زنجیرە خوێندنگەکانی سەپات کە ٢٧ ساڵە لە وڵاتی کرغزستان خزمەت دەکەن، سەرکەوتنێکی تری گەورەیان خستە سەر مێژووی سەرکەوتنەکانیان.
ئێلدیاری چۆرمۆنۆڤ خوێندکاری یەکێک لە خوێندنگەکانی سەپات، لە تاقیکردنەوەی وەرگیران لە زانکۆدا، کە ٤٣ هەزار و ٤٤٠ خوێندکاری ئەو وڵاتە بەشداریان تێدا کرد، لەسەر ئاستی هەموو وڵات، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
هەروەها ١٨ خوێندکار لەو ٥٢ خوێندکارە یەکەمەی کە بڕوانامەی ئاڵتونی تایبەت بە خوێندکارە سەرکەوتوەکانیان پێ بەخشراوە، لە خوێندنگەکانی سەپات دەرچوون.
ئەم سەرکەوتنەی خوێندگەکانی سەپات، لە مێدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئەو وڵاتە، باسوخواسێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، سەبارەت بە بڕیاری پشتگیری کردنی خوێندنگەکان لەلایەن کاربەدەستانی وڵاتەوە، ئاماژەیان بەوەدا کە بڕیارەکەیان چەندە لە شوێنی خۆیدا بووە و، وەک بەڵگەش لەسەر قسەکانیان، سەرکەوتنی خوێندکارەکانیان پشاندا.
هەروەها ئاماژەیان بەوەدا کە ئەم خوێندکارانە “داهاتووی وڵات”ن و، داوایان لە خوێندگەکانی سەپاتیش کرد کە بە هەمان شێوە بەردەوامی بە کارەکانی خۆیان بدەن.
٥٢ خوێندکاری سەرکەوتووی تاقیکردنەوەکان کە بڕوانامەی ئاڵتونییان وەرگرتووە، دەتوانن لە هەر بەشێکی زانکۆکانی ئەو وڵاتە بخوێنن، کە خۆیان ئارەزوی دەکەن.
١٨ کەس لەم خوێندکارە سەرکەوتووانە دەرچووی خوێندنگەکانی سەپاتن و ئەمەش بە سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ خوێندنگەکانی خزمەت لەو وڵاتە ئەژمار دەکرێت.
بە گوێرەی ڕێوڕەسمی وڵاتی کرغزستان، چاوەڕێی ئەوە دەکرێت کە خوێندکارەکان لەلایەن سۆرانبای جەنبەکۆڤی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەوە بانگهێشتی کۆشکی سەرۆکایەتی بکرێن و خەڵاتی تایبەتیان پێببەخشرێت.