بیروڕانوسەران

ئەوەی لە ١٥ ی تەموز ڕویدا ڕاستیەکەی چیبوو؟ پەرینچەک چۆن وا پارێزراوە؟

ئایشەنور ئارسڵان یەکێک لە ڕۆژنامەنوسە چەپڕەوەکانی تورکیا لە وتاری ئەمڕۆیدا ئاماژەی بە قسەکانی دۆغو پەرینچەک سەرۆکی پارتی ڤەتەن کرد کە باس لە پێزانینی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات بە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ ی تەموز لە پێش ڕوودانی.
ئارسلان دەپرسێت” لە ١٥٥ ی تەموز هەر بە ڕاست چی ڕویدا؟ پەرینچەک بۆ وا لە خۆی دڵنیایە؟ لە کاتێکدا کەسانێک بە لای نیوەی قسەکانی ئەودا ناڕۆن و نایزانن لە زیندانن، بەڵام ئەو چۆن ئەم قسانە دەکات و لە خۆشی زۆر دڵنیایە؟”.
ئارسڵان لە درێژەی وتارەکەیدا دەڵێت:
مرۆڤ جاری وا هەیە کاتێک دەخوێنێتەوە باوەڕ بە چاوی خۆشی ناکات و ئەوەی بە گوێی خۆشی دەیبیستێت باوەڕی پێ ناکات. بۆیە دووبارە کردنەوە سوودی هەیە. پەرینچەک دەڵێت کەوا ئەلێکساندەر دوگین هەواڵی کودەتاکەی پێداون. دەڵێت گەر ئێمە پێش ڕۆژێک زانیبێتمان کودەتا بەڕێوەیە، ئەوە بە دڵنیایەوە دەزگای هەواڵگری میتیش پێی زانیوە. دەڵێت لای خۆشیانەوە کێیان لە دەسەڵات ناسیبێت پێیان وتوە کەوا هەوڵی کودەتا بەڕێوەیە.
خۆ ناکرێت بڵێین ” جا ئەلێکساندەر دوگین کێیە” و واز بهێنین.
ئەم پیاوە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەڕلەمانی تورکیاوە بانگکرا تا زانیاری لێوەرگرن، ئەم پیاوە بەشداری لە کۆبونەوەکانی ئاکەپە دەکرد و لەگەڵ بینالی یڵدرم وێنەی یادگاری گرتوە. خۆ گەر سەیری ئەرشیڤی هەواڵەکانیش بکەن ئەوا دەبینین چەندین هەواڵ لەسەر دوگین کراوە، کەوا پێش ڕۆژێک هەواڵی کودەتای بە حوکمەت گەیاندوە.
لە هەواڵەکاندابە نازناوی “نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پۆتین” ناو دەبرێت.
وەک لە قسەکانی پەرینچەک دەبینین، دوگین ڕۆژی ١٤٤ ی تەموز زۆر مەشغول بووە، قسەی لەگەڵ پەرینچەک و کاربەدەستانی حکومەت کردوە کەوا هەوڵی کودەتا بەڕێوەیە، هەر ئەوە ماوە مایکرۆفۆنێک بگرێت بە دەمیەوە لە بازاڕی کزیلئای ئەنقەرە هاوار بکات.
سەرەڕای هەموو ئەمانە هەموو کەس بێ دەنگەی لێکردوە و چاوەڕێی ڕودانی کودەتاکەی کردوە و خوێنی ئەو هەموو هاوڵاتیە بە بەلاش ڕژێنرا.
ئەحمەت ئاڵتان و براکەی بە تۆمەتی ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا قسەیان کردوە ئێستا لە زیندانن و، بە تۆمەتی کارکردن لەسەر نەستی(لاشعور) هاوڵاتیان دادگای دەکرێن.
گۆکمەن ئولو ڕۆژنامەنوسی ڕۆژنامەی سۆزجو لەسەر ئەوەی ڕۆژی کودەتاکە هەواڵی لەسەر شوێنی ئێردۆغان بڵاو کردۆتەوە ئیستا لە زینداندایە.
ئێستاش عوسمان کەڤاڵا دەستگیر کراوە.
مێدیای دەسەڵات بە “یەکێک لە تاریکترین ناوەکانی تورکیا” ناوی دەبات.
ئەم وڵاتە لەم ساڵانەی دوایدا، لە دوای کودەتاکەی ١٥ ی تەموز و ٢٠٠ ی تەموز لە نێو ئەو تاریکیەی تێیکەوتوە نازانێت باوەڕ بە چی بکات.
بەڵام گەر پەرینچەک زەحمەت بکێشێت و تۆزێکی ترمان بۆ ڕوون بکاتەوە:
١٤ ی تەموز بێجگە دوگین کێی تر لەسەر خەت بوو؟
http://www.tr724.com/15-temmuzda-gercekten-ne-oldu-perince…/

Show More
Back to top button