هەواڵ

6 هەزار و 567 خوێندکاری زیندانیکراو مافی خوێندنیان لەدەستچووە

ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی سزاکان ڕایگەیاند کە 6 هەزار و 567 خوێنداکری زانکۆ کە ئێستا لە زیندانەکاندان، مەترسی ئەوەیان هەیە کە خوێندنەکەیان لەدەست بدەن.

 ڕێکخراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی سزاکان، سەبارەت خوێندکارە زیندانی کراوەکان، ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە ڕونکردنەوەکەدا هاتووە کە ئەو ڕێکەوتنەی لەنیوان وەزارەتی داد و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی واژۆ کراوە بۆ خەرجکردنی پارەی ئەو خوێندکارانەی زیندانی کراون، لە مانگی حوزەیرانی 2017 کۆتای پێهاتووە و مەترسی فەوتانی خوێندنی ئەو خوێندکارانە لەئارادایە.

 

ڕونکردنەوەکە بەم شێوەیەیە:

لە زیندانییەکانی تورکیادا 253،888 زیندانی هەیە. لە دواترین زانیاریدا هاتووە کە لەو ژمارەیە 69،301 خوێندکار هەیە. ئەو خوێندکارانەشی کە تۆماری خوێندنی کراوەیان هەیە 33،268 خوێندکارە.

بەپێێ ڕێکەوتنێک کە لەنیوان وەزارەتی داد و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لە بەرواری 12 ی حوزەیرانی 2014 واژۆ کراوە بۆ هاوکریکردن و خەواندنی پارەی تاقیکردنەوەکانی ئەو خوێندکارانەی لە زیندانەکاندان.

ئەم پرۆتۆکۆڵە کە بۆ ماوەی 3 ساڵ بوو، لە بەرواری 12 ی حوزەیرانی 2017 کۆتای پێهات. وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند لەسەر ڕاسپاردەیەک کە ئاراستەیان کراوە، پارەی ئەو خوێندکارانەی ناوەندی و دواناوەندی کە بڕیارە سەرف بکرێت، بەردەوام دەبێت. بەڵام ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆکاندا بەردەوامن و ژمارەیان 6 هەزارو 567 خوێندکارە، لە تازەبونەوەی قەیدی ئەم وەرزەیان پارەکەیان بۆ سەرف نەکراوە و مەترسی فەوتانی خوێندنەکانیان لەئارادایە.

لە چەندین سکاڵادا کە ئاڕاستەی ڕێکخراوەکەمان کراوە، دەریدەخات کە پارەی ئەو خویندکارە زیندانیکراوانە سەرف نەکراوە. 6 هەزارەو 567 خوێندکاری زانکۆ لەبەر ئەوەی زیندانی کراون و هیچ داهاتێکیان نییە، ناتوانن پارەی خوێندنەکەیان بدەن و مەترسی فەوتانی خوێندنیان هەیە.

خوێندن مافی هەموو تاکێکە و ئەو زیندانیانەی تەنها لەبەر ئەوەی ناتوانن پارەی خوێندنەکەیان بدەن، ڕوبەڕوی ترسی فەوتانی خوێندنەکەیان بونەتەوە.

Show More
Back to top button