مامەڵەیەکی ستەمکارانە لەگەڵ هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت
لە درێژەی هەڵمەتی جینۆسایدکردنی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، زیندانیانی بزاڤەکە دەخەنە ناو ئەو ژورانەی کە زیندانیەکانی سزادراون بە تاوانی دزی و کوشتن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرن.
کاربەدەستانی زیندانی شاری بودور جگە لەوەی ئەشکەنجەی زیندانیەکانی هاوسۆزی بزاڤی خزمەت دەدەن و ناهێڵن وەک پیویست چاویان بە کەسوکار و پارێزەرەکانیان بکەوێت، لە هەمان کاتدا لەو ژورانە دایان دەنێنن کە تاوانبارانی سزا دراوی بە تۆمەتی کوشتن و دزی و ماددەی هۆشبەری لێیە.
ئەم مامەڵەیەی کاربەدەستانی زیندانەکە خێزانی زیندانیەکانی نیگەران کردوە.
بەم شێوەیە ژیانی زۆرێک لە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە مەترسیدایە بە هۆی زیندانیکردنیان لەگەڵ سزادراوان بە تاوانی کوشتن و ماددە هۆشبەرەکان.
هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت کە زیاتر پیشەکانیان مامۆستا و پزیشک و کاسپکارە، هەرچەندە تائێستا کەسیان پڕۆسەی دادگایکردنیان تەواو نەبوە و دەستبەسەرن، بەڵام وەک تاوانبارێکی تاوانەکانی کوشتن و دزیکردن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و لەگەڵ ئەو تاوانبارانەدا ناچار بە ژیان کراون.