زوڵم لە دوو منداڵی ساوا کە هێشتا لە دایک نەبوون!
لە درێژەی هەڵمەتی جینۆسایدکردنی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، خانمێکی دوو گیان بە دوو منداڵی ٦ مانگ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەیستەنبولەوە لە کاتی سەردانی نەخۆشخانەدا دەستگیر دەکرێت.
دوای ئەوەی خانمەکە دەبەنە بنکەی پۆلیس و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکەن، خانمەکە باری تەندروستی تێک دەچێت و بە پەلە دەبرێتە نەخۆشخانە.
لەبەر ناجێگیری باری تەندروستی خانمەکە بە ناچاری نەشتەرگەری منداڵبوونی بۆ ئەنجام دەدرێت و یەکێک لە منداڵەکان بەو هۆیەوە گیان لە دەست دەدەن.
منداڵەکەی تریش باری تەندروستی ناجێگیرە و تا ئیستا لە ژێر چاودێری وردایە.
جێی ئاماژە پێدانە هێزەکانی پۆلیس تا ئیستا لە بەردەم دەرگای نەخۆشخانە وەستاون و چاوەڕێن خانمەکە باری تەندروستی باشتر بێت و دواتر دەستگیری بکەن.