هەواڵ

لەبەرئەوەی وتی “مەڵێ فەتۆ” دەستبەسەر کرا

دوای ئەوەی هاوڵاتیەکی گوندەکەی م.فەتحوڵڵا گولەن بە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ئیخلاس دەڵێت کە بە شێوازی ‘فەتۆ’ ناوی مامۆستا نەبات، هاوڵاتیەکە دەستگیر دەکرێت.

دوای ئەوەی مورات گولەن لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراو برایە بەردەم دادگا، دادوەر فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەکرد.

ئەحمەت ئاکبوغا پەیامنێری ئاژانسی ئیخلاس لە ئێرزڕوم و بە مەبەستی ئەوەی خەڵکی گوندەکەی مامۆستا قسەی ناشرینی پێ بڵێن، چەند پرسیارێک ئاڕاستەی هاونیشتیمانیان دەکات.

بەڵام یەکێک لە هاوڵاتیەکان ڕەخنە لە پەیامنێرەکە دەگرێت و دەڵێت” بە مامۆستا مەڵێ فەتۆ، ئەو پێ نانێت بە مێرولەیەکیشدا، ئەو چی کردوە؟”.

دوا بە دوای ئەمە پەیامنێرەکە ڤیدیۆی هاوڵاتیەکە لە چەند ماڵپەڕێکی نزیک لە دەسەڵات بڵاو دەکاتەوە و، مورات گولەن دەکرێتە ئامانجی لایەنگرانی دەسەڵات.

دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئینتەرنێت، داواکاری گشتی ئێرزروم فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هاوڵاتیە گوند نشینەکە دەردەکات.

دوای لێکۆڵینەوەی هێزەکانی پۆلیس، دادگا فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ ناوبراو دەرکرد.

http://www.tr724.com/hocaefendiye-feto-deme-diye-uyaran-murat-gulen-tutuklandi/

Show More
Back to top button