هەواڵ

چالاکوانێک: دەنگ و نیگای منداڵە ساواکانی ناو ڕاڕەوی گرتووخانەکان لە هەموو شت زیاتر ئازارم دەدات

ئاجون کاراداغ مامۆستا چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ، سەبارەت بە ڕۆژگارەکانی ناو زیندانی دەڵێت: “سزادانی منداڵانیش لەگەڵ دایکیاندا بە واتای چەند هێندە کردنی ستەمکارییەکان دێت. پێویستە بە زووترین لەو بیروبۆچوونە ڕزگارمان ببێت”.
ئاجون کاراداغ کە لە ئێستادا بە هۆی خراپی تەندرووستییەوە ئازادکراوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بە شێوەیەکی زۆر خراپ لە زینداندا مامەڵەی لەگەڵ کراوە و ئەوەش بارودۆخی تەندرووستی زۆر خراپتر کردووە.
ئاجون کاراداغ سەبارەت بە خراپی ڕەوشی منداڵە ساواکان لە ناو زیندانەکاندا دەڵێت: “زوو زوو لە ڕاڕەوەکانی گرتووخانەکەدا ڕووبەڕووی منداڵەکان دەبوومەوە. دەکرێت بەرگەی هەموو ئازار و ناڕەحەتییەکانی ناو زیندان بگریت، بەڵام نەمدەتوانی بەرگەی بینین و دەنگی منداڵەکانی ناو گرتووخانەکە بگرم. ئەو بابەتە لە هەموو شتێک زیاتر ئازاری منی دەدا. چاوی ئەو منداڵانە هیچ درەوشانەوەیەکی تێدا نەمابوو. دەکرێت دایکان تاوانێک ئەنجام بدەن بەڵام دەکرێت سزاکەیان بۆ دوابخەن. دەکرێت ئەو کاتەی منداڵەکەی گەیشتە تەمەنێکی دیاریکراو سزا بدرێن.”

13 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button