img.attachment-full.size-full.wp-post-image { display: none !important; }
گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

سێ سیمیناری گەورە لە پێناو کۆکردنەوەی وزەکانمان بۆ زیندووبوونەوەیەکی نوێ

 

ناوەندی توێژینەوەی “پەیامەکان & خزمەت” کە لە چوارچێوەی خوێندنگەی ” Respect Graduate School” بە شێوەی ئۆنلاین لە ئەمریکاوە پەروەردەی ئایینی پێشکەش بە هەموو جیهان دەکات، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی ٣ سیمیناری گەورە لەمساڵدا کە ئەوانیش بریتیین لە: کتێبخانەی مامۆستا فەتحوڵا گولەن، فەلسەفەی سیرە، کارخانەی تەفەقوهـ.

ئامانج لە سیمینار دەرباری کتێبخانەی مامۆستا فەتحوڵا گولەن بریتییە لە پێگەیاندنی نەوەیەکی ڕۆشنبیر بەرهەمەکانی مامۆستا بە باشی بناسن و بەشێکی باشیان لێ خوێندبێتەوە. وە هەروەها ئامانج لە فەلسەفەی سیرە بریتییە لە تێگەیشتن لە ژیاننامەی پێغەرمبەری سەروەرمان (ﷺ) بە گوێرەی ئەم سەردەمەی تێیدا دەژین. وە هەروەها ئامانج لە کردنەوەی کارخانەی تەفەقوهـ بریتییە لە داڕشتنی بنەماکانی خوێندنگەیەک کە بڕیار وایە ساڵی ئاییندە بکرێتەوە بۆ بەکارخستنی عەقڵ و هزری موسوڵمانان.

کریم باڵجی سەرپەرشتیاری ناوەندی توێژینەوەی “پەیامەکان & خزمەت” سەبارەت بە کار و چالاکییەکانیان دەڵێت: “یەکەم سیمینارمان خەونێکی ئێمەیە سەبارەت بە مامۆستا فەتحوڵا گولەن، دوو دانەکەی دیکەشیان خەونی مامۆستایە سەبارەت بە ئێمە. وەک ئەوەی هاوڕێیەکمان وتی، وزەیەکی نوێ بۆ سەرلەنوێ زیندووبوونەوە کۆدەکەینەوە بەم خەونانە کە دێنە دی”.

 

 

Show More
Back to top button