هەواڵ

دانپێدانی زەراب بە تاوانەکانیدا یەکلایی بوویەوە

جاهید ئاکبولوت یەکێک لە پارێزەرە تورکەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، ئەوەی ڕاگەیاند کە دانپێدانانی رەزا زەراب بە تاوانەکانیدا یەکلای بۆتەوە.

زەراب گومانلێکراوی ژمارە یەکی دۆسیەی گەندەی ١٧ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣، ماوەی ساڵێکە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە تۆمەتی شکاندنی ئابڵوقەی ئابوری سەر ئێران، پارە سپیکردنەوە و ئەنجامدانی ساختە لە تۆمارە فەرمیەکاندا دادگایی دەکرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە زەراب لەگەڵ داواکاری گشتی نیویۆرک ڕێکەوتوە و دانی بە تاوانەکانیدا ناوە.

پارێزەرێکی تورک بە ناوی جاهید ئاکبولوت، کە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دادەنیشێت، لە میانەی بەشداری لە بەرنامەیەکی ڕادیۆیی کەناڵی  RS FM ئەوەی ڕاگەیاند کە چاوی بە پارێزەری زەراب کەوتوە و، بابەتی دانپێدانانی بە تاوانەکەیدا یەکلایی بۆتەوە.

هەروەها ئاکبولوت ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەگەری دانپێدانانی مەهمەت هاکان ئەتیلا یاریدەدەری بەڕێوەبەری بانکی هەڵکیش بە تاوانەکانیدا، لە ئارادایە.

ئاکبولوت لە درێژەی قسەکانیدا وتی” کاتێک تەواوی پێشهاتەکان لێک دەدەینەوە، ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە زەراب لەمەودوا بەشداری دانیشتنەکانی دادگا ناکات و تەنیا مەهمەت هاکان ئەتیلا وەک گومانلێکراو دەجێتە بەردەم دادوەر. لە ماوەی ڕابردودا ئەوەمان بەدیدەکرد کە زەراب وەک گومانلێکراوی دۆسیەکە ناوی دەهات لە تۆمارە فەرمیەکاندا، ئێستا لە لیستی گومانلێکراوەکان دەرهێنراوە. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە بابەتی دانپێدانانی زەراب یەکلای بۆتەوە”.

ئاکبولوت لە کۆتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا کە ئەگەر هەیە زەراب لە دژی ئەتیلا شایەتی بدات و پاشان وتی” گەر زەراب لە دژی ئەتیلا شایەتی بدات، ئەوا تەواوی بەرگریەکانی ئەتیلا مایەپووچ دەبێت. زەراب وەک ئەوەی دانی بە تاوانەکانی خۆیدا ناوە، بێگومان دان بە تاوانی ئەتیلاشدا دەنێت، ئەمە وا دەکات ئەتیلا هیچی لەبەردەمدا نەمێنێتەوە جگە لە ڕێکەوتن لەگەڵ داواکاری گشتی. گەر ئەتیلاش دانی بە تاوانەکەیدا نا ئەوە جێگای سوپریز نابێت”.

http://www.tr724.com/reza-zarrabla-gorusen-turk-avukat-itirafci-olmasi-kesinlesti-durusmaya-cikmayacak/

 

 

Show More
Back to top button