نوسەرێکی هۆڵەندی کتێبێک لەسەر بزاڤی خزمەت دەنوسێت

سیمۆن ڕۆبینسۆن دکتۆر لە زانکۆی لیدس بەکەتی هۆڵەندی، کتێبێکی لەسەر بزاڤی خزمەت بە ناوی ‘ڕەهەندی مەعنەوی بەرپرسیارێتی، فەتحوڵڵا گولەن و هزری ئیسلامی بڵاو کردەوە.
لە مەراسیمی ناساندنی کتێبەکەدا کەسانێکی ئەکادیمی و خوێندکار و هاوڵاتیان و بەشێک لە میدیاکانی هۆڵاندا و بەلجیکا ئامادە بوون.
ڕۆبینسۆن لەبەردەم مێدیاکاندا ئەوەی ڕاگەیاند کە ساڵانێکی زۆرە چاودێری چالاکیەکانی بزاڤی خزمەت و فەتحوڵڵا گولەن دەکات و هەر بۆیە بە پێویستی زانیوە سەرنجەکانی سەبارەت بە بزاڤەکە لە دوو توێی کتێبێکدا بخاتە ڕوو.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە پێش ١٠ ساڵ بە هۆی هاوڕێیەکیەوە بزاڤی خزمەتی ناسیوە و لەو ماوە درێژەدا هەڵسەنگاندنی بۆ چالاکیەکانی بزاڤەکە کردوە.
ڕۆبینسۆن باسی لەوە کرد کە لە نزیکەوە چاوی بە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت کەوتوە لە هۆڵاندا و ئەمەریکا و پاشان وتی” ئێستا هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت بە قۆناغێکی دژواردا تێدەپەڕن. دەبێت هاوکاریان بین لەم قۆناغەدا. بە باشم نازانم لە ڕۆژە خۆشەکاندا لەگەڵیان بین و ئێستا وازیان لێ بهێنین، بۆیە من بەردەوام دەبم لەسەر هەوڵدانی خۆم.”