وەڵامی مامۆستا فەتحوڵا گولەن لەسەر دادپەروەری
تێڕوانینەکان لەسەر سەردانەکەمان بۆلای مامۆستا فەتحوڵا گولەن.

من لەگەڵ شاندێک بووم کە ڕۆژی شەممە سەردانی مامۆستا فەتحوڵا گولەنمان کرد، شاندەکە دوو نووسەر و پێشکەشکارێک تەلەڤزیۆنی و ئامادەکاری دۆکۆمێنتاری و ڕاگەیێندکارێک لەخۆگرتبوو، ئێمە پێش کۆبوونەوەکە لەنێو خۆماندا گوفتوگۆمان دەکرد. هەموویان بە جۆش و خرۆشەوە چاوەڕێی چاوپێکەوتنەکە بوون. پاشان براین بۆ هۆڵەکە کە لەوێدا لەگەڵ مامۆستا فەتحوڵا گولەن کۆدەبوینەوە.
کاتێک مامۆستا لە دەرگاکە هاتە ژوورەوە میوانەکان سەرەتا خانمە ڕاگەیێندکارەکە وەک دەربڕینی ڕێز و نەزاکەت هەستاینە سەرپێ هەر کە مامۆستا ئەمەی بینی بە وتنی “استغفرالله” وەستا و ئاماژەی بە میوانەکان کرد بۆ ئەوەی دانیشن، هەنگاوی دووەم نەنا هەتا میوانەکان دانیشتن. من 33 ساڵ لەمەوپێش ئەو دیمەنەم بینیبوو کە بۆ یەکەم جار چاومکەوت بە مامۆستای لە مزگەوتی ڤالیدە سوڵتان لە ئیستەنبوڵ،کاتێک هاتە ژوورەوە کۆمەڵێک کەس کە لەناو مزگەوتەکەبوون وەک ڕێزێک هەستاینە سەرپێ. بە دەستی ئاماژەی بۆ کردین کە پێویستە دانیشن، هەتا ئەوان دانەنیشتن هەنگاوی هەڵنەنا بچێتە سەر ئەو میمبەرەی کە وتارەکەی لێ دەخوێندەوە.
کاتێک میوانەکان بە مامۆستا ناسێنران مامۆستا بەڕێز ڕووی کردە ئەو پرۆفیسۆرە بیانیەی دەمامکی بەدەمەوە بوو و گوتی: پێم وایە پێشتر چاومان بەیەک کەوتووە. ئەو پڕۆفیسۆرە میوانەی کە گوێ لە وەرگێڕانەکەی گرت، ئەمەی پشتڕاست کردەوە. ئەو ژنە نووسەرە کار لەسەر پرسی پەنابەران لە جیهاندا دەکات و کتێبێک ئامادە دەکات داواشی لەمامۆستای کرد و وتی: “ئێمە یاگاداری ئەو کارە پەروەردەیی و دیالۆگانەین کە بزووتنەوەی خزمەت ئەنجامی دەدات، بۆچوونی ئێوە چیە لەسەر دادپەروەری؟ مامۆستا فەتحوڵا بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: “دادپەروەریش گرنگە. وابزانم ئەگەر دادپەروەریش لەناو پەروەردەدابیت ئەوا زیاتر دەمێنێتەوە. پەروەردە هەموو شتێکە پەروەردە ئەو ئاڕاستەیەیە کە دادپەروەری دەهێنێتە کایەوە”.
وای چەند بۆچوونێکی ناوازەیە. ئەمە ڕاستیە بەڵێ تەنیا هەوڵ و کۆششی نەوە ڕۆشنبیرەکان دەتوانێت نادادپەروەریەکانی جیهان لەناوبەرن. لەو سەردانەدا پرسیاری دیکە لەمامۆستای کرا، کاتێک مامۆستای بەڕێز قسەی دەکرد من تێبینیم دەنووسی.
ئەو کەسەی کە پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی بوو داوای ئاڕاستەکردنی پەیامێکی بۆ وڵاتەکەی لە مامۆستا فەتحوڵا گولەن کرد.
مامۆستا گوتی” تێڕوانینەکانی تۆ لە تێبینیەکانی من گرنگترە” و ئاماژەی بە پێگەی گرنگی ئەم وڵاتە کرد لە مێژووی شارستانێتیدا.
هەروەها بەم شێوەیە باسی وڵاتێکەی کرد کە خانەخوێی ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی بزافی خزمەت دەکات، مامۆستا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە زۆر جێی ستایشە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وڵاتەکەیان بە “نەتەوەیەکی برایانە” دەزانێت.
لەکۆتایی دیدارەکەدا خانمە ڕاگەیێندکارەکە ژیاننامەی جۆن پەهل – ی ڕادەستی مامۆستای کرد و داوای لێکرد واژۆی بۆ بکات.
مامۆستای کاتێکی زۆری بۆ ئیمزاکردنی کتێبەکە بۆ هەردوو خانمەکە و نووسەرەکەی تر کە ئەویش پرۆفیسۆرە تەرخانکرد.
مامۆستا بەم شێوەیە خەریکی کتێب بوو، میوانەکان بە نەزاکەتێکی زۆرەوە چاوەڕێیان دەکرد و وێنەیان دەگرت.
کاتێک سەیری ڕێزیانم لە مامۆستا کرد، کتێبی تازە بڵاوکراوەی پرۆفیسۆری زانکۆی جۆرجتاون ئۆری سۆلتسم بەبیرهاتەوە، بە ناوی “ژیاننامەی ڕۆشنبیری فەتحوڵا گولەن لە نێوان فکر و کرداردا” ئۆری سۆلتس کە دەڵێت لە کاتی نووسینی ئەم کتێبەدا پێنج جار سەردانی مامۆستای کردووە، بەردەوام دەبێت و دەڵێت: “هەندێک جار پاش چاوپێکەوتنی کەسێک کە سەرسامی پێیت و ئەو کەسەی کە زۆر لە مێشکتدا گەورەت کردووە، نائومێد دەبیت.
ئەوە نائومێدکەرە کە ئەو شتە نەدۆزیتەوە کە پێشبینی دەکەیت، بەڵام کاتێک لەگەڵ فەتحوڵا گولن کۆبوومەوە، پێچەوانەکەی ڕوویدا.
کاتێک چاوپێکەوتنم لەگەڵ فەتحوڵا گولەن کرد، کە لە کتێب و شوێنکەوتوەکانی فێربووم، شاهیدی ئەوە بووم کە ئەو کەسایەتیەکی کاریگەرە خۆبەکەمزانی هەیە.
پڕۆفیسۆر ئۆری سۆلتس بە میتافۆرێک ئەمە ڕوون دەکاتەوە: “ئەو ئەوەندە خۆی بە گەورە نابینێت ئەگەر بەسەر شەقامدا تێبپەڕیت بە پاڵتدا تۆ هەستی پێ ناکەیت، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو زۆر کاریزمایە کە هەر زوو هەستی پێ دەکەیت، بەس چاوت پێی بکەوێت یەکسەر دەکەویتە ژێر کاریگەریەوە”.
من شاهیدی یەکێک لە دیدارەکانی ئۆری سۆلس بووم لەگەڵ مامۆستا فەتحوڵا گولەن، هەروەها من شاهیدی چاوپێکەوتنی خەڵک بووم لە پێگە جیاوازەکان وەک زۆرێک لە نووسەرە بەناوبانگەکانی تر، پێشکەشکاری بەرنامەی تەلەفزیۆن، ئەکادیمیستەکان، بازرگانەکان.
بۆ نمونە، پرۆفیسۆری بەریتانی سیمۆن ڕۆبنسن، دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ مامۆستا فەتحوڵا گولەن ، گوتی: لە دەوری ئەم کەسەدا وزەیەکی زۆرهەیە. تەنانەت پڕۆفیسۆر سیمۆن ئەو کەسە بوو کە مامۆستا فەتحوڵای بە ئەلبێرت ئەنشتاین بەراورد کرد.
وەک پێشتر باسم کرد، ئەمە شوێنێکی زۆر بەپیتە دوای کۆبوونەوەکەش لە ماڵێکی نزیک لەگەڵ شاندی میوان میوان بووین، لەدەوری مێزێکی گەورەدا نزیکەی دوو کاتژمێر پێکەوە بووین. خانەخوێکانمان بە قووڵی باسی ئەو ستەمەیان کرد کە بەرامبەریان کراوە و لە ڕێگەی ڕووباری مێریچەوە سنوورەکانەوە تورکیایان جێهێشتووە .
تەنانەت یەکێک لەخاوەن ماڵەکان باسی لەوە کرد کە بەنرخترین ئەندامی خێزانەکە لەژێر چەوسانەوەدا گیانی لەدەستداوە، هەروەها ئەم چیرۆکە خەمبارانەمان گەیاندە میوانەکان… خەڵکی ناو شاندەکە زۆر هەستیارن بۆ کێشەکانی بزافی خزمەت، خەڵکی زۆر تێکۆشەرن هەمووشیان لە چوارچێوەی خۆیاندا هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی گوێ لە پەیامەکانی خزمەت بگرن و کۆتایی بەو نەهامەتیانە بهێنین کە لەتورکیادا ئەزموونکراوە..
ئەمڕۆ لە هەموو وڵاتێکدا زۆر لەو برادەرانەی بزافی خزمەت هەن کە لەم هەوڵەدان…
لە هەر وڵاتێکدا بێت لە هەر ناوچەیەکدا بێت ئەم مرۆڤانەی نێو خزمەت کە هەرکەسێکیان بەرامبەر هەزار کەسە هەوڵەکانیان یەکدەخەنەوە و هەوڵی خزمەت دەدەن.
دوای ڕۆیشتنی میوانەکان، ئێمە لە هۆڵێکدابووین لەگەڵ مامۆستا لە دوای نوێژی ئێوارە ئەو نموونەیەکی لە چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ کەسانی گرنگ لە ڕابردوودا هێنایەوە و بەبیری هێناینەوە کە ئەم چاوپیکەوتنانە چەند ئەنجامێکی کاریگەری هەیە.
هەروەک بەڕێز بێدیعوزەمان وتویەتی، لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا بردنەوە لە شارستانیەتەکان بە قەناعەت پێکردنە. سەردەمی شمشێر کۆتایی هات. ئێمە پێویستە خۆمانیان بۆ باس بکەین و ئەمە کارەش دووبارە بکەینەوە هەتا لێمان تێبگەن. پێویستە هەتا دەتوانین و دەستمان دەگات خۆمانیان بۆ ڕوون بکەینەوە. ئەوە چ دڵخۆشیەکە بۆ ئەوانەی کە بە ڕاستی دەتوانن ئەم کارە بکەن.
بەرەکەت لە نێو ئەو کەسانەدایە کە بە باشی ئەم کارە دەکەن دەنگێک، هەناسەیەک، کۆبوونەوەیەک دەتوانێت لە کردنەوەی چەندین دەرگا و چارەسەرکردنی چەندین کێشەدا بە کاربێنێت. هەوڵەکە لەلای ئێمەیە، ئەنجامەکەی لەلایەن خواوەیە..
http://www.samanyoluhaber.com/hocaefendi-nin-adalet-sorusuna-cevabi-ve-ziyaret-izlenimleri-haberi/1399433/