img.attachment-full.size-full.wp-post-image { display: none !important; }
جیهانیهەواڵ

پرۆفیسۆر عبدالمجید بوشەبکە: ئەوەی مامۆستا فەتحوڵا گولەن نەناسێت ناتوانێت بە تەواوی لە خزمەت تێبگات

پرۆفیسۆر دکتۆر عبدالمجید بوشەبکە سەرۆکی بەشی زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی شوعەیب دوکالی، کە یەکێکە لە زانا دیارەکانی مەغریب، لەمیانەی بەشداری کردنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی Nesemat TV ، ئاماژە بۆ ئەوە کرد کە بە بێ ناسینی مامۆستا فەتحوڵا گولەن ناکرێت بە تەواوی لە بزاڤی خزمەت تێبگەین و وتی “مامۆستا فەتحوڵا گولەن یەکێکە لە سروە و نەسیمەکانی ئەم سەدەیە و پێویستە ئەوەندەی لەدەستمان دێت سوود لەو سروە و نەسیمە وەربگرین”.

عبدالمجید بوشەبکە لە چاوپێکەوتنەکەدا وتی:

“ئەو کەسانەی ڕەخنە لە بزاڤی خزمەت دەگرن مامۆستا فەتحوڵا گولەنیان نەخوێندووەتەوە و بەو هۆیەوە نەیانناسیوە. هەر لەبەر ئەو هۆیەشە سەرەتا دەمەوێت باسی مامۆستا فەتحوڵا بکەم. مامۆستا فەتحوڵا گولەن یەکێکە لەو کەسایەتییانەی لە مێژوودا نموونەیان زۆر دەگمەنە. پێغەمبەر سەروەرمان (ﷺ) لە فەرمودەیەکی سەحیحدا دەفەرموێت: سەرنج بدەن، لە سەردەمەکانی ئێوەدا کۆمەڵێک سروە و نەسیم هەن، هەوڵ بدەن سوودیان لێوەربگرن.

بە گوێرەی ئەم فەرموودەیە دەتوانم بڵێم: مامۆستا فەتحوڵا گولەن یەکێکە لە سروە و نەسیمەکانی ئەم سەدەیە و پێویستە ئەوەندەی لەدەستمان دێت سوود لەو سروە و نەسیمە وەربگرین. ئەو کەسانەی سوود لەو وەردەگرن کۆمەڵێک شتیان دەست دەکەوێت کە لە هیچ کەسێکی دیکەوە دەستیان ناکەوێت.

ئێمەش دوای ئەوەی مامۆستا فەتحوڵا و بزاڤی خزمەتمان ناسی شتێکی نوێمان لەواندا دۆزییەوە. ئەوەش تام و لەزەتێکی تایبەت بە خۆی هەیە. هەم تیۆری و هەم پراکتیکمان پێکەوە دۆزییەوە. ئەوەش لە دوای دابڕانێکی زۆر ئومێدی بە ئێمە بەخشییەوە.

چەندین ساڵە خەڵکی هەر دەڵێن ئیسلام بە کەڵکی ئەم سەردەمە نایەت. ئێمەش چەندین بەرهەمی بە نرخمان سەبارەت بە ئیسلام و موسوڵمانێتی و ڕەوشتی موسوڵمانان دەخوێندەوە. هەر تەنها خوێندمانەوە و وەستاین. لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا بە هەموو زمانەکان خوێندمانەوە. ئێمە هەردەم بە دوای ئەم نموونەیەدا دەگەڕاین و کاتێک نەشماندەدۆزییەوە تووشی بێئومێدی دەبووین.

ڕێک لەم کاتەدا بزاڤی خزمەتمان ناسی و ناوی مامۆستا فەتحوڵا گولەنمان بیست. ئەو شتانەی ئەوانە بە پراکتیکی دەیانکردن ڕێک ئەوانە بوون کە دەمانخوێندەوە. ڕاستە ئەو شتانەی ئەوان دەیانوت شتانێکی نوێ نەبوون بەڵام ئەوەی نوێ بوو بریتیی بوو لەوەی کە ئەوان بە پراکتیکی جێبەجێیان دەکرد. وەک ئەوە بوو کە ئەو شتانەی مامۆستا فەتحوڵا دەیڵێت بە دەستی لێبڕاوانی بزاڤی خزمەت بکێشرێت.

کاتێک تەماشای بزاڤی خزمەت دەکەین فیکرێکی بەهێز و پێکهاتەیەکی نوێ دەبینین و دەڵێین: “ئەمە ڕێک ئەو شتەیە کە بە دوایدا دەگەڕاین”. هەر لەبەر ئەوەشە کە بەدەمەوە هاتنی خەڵکی بۆ بزاڤی خزمەت لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا کارێکی نامۆ نییە. مامۆستا بەڕێزەکان و هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت زۆر بە باشی دەزانن کە بەهاکانی خزمەت وانەیەکی نوێ بە تەواوی دونیا دەڵێتەوە.”

https://hizmetten.com/fasli-alim-prof-busebke-hocaefendiyi-tanimayan-hizmeti-tam-anlayamaz/

Show More
Back to top button