیان لە بەرەکانی پێشەوەی خزمەتکردندان: “تەنانەت لێکردنەوەی پەڵەی شتێکی ڕژاو لەسەر فەرشێک ئوسوڵ و شێوازی خۆی هەیە. ئەگەر نەزانن چۆن پەڵەکە پاکبکەنەوە ئەوا حەو کارەی دەیکەن پەڵەی سەر فەرشەکە زیاتر بڵاودەکاتەوە. ئایا هیچ لە دیدگای بەها مرۆڤایەتییە گەردوونییەکانەوە تەماشای ئەو گۆڕانکارییانەتان کردووە کە دەتانەوێت بەدی بهێنن؟ سوور نەبوون لەسەر هەڵە بە هێندەی سووربوون لەسەر ڕێگەی ڕاست گرنگە و یەکێکە لە پایەکانی ئەم ڕێگایە”.
“کاتێک ئەو مرۆڤانەی کە خودای گەورە زامینەیەکی بۆ ڕەخساندوون بۆ ئەوەی رووی پیسبووی جیهان بە خزمەتەکانیان پاکبکەنەوە، بە ڕێیەکی هەڵەدا دەڕۆن، ئەوا تەنها خۆیان بەرەو گومڕایی نابەن. بەڵکو بەم کارەی مافی هەزاران مرۆڤیش دەخوات کە بە هەمان ڕێگەدا دەڕۆن. بەو کارەی دێت و هەوڵ و کۆششی هەزاران، لەوانەیە ملیۆنەها مرۆڤ بە زایا دەبات.”
“کاتێک داڕمانی فیکری پێشڕەوان بەرەو خوارەوە گل دەبێتەوە، ئەوا دەبێتە هۆکاری وێرانکارییەکی زۆر گەورە. هەر بۆیە لەم رووەوە پێویستە کەسانی پێشڕەو بە شێوەیەکی ڕاست تێبفکرن و مامەڵە بکەن”.
لە کۆتاییشدا باسی ئەوەی کە چۆن لەم بابەتەدا پاش کەوتووین. مامۆستا فەرمووی “ئەگەر لە سەرەتادا بیرمان بکردایەتەوە و ٥-٦ ملیۆن مرۆڤێکمان بۆ هەر چوار لای جیهان بناردایە و ڕابەرایەتیمان بکردنایە و ڕێگامان نیشانبدانایە لەو شوێنەی کە بۆی دەڕۆن، ئەوا ئەمڕۆ سەر ڕووی زەمین زۆر جیاوازتر دەبوو لەوەی هەیە”.
وەرن لەم گۆشەیەوە تەماشای ئەو وتەیەی مامۆستا فەتحوڵا بکەن کە دەڵێت “ئاوێتەببن لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیەی کە لە ناویاندان.”. ئەویش بە واتای ئەوە دێت کە ئەو دەرگایانەی کە بە ڕوومان کراوەتەوە کە وڵاتە دیموکراتەکان، بە شێوەیەکی جوان تەمسیل بکرێت و نیشانی مرۆڤی کارامەی وڵاتەکانمان بدرێت.” بەڕای پوختەی پەیامەکەی ئەمەیە.
Show More
Back to top button