img.attachment-full.size-full.wp-post-image { display: none !important; }
نەناسێنراوەکانهەواڵ

ڕێژەی دەستگیرکردنەکان لە تورکیا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

ڕێژەی دەستگیرکردنەکان لە تورکیا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە بەشوەیەک %75ی ئۆپەراسیۆنەکان زیادیان کردووە، دەستبەسەرکردنەکان%139 و  دەستگیرکردنەکانیش%133 زیادیان کردووە.

لە دوای 15ی تەموزدا، هەڵمەتی دەستگیرکردن لە دژی ئەندامانی بزوتنەوەی خزمەت گەیشتە ڕێژەیەکی زۆر خراپ. ژمارەی فەرمیەکان لەلایەن سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆوە ڕاگەیەنرا.

سولیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆ کە لە سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی 15ی تەمووز قسە کرد وتی “لە 15ی تەمووزی 2016 تا 20ی حوزەیرانی 2022، 332 هەزار و 884 کەس دەستبەسەرکراون، لەوانە 101 هەزار کەس دەستگیرکراون و فەرمانی کۆنتڕۆڵی دادوەریش بەسەر 104 هەزار کەسدا سەپێنراوە. لەئێستادا لە زیندانەکان 19 هەزار و 252 کە بوونیان هەیە”

 

332 هەزار و 884 کەس دەستگیرکراون

سولیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆ بەشداری لە سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی 15ی تەمووز کرد کە بە شێوەیەکی نەریتی ڕێکخراوە لەلایەن کۆمەڵەی 15ی تەمووز. هەموو ساڵێک وەزیر سۆیلو ئەو ژمارانەی کە پەیوەندی بە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەندامانی بزوتنەوەی خزمەتەوە هەیە بڵاو دەکاتەوە. لەو چوارچێوەیەدا، لە 15ی تەمووزی 2016ەوە تا 20ی حوزەیرانی 2022، 332 هەزار و 884 کەس دەستبەسەرکراون. نزیکەی 24,000 کەس وەک هەڵاتوو داواکراون.

سولەیمان سۆیلو وتیشی: “ئێمە تا ئێستا 1713 چالاکیمان ئەنجام داوە. لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا 8 هەزار و 812 کەس دەستگیرکراون”.

هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بەپێی ئەو ژمارانەی لەلایەن سۆیلووە ئاشكراکراوە:

-300 ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ئەو ماڵانە کراوە کە گوایە سەر بە بزوتنەوەی خزمەتن و 2 هەزار و 601 کەسیش دەستگیرکراون. فەرمانی کۆنتڕۆڵی دادوەری بۆ سەر 1 هەزار و 545 کەس جێبەجێکراوە.

-3 هەزار و 51 ئۆپەراسیۆن بە بانگەشەی پێکهاتەسازی تایبەت ئەنجام دراوە و 19 هەزار و 21 کەس دەستگیرکراون. 27 هەزار و 254 کەس خراونەتە ژێر کۆنترۆڵی دادوەرییەوە. 10 هەزار و 195 هەڵهاتوو هێشتا بەدوایاندا دەگەڕێن.

-لە ساڵی 2022دا ڕێژەی ئۆپەراسیۆنەکان لەسەدا 175 زیادیکردووە و ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان لەسەدا 139 زیادیکردووە و ژمارەی دەستگیرکراوەکانیش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەسەدا 133 زیادیکردووە.

 

 

Show More
Back to top button