هەواڵ

یەکەم دانپێدانانی رەزا زەراب: بە بێ هیچ فشارێک هەموو تۆمەتەکانم قبوڵکردوە

رەزا زەراب لە یەکەم بەشی دانپێدانانەکانیدا دەڵێت” لەسەر خواستی خۆم و بە بێ بوونی هیچ فشارێک، تەواوی تۆمەتەکانی ئاڕاستەم کرابوو قبوڵم کرد”.

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا ئەوە ئاشکرا بوو کە زەراب لەگەڵ داواکاری گشتی ڕێکەوتوە و دانی بە تاوانەکانیدا ناوە، وردەکاری دانپێدانانەکانی بڵاو دەکرێنەوە.

بە پێی ئەو بەڵگانەی لە مێدیای ئەمەریکیدا بڵاوبۆتەوە، زەراب لە ٢٦ ی ئەم مانگە واژۆی لەسەر دانپێدانانەکانی خۆی کردوە و دادوەری دادگاش بڕیاری بە “نهێنی” هێشتنەوەی دۆسیەکەی هەڵگرتوە.

بەم شێوەیە لەمەودوا زەراب لە جیاتی ئەوەی وەک گومانلێکراوێک لەبەردەم دادگا ئامادە بێت، وەک شایەتێک لەسەر تاوانەکانی مەهمەت هاکان ئەتیلا یاریدەدری بەڕێوەبەری بانکی هەڵک ئامادە دەبێت.

دەیڤد دێنتۆن یاریدەدەری داواکاری گشتی نیویۆرک لە یەکەم لێدوانی فەرمیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە زەراب لە دانیشتنی داهاتووی دادگادا لە دژی ئەتیلا شایەتی دەدات.

هەریەک لە زەراب و ئەتیلا لە ماوەی ڕابردودا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەستبەسەرکران و، بە تۆمەتی شکاندنی ئابڵوقەی ئابوری سەر ئێران، پارە سپیکردنەوە، ئەنجامدانی کاری ساختە لە تۆمارە فەرمیەکاندا دادگایی دەکرێن.

زەراب لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دانی نا بە تاوانەکانیدا و ئێستا لە دژی ئەتیلا شایەتی دەدات.

ڕەزا زەڕڕاب

 

http://www.shaber3.com/ilk-ifade-ortaya-cikti-hakkimdaki-suclamalari-hicbir-baski-altinda-olmadan-kabul-ettim-haberi/1293523/

 

Show More
Back to top button