img.attachment-full.size-full.wp-post-image { display: none !important; }
هەواڵ

ئەو دایکەی پۆلیس چاوەڕێبوون دوای لەدایکبوونی کۆرپەکەی دەستگیری بکەن ئازادکرا

 

هاجەر یڵدرم، ئەو دایکەی هێزەکانی پۆلیس لە چاوەڕوانیدابوون بۆ ئەوەی دوای لەدایکبوونی کۆرپەکەی لە نەخۆشخانەیەک لە شاری ئەنقەرە دەستگیری بکەن، دوای ئەوەی لە لایەن داواکاری گشتییەوە لێدوانی لێوەرگیرا ئازادکرا. منداڵە ساواکەی هاجەر یڵدرم بە هۆی خراپی ڕەوشی تەندرووستییەوە لە ژێر چاودێری ورددایە.

شایانی باسە هەوڵەکانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی هاجەر یڵدرم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و چەندین هەڵمەتی جیاواز دژی دەستگیرکردنی ژنانی زەیستان دەستیپێکرد. عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر پەیامێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “هەواڵە خۆشەکەی ئەمشەو. داواکاری گشتی خۆی چوو بۆ لای خاتوو هاجەر یڵدرم لە نەخۆشخانە کە ژنێکی زەیستان بووە و تازە منداڵێکی ببوو. ئەو پۆلیسانەی هاتبوون بۆ دەستگیرکردنی ئەو دایکە ڕۆشتن و خاتوو هاجەر ئازادبوو. ان شاء اللە ئەو کۆرپەیەش بە سەلامەتی لە ژێر چاودێری ورد دێتە دەرەوە و ڕزگاری دەبێت. هیوادارین هیچ دایکێک ئەوەی بەسەر نەیەت. سوپاس بۆ هەمووان”.

هاجەر یڵدرم بە تۆمەتی بەکارهێنانی بەرنامەی “بایلۆک” لە مۆبایلەکەیدا، کە بەرنامەیەکە بۆ پەیوەندی کردن و نامە ناردن بەکاردەهێنرێت، لە لایەن داواکاری گشتییەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو.

https://www.tr724.com/polisin-basinda-bekledigi-lohusa-anne-hacer-yildirim-serbest-birakildi/

 

Show More
Back to top button