img.attachment-full.size-full.wp-post-image { display: none !important; }
بیروڕاهەواڵ

تێبینییەکانی سەردانەکەم بۆ لای مامۆستا فەتحوڵا گولەن و ئەم قۆناغە…

نووسینی: فاروق مەرجان

دوای نوێژی هەینی چوومە ئەو ساڵۆنەوە کە مامۆستا فەتحوڵا گولەنی لێبوو، قسەی لەگەڵ میوانێکی بیانی دەکرد. میوانەکە کتێبێکی ژیانی غاندی پێشکەش بە مامۆستا کرد، پاشان تێەگەیشتم کە ئەم میوانە پزیشکێکی هیندییە.

مامۆستا فەتحوڵا بە میوانەکەی وت کە ژیانی غاندی لە ساڵی ١٩٧١ کە لە زینداندا بووە خوێندووەتەوە و میوانەکەش بە مامۆستای وت، ” مامۆستا من ئێوە وەک غاندی دەبینم”.

وەستانی ئەم پزیشکە بەپێوە هەتا نوێژی هەینی تەواو بووە بووە جێی سەرنجی هاوڕێیەکمان. پزیشکەکە وتبووی ” لەکاتێکدا هەموو کەسێک بەپێوەیە ناکرێت من دابنیشم”.

دوای کۆبووەنەوەکەش ئەم پزیشکە باسی لە کەسایەتی مامۆستا فەتحوڵە گولەن کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە زۆر کاریگەر بووە بە کەسایەتی مامۆستا و پێی وایە کە ئەم جۆرە کەسانە ١٠٠ سال جارێک دێن.

مامۆستا فەتحوڵا کتێبەکەی کە لەلایەن پزیشکەکەوە پێشکەشیکرابوو دایە یەکێک لە قوتابیەکانی داوای لێکرد کە لە شوێنێکی شیاودا لە کتێبخانەکەیدا دایبنێت. پاشان میوانێک لە ئەڵمانیاوە هات و نامەیەکی دکتۆرای پێشکەش بە مامۆستا فەتحوڵا کرد.

مامۆستا فەتحوڵا هەموو کاتێک بە نەزاکەت و بایەخ و بەهایەکی زۆرەوە سەیری ئەو بەرهەمانە دەکات کە پیشکەشی دەکرێت… تەنانەت داوا لە خوێندکارەکانی دەکات کە ئەو نوسراوانەی پێشکەشی دەکرێن بیخوێنەوە و پوختەیەکی لێدەربهێنن…

چەند ساڵێک لەمەو پێش دیپلۆماتێکی بەڕێز و ئەکادیمیستێک بە ناوی داڤید شین کتێبێکیان لەسەر ” بزافی خزمەت لە ئەفریقا” پێشکەش بە مامۆستا کرد. لەو کاتەدا من لەوێ بووم و منیش لە دوو ڕۆژدا خوێندمەوە و کورتەکەم پێشکەش بە مامۆستا کرد.

ڕۆژی هەینی هەم لە نیوەڕۆ و هەم لە دوای نوێژی ئێوارە دەرفەتی ئەوەمان بۆ ڕەخسا کە لەگەڵ مامۆستای کۆببینەوە. وەک هەمیشە، لەگەڵ ئەو میوانانەی تر کە هۆڵەکەیان پڕ کردبوو… ئەو ڕۆژە مەولود بوو و وتاری هەینیش بەو پێیە هەڵبژێردرابوو. مامۆستای لە کاتی واتای لەدایکبوونی سەروەرمان(دروودی خوای لەسەربێت) وتی :ئەو یادە بە واتای ئەوە دیت کە سەروەرمان لە سەردەمە جیاوازەکانی نوێبوونەوەدا سەرلەنوێ لەدایک دەبیتەوە… چ دەربڕینێکی قوڵەکە هەڵگری ئەو مانا گشتگیرە بێت.

کاتێک لەبارەی ئەو کەمپانەی زستانەوە زانیاری پێدرا، مامۆستا فەتحوڵا ئاماژەی بۆ گرنگی نەوەستانەی ئەو خزمەتانە کرد لەگەڵ گرتنبەری ڕێکاری پێویست لە بەرامبەر پەتا بەردەوامەکان… سەبارەت بە قەدری پرۆگرامەکانی کتێب خوێندنەوە وتی، “من هەموو کاتێک حەز دەکەم لەگەڵ هاوڕێکانی بازنەی وانە ئایینیەکاندابم”.

با بڵێین ئێمە پڕۆژەیەکی خزمەتی زۆر جوان ئەنجام دەدەین، بەڵام کەسێک دەیەوێت ڕێگری لێ بکات. مامۆستای بۆی باس کردین کە لەو کاتەدا پێویستە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەین: “بێ ئەوەی بابەتەکە بگۆڕیت بۆ شەڕ، بێ ئەوەی شێوەی کارەکە تێکبشکێنین، پێویستە خۆمان لە موسیبەت بپارێزین”… دروست نەکردنی دوژمنکاریی نوێ بەشێکە لە شێوازی کاری خزمەت.

ئەم ڕێیە بەرپرسیاریەتی تێیدا زۆر قورسە، ڕاست بوون مافی شەڕمان پێ نادات. چونکە دواتر ئێمە “شێوەی کارەکە” دەشێوێنین. هەروەها کێشەی “دوورەپەرێزی لە خراپەکاری” پێویست بە کاردانەوەی زیاد لە پێویست ناکات، ئەگەر کارەکانمان هەمووی لەپێناو خودادا بێت ، هەموو ڕێگرەکان لەبەردەماندا نامێنن، لە چەندین ڕووبار دەپەڕینەوە…

با گریمانەی ئەوە بکەین کە هەموو شتێکیان کرد، هیچیان بەجێنەهێشت، تەنها دڵۆپێکی زۆر بچووک مایەوە، مامۆستا فەتحوڵا گولەن دەڵێت: “دەبێت مرۆڤ باوەڕی بەوە هەبێت کە خوای گەورە جارێکی تر لە دڵۆپە دەریا دروست دەکات ” .

لەم ماوەیەدا هەرکاتێک مامۆستام دەبینی شایەتی ” باوەڕ و ملکەچی” ئەو بووم. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە ئەو لەنێو ئازار و ناڕەحەتی زۆردا بوو…

پڕۆفیسۆر ئۆری سۆلتس لە کتێبە نوێیەکەیدا دەڵێت “مامۆستا وەک بەدیعوزەمان تەمەنێک توشی ئازار ناڕەحەتی بووەتەوە و دەڵێت: ئەردۆغان هەموو ئامرازەکانی دەوڵەتی لە دژی بزاڤی خزمەت بەکارهێنا، بەڵام شکستی هێنا. ئەو خزمەتەی کە لە هەموو جیهاندا ڕەگی داکوتیووە، بە هەموو بنەماکانیەوە لەسەر رێگەی خۆی بەردەوامە”. لەم کتێبەدا ڕاستی زۆر گەورە هەیە، و من بۆ نوسینی داهاتوو بەجێیان دەهێڵم.

با بەردەوام بین لە تێبینیەکانم. مامۆستا دەڵێت: “ئێمە کێین ،هەموو سەرمایەکەمان چییە؟ وەک ئەوەی کە مامۆستا سەعیدی نورسی دەڵێت، بێدەسەڵاتی ڕەها، فەقیری ڕەها، سوپاسگوزاریی ڕەها… هەموو ئەو شتانەی کە دەوترێت وتراون، ئەوەی لەسەر ئێمەیە کە کاریان پێ بکەین، تێکەڵ بە سروشتیان ببین، داوام لە خودا هەیە تێیدا سەربکەوین، خزمەت پێشتر لەسەر ئاستێکی زۆر بچووکەوە دەستی پێکرد، پاشان فراوان بوو.

با کەسانێک وا بیربکەنەوە کە بە وێرانکردنی بینا و داخستنی خوێندنگاکان ئەنجامیان بەدەست هێناوە… ئایا کەسە بیانیەکان لە چوارلای زەویەوە ماڵەکانیان بەڕوی فێرگە پەروەردەیەکاندا نەکردووەتەوە ؟ ئایا نەوەیەک کە لە هەموو جیهاندا بە بێدەنگی گەورەبوون وەک کانیاوەکان بە تەواوی جیهاندا بڵاو نەبوونەتەوە؟

لەگەڵ ئازارەکانی خۆمان و ئازاری ناو دڵەکانماندا، گوێمان لە دەنگی پێی نەوەیەکی نوێ دەبێت کە گەشە دەکات. داوام لە خودا ئەوەیە کە ئەم عەقڵانە ژیانی نوێ ببەخشن بە زۆرێک لەو زەویانەی کە کراون بە بیابان.

Show More
Back to top button