هەواڵ

تەندروستکارێکی هاوسۆزی بزاڤی خزمەت لەزینداندا بە هۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا

جانەر دوروکان کارمەندێکی تەندرووستی بوو، کە لە چوارچێوەی ئەو ڕەشبگیری و ستەمکارییەی لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزەوە بەرامبەر بە بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی ئەنجام دەدرێت، لە کارەکەی دوورخرایەوە و ڕەوانەی گرتووخانە کرا.

جانەر دوروکان لە گرتووخانەدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بوو، بەڵام بە هۆی ئەوە لە گرتووخانە کەمتەرخەمی لە پشکنین و چارەسەرکردنیدا کرا، نەخۆشی شێرپەنجەکە جگەریشی گرتەوە و تەواوی بارودۆخی تەندرووستی خراپ بوو.

جانەر دوای ساڵێک لە بەندکرانی بە هۆی نەخۆشییەکەیەوە ئازادکرا و دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ و نیو بەرەنگاری شیرپەنجە بووەوە، نەیتوانی چیتر بەرگە بگرێت و لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا چاوەکانی بۆ هەمیشە داخست. دوایین وتەکانی جانەر بریتییبوو لە “لە پێناو ئەو ڕۆژەی مرۆڤە پاک و بێتاوانەکان تێیدا بێتاوانییان دەسەلمێت، نەک جانەرێک هەزار جانەر بە فیدا بێت”

 

https://www.tr724.com/bir-khk-magduru-daha-hayatini-kaybetti-iki-cocuk-yetim-kaldi/

Show More
Back to top button