هەواڵ

پاش نیویۆرک، خۆپیشاندانی "کۆرپە زیندانییەکان" لە ئەڵمانیاش ئەنجامدرا

 

پاش ئەوەی لەماوەی رابردوودا لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا خۆپیشاندانێک لەژێر درووشمی ” کۆرپە زیندانییەکان” بۆ هاوسۆزی دەربڕین بۆ زیندانییەکان تورکیا و پێشیلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە ئەنجام درا، هەمان خۆپیشاندان لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیاش ئەنجام درا و تیایدا داوای ئازادکردنی ئەو ٨٦٤ کۆرپە و منداڵە کرا کە لە زیندانەکانی تورکیادان.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوود و لەژێر ناوی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، حکومەتی تورکیا و دەسەڵاتی ئێردۆغان هەڵمەتێکی قڕکردنی بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی دەستپێکردووە. لەو چوارچێوەیەدا سەدان هەزار کەس دادگایی و زیندانیی کراون و زۆرێکیش لەوانە ئەشکەنجە دراون. بە گشتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا زۆرینەی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا دا پێشێلکراوە.

پێشتر خۆپیشاندانەکە لە شاری نیویۆرک بە ئامادەکاری هەردوو پلاتفۆرمی ( AST، داکۆکیکارانی تورکیای بێدەنگکراو- و زیندانییە ئازادەکانی ویژدان) ئەنجام درا و ئەمجارەش لە وڵاتی ئەڵمانیا بە هەماهەنگی و ئامادەکاریی ڕێکخراوی دیالۆگ ئەنجام دراوە.

خۆپیشاندانەکە پێکهاتبوو لە ڕێپێوانێک کە تیایدا زانیاریی لەسەر دۆخی تورکیا و زیندانی کراوەان و بەتایبەتیش منداڵەکان بڵاو دەکرایەوە و داوای ئازادکردنی ٨٦٤ منداڵ دەکرا کە لەچوارچێوەی چوار دیواردا ژیانیان بەسەردەبەن.

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/new-york-tan-sonra-almanya-sokaklarinda-tutuklu-bebekler-protestosu-haberi/1334818/

Show More
Back to top button