هەواڵ

12 مامۆستا کە بە بڕیارێکی نایاسایی لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە دەستگیر کران

لە چوارچێوەی لێپێچینەوە لە دۆسییەی “بزاڤی خزمەت” کە لە لایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دادگای کۆماری ئەنقەرەوە بەڕێوە دەبرێت، وەزارەتی پەروەردەی تورکیا بە بڕیارێکی نایاسایی ١٥ مامۆستای لە کارەکانیان دوورخستەوە کە لە کاتێکدا بە شێوەیەکی ئاسایی ئەرکی خۆیان بەڕێوەدەبرد، وە لە ئێستاشدا ١٢ لەو مامۆستایانە دەستگیر کراون.

 

بە فەرمانی داواکاری گشتی بەشی ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە لە شارەکانی ئەنقەرە و بورسا و ئیسپارتا و چاناککالە ئۆپەراسیۆنی تایبەت بۆ دەستگیر کردنی ئەو ١٢ مامۆستایە ئەنجام درا.

 

پاش دەستگیر کردنیان ئەو ١٢ مامۆستایە ڕەوانە کران بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە بۆ لێپێچینەوە، وە هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە ڕایگەیاند هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە بەردەوام دەبێت.

 

 

سەرچاوە: http://www.haberdar.com/gundem/khk-yla-ihrac-edilen-15-ogretmen-hakkinda-gozalti-karari-h103111.html

Show More
Back to top button