هەواڵ

6 مامۆستای بزاڤی خزمەت لە مۆڵدۆڤا بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێنران

هەڵمەتی ڕفاندنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لەدوای 15 ی تەمووزەوە پەرەی سەندووە، ئەمجارە ڕووداوێکی لەو جۆرە لە مۆڵدۆڤا ڕوویدا. ئەم بەیانییە چەند کەسێک کە ناسنامەی پۆلیسیان پێبووە، 6 مامۆستای بزاڤی خزمەتیان لە ماڵەکانیان و شوێنی کارەکانیان ڕفاند. مامۆستایەک لە کاتی دەستپێکردنی دەوامی خویندنگا لەبەردەم خوێندکارەکان دەستبەسەرکرا. ئەو کەسانەی دەست بەسەرکران ڕەزا د. ، حەسەن ک.، موژدەت چ.، حسین ب.

 

 

بەرپرسانی مۆڵدۆڤا ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ئێردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەمدا سەردانێکی فەرمی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات. ئەم کارەش پێش سەردانەکەی ئێردۆغان جێێ تێڕامانە، هەروەها بەشێکی زۆری ئەو مامۆستایانە داوای پەنابەریتییان لەو وڵاتە کردبوو.

 

 

ئەو پۆلیسانەی کە کاری دەستبەسەرکردنەکەیان ئەنجامداوە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ‘دەستبەسەرکراوەکان ڕەوانەی بنکەی داواکاری گشتی دەکەن’. کەسوکاری مامۆستاکانیش دەڵین کە مامۆستاکان بەرەو فرۆکەخانە براون. لەکاتێکدا تاکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن بەرپرسانی مۆڵدۆڤا بڵاونەکراوەتەوە، زانیاری ئەوەش بڵاوبووتەوە کە لە کاتی دەستبەسەرکردنی مامۆستاکان، مامەڵەی خراپ بەرامبەر منداڵ و خێزانی مامۆستاکان کراوە.

 

 

پێشتریش لە مۆڵدۆڤا تورگای شێن بەڕێوبەری خویندنگاکانی ئۆریزۆنت لە مۆڵدۆڤا لەکاتی چوونی بۆ فرۆکەخانە بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێک بۆ ڕۆمانیا لە 31ی ئازار، لەکاتی کۆنترۆڵکردنی پاسپۆرتەکەی دەستبەسەرکرا. شێن دوای ئەوەی ڕەوانەی بەشی تاوانەکان کرا، دواتر لەبەردەم داواکاری گشتی لێپێچینەوەی بەرامبەر کرا. شێن دوای ئەوەی لە بەشی داواکاری گشتی بۆ ماوەی 7 کاتژمێر مایەوە، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ گەشتی دەرەوەی وڵاتی لێقەدەغەکرا و دواتر ئازادکرا.

 

 

حکومەتی ئێردۆغان لەدوای کودەتا دەستکردەکەی 15 ی تەمووزەوە، بەشێوەیەکی نایاسایی لە 160 وڵاتی جیهان هەوڵی ڕفاندنی مامۆستاکان دەدات. کۆتا جاریش لە مەنگۆلیا دەزگای میتی تورکی هەوڵی ڕفاندنی مامۆستایانیدا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتییە جیهانییەکانەوە ئەو کارە شکستی هێنا.

Show More
Back to top button