هەواڵ

لە درێژەی هەڵمەتی جینۆسایدکردنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، ئەمجارەیان دایکێکیان بە منداڵێکی ١١ مانگەوە خستە زیندانەوە.

نازلی نور مەرت لە شاری کرشەهیر کە ماوەی یەک ساڵە بە شێوەیەکی مەرجدار ئازاد کرابوو، ئەمڕۆ لەگەڵ منداڵە تەمەن ١١ مانگەکەی بە ناوی مەلەک، خرانە زیندانەوە.

جێی وە بیرهێنانەوەیە ڕۆژی دوێنێش منداڵێکی تری ساواش بە ناوی ئاکیف خرایە زیندانەوە و، بەم شێوەیە ژمارەی منداڵە زیندانیەکانی تورکیا کە تەمەنیان لە نێوان 0-6 ساڵە، گەشتە ٧٠٦ منداڵ.

دادگای ئێسکیشەهیر کە فەرمانی دەستبەسەرکردنی خانمەکەی دەرکردووە، ئەوەی لەبەرچاو نەگرت کە خانمەکە ماوەی ساڵێکە بە بێ کەموکوڕی  سەردانی بنکەی پۆلیسی کردووە و واژۆی خۆی کردووە.

دوای بڕیارەکەی دادگا، منداڵە ساواکە لەگەڵ دایکی سواری ئۆتۆمبیلی پۆلیس بوون و بەرەو زیندان بەڕێکەوتن.

ئەمە لە کاتێکدایە باوکی منداڵەکەش ماوەیەکی زۆرە لە زیندانە.

 

http://www.tr724.com/cezaevine-girme-sirasi-11-aylik-melike-bebekte/

 

Show More
Back to top button