هەواڵ

یەکەم ڕونکردنەوە لە مامۆستا بوشراوە… دادگا چ پرسیارێکی لێکرد؟

 

دادگای ڕۆمانیا تەمیزی بۆ بڕیارەکەی مامۆستا بوشرا کردەوە، بوشرا نورشەن کە مامۆستای زمانی ئینگلیزییە لە لومینا دوای ئەوەی لەلایەن ئەنقەرەوە داوا لە دادگای ڕۆمانیا کرا کە بۆ ئەنقەرە بگەڕێندرێتەوە، دادگای ئەو وڵاتە داواکەی ئەنقەرەی ڕەت کردەوە. ساڵێک لەمەو پێش دادگای ئەنقەرە داوای لە دادگای ڕۆمانیا کردبوو کە ڕۆژنامەنوس کامیل دەمیرکایا بۆ ئەنقەرە بگەڕێنێتەوە، بەڵام داواکاریەکەی لەلایەن دادگای ڕۆمانیاوە ڕەتکرایەوە.

بوشرا لەسەر داواکاری دادگا دەستگیر کرا و لەبەردەم دادگادا وتەی لێ وەرگیرا لەم چوارچێوەیەدا پارێزەرەکەی بوشرا لەجێی بریکارەکەی داواکاری وەرگرتنی ناسنامەی لە وڵاتی ڕۆمانیا بۆ بوشرا کرد.

 

دادوەر پرسیاری لە مامۆستا بوشرا کرد، ئایا تۆ ئەندامی ڕێکخراوی چەکداریت؟

مامۆستا بوشرا دوای ئەوەوەی چووە بەردەم دادگا باسی ئەو مەترسیانەی کرد لە ئەگەری ناردنەوەی بۆ تورکیادا ڕوبەڕوی دەبێتەوە، بە دادوەری ڕاگەیاند ئەگەر بێت و ئەو بۆ تورکیا بنێرێتەوە  ئەوا لە ڕێگەی دادگایەکی دادپەروەرەوە  ڵێکۆڵینەوەی لەگەڵ دا ناکرێت هەروەها ئەگەر بێت و دادگای ئەوێ بیخاتە زیندانەوە ئەوا بە شێوەیەکی توند مامەڵەی لەگەڵ دا دەکرێت و بگرە ئەشکەنجەش دەدرێت.

مامۆستا بوشراش باسی لە وەش کرد ئەو تۆمەتانای ڕوبەروی کراونەتەوە تۆمەتی سیاسین، تەنانەت بە پێکەنینەوە وتی پرسیاری ئەوەم لێدەکرێت کە ئایا تۆئەندامی ڕێکخراوی چەکداریت بەڵام من بە هیچ شێوەیەک مامەڵەم بە چەکەوە نەکردوە و ئەندامی ‌هیچ گروپێکی چەکداریش نیم.

من ئەندامی ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتیم من تەنها مامۆستایەکم کە هاتوم بۆ ئێرە بۆ ئەوەی وانە بە قوتابیەکانی ئێرە بڵێمەوە هەروەها ئێستاش بریکارەکەم لە جێی من داوای مافی پەنابەرێتی لە فەرمانگەی نازنامەی ڕۆمانیا کردوە.

پاش دادگایەکەش دادوەر فەرمانی دادگای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بە هیچ شێوەیەک ڕێگەنادەن کە مامۆستا بوشرا بۆئەنقەرە بگەڕێنرێتەوە دادگاش دۆسیەکەی داخستوو ڕێگەی نەدا کە جارێکی تر ئەم دۆسیەیە بکرێتەوە.

مامۆستا بوشراش دوای ئەوەی کە لە دادگا هاتە دەرەوە چەند پرسیارێکی لێکراو لە وەڵامدا وتی ” کاتێک کە ئەم بڕیارەی دادوەرم بیست توشی سەر سورما ن و شۆک بووم زۆر سوپاسی دەسەڵات دارانی ڕۆمانیا دەکەم کە پشگیریان لێکردم و نەیان هێشت کە بۆ تورکیا بنێردرێمەوە من زۆر دڵخۆشم بەم دۆخەی کە ئێستا تیایدام و چونکە دۆخی زۆر خراپتر لەم دۆخەم تێپەراندووە ، ڕەنگە پاڕانەوەی یەکێک لە و قوتابیانە بووبێ کە وانەمم پێ وتونەتەوە بوبێتە هۆی ئەوەی لەم دۆخەی ئێستا ڕزگارم ببێ”.

مامۆستا بوشرا ماوەی ٤ ساڵ لە ژیانیدا لە تورکیادا ژیاوە و جگە لەوە زۆربەی کاتەکانی لە دەرەوەی تورکیادا بە سەر بردووە.

بەڵام دادگای باڵای تورکیا چەند بەڵگەیەکی ئامادەکردوە و تیایدا مامۆستا بوشرا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ئەندامی ڕێکخراوێکی چەکدارییە و چەندین جار پارەی بۆ ئەو ڕێکخراوە کۆکردووەتە و ئەم هەواڵەش لە ڕێگەی ڕۆژنامەکانەوە بڵاوکراوەتەوە.

ئەمانە تەنها بانگەشەیەکی ناڕاستن و بگرە بوختانن بۆ مامۆستا بوشرا کراون بۆ ئەوەی لە و ڕێگایەوە حکومەتی تورکیا بیگەڕێنێتەوە بۆ تورکیاو لەوێدا زیندانی بکات.

ئەمە بۆ دووەم جارە کە دادگای تورکیا داوا لە حکومەتی ڕۆمانیا دەکات کە دوو هاوڵاتی تورکی کە لە ئێستادا لە ڕۆمانیا دەمێننەوە بۆ تورکیا بنێرێنەوە  بەڵام هەردوو داواکە لە لایەن دادگای ڕۆمانیاوە ڕەتکراوەتەوە.

 

www.samanyoluhaber.com/busra-senden-ilk-aciklama-romen-hakim-mahkemede-ne-sordu-haberi/1341208/

Show More
Back to top button