پرسەنامەی م.فەتحوڵڵا گولەن بۆ کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال

پرسەنامەی م.فەتحوڵڵا گولەن بۆ کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال
هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانیم پێگه‌یشت كه ژیانی بۆ خزمه‌تكردنی جووڵانه‌وه‌ی سیاسیی كورد ته‌رخان كردووه و، به كار و كرده‌وه ئه‌رێنیه‌كانی ناوی ده‌ركردووه و، هه‌م وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێڕاق و هه‌م وه‌ك سكتێری گشتی پارته‌كه‌ی و هه‌م وه‌ك ڕابه‌رێكی جووڵانه‌وه‌ی سیاسیی كوردی زیاتر له په‌نجا ساڵ خزمه‌تی كردووه و، جگه له‌مه‌ش به‌هۆی ھه‌ڵسوكه‌وت و سیاسه‌ته به‌ڕێز و كامڵه‌كه‌یه‌وه نازناوی “مام”ی له جووڵانه‌وه‌ی سیاسیی كوردیدا پێبڕاوه و، به‌هۆی ڕه‌فتاره ئاشتیخواز و پێكهێنه‌ر و ڕێكخه‌ره‌كه‌شیه‌وه كه باوه‌شی بۆ هه‌موو لایه‌ك كردووه‌ته‌وه، به‌درێژایی چه‌نده‌ها ساڵ بووه به سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی چه‌ندین كه‌س.
له خوای گه‌وره داوای ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی ده‌كه‌م بۆ خوالێخۆشبوو و، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده خه‌مباره‌كه‌ی و، خێزانه به‌ڕێزه‌كه‌ی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه له‌هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له ناوه كاریگه‌ره‌كانی جووڵانه‌وه‌ی سیاسیی كورد و، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، به‌ڕێز پاڤێڵ تاڵه‌بانی كه خزمه‌تێكی گرنگی به ئاشتی و سه‌لامه‌تیی وڵات كردووه و، سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی و، ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی، ده‌كه‌م.
م.فەتحوڵڵا گولەن
06.10.2017