هەواڵ

یەکێتی ئەوروپا ڕاگەیاندنە سێبەرەکانی دەوڵەتی تورکیا بەدرۆ دەخاتەوە

"ئێمە بزاڤی خزمەت بە تیرۆریست ناو نابەین"

 

بەرپرسێک لە کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی ئەحواڵی تورکی ئەو هەواڵانەی بەدرۆخستەوە کە لەم دواییانەدا لە ڕاگەیاندنە سێبەرەکانی تورکیادا بڵاودەکرێتەوە و باس لەوە دەکرێت کە یەکێتی ئەوروپا بزاڤی خزمەتی بە گروپێکی تیرۆریستی ناوبردووە.

 

لە ٩ی تشرینی دووەم دا یەکێتی ئەوروپا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاپۆرتەکەدا ٢٨ جار ناوی بزاڤی خزمەتی هێناوە، بەڵام لە هیچ یەکێک لە ناوهێنانەکاندا بە گروپێکی تیرۆرستی نەناسێندراوە. ڕاپۆرتەکە پەیوەستە بە تۆمەتەکانی حکومەتی تورکیا سەبارەت هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦، کە بزاڤی خزمەتی پێ تۆمەتبار دەکات.

 

تاکە ڕستەیەک لە ڕاپۆرتەکەدا کە بزاڤی خزمەت و وشەی تیرۆر کۆبکاتەوە ئەم ڕستەیەیە:

 

“لە مانگی ئایاردا سەرۆک کۆمار و حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، بزاڤی خزمەتیان خستە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانەوە”.

 

شایەنی باسە لیستی تیرۆر لە یەکێتی ئەوروپا لەدوای هێرشەکانی ١١ی سێپتێمبەرەوە دروستکرا. لیستەکە لەلایەن ئەنجومەنی کاروباری ناوخۆیی یەکێتی ئەوروپاوە دروست کراوە و چاودێری دەکرێت و بە دەنگ و پشتیوانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەدەبرێت.

 

شایەنی باسە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ١٧ی نیسان ڕاپۆرتی نوێی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەو لیستە بڵاوبکرێتەوە، بۆیە ماوەیەکە ڕاگەیاندنە سێبەرەکانی دەوڵەتی تورکیا کە زۆریک لە تەلەڤیزیۆن و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە، دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە لە دوا ڕاپۆرتدا یەکێتی ئەوروپا بزاڤی خزمەتی خستووەتە لیستی تیرۆری یەکێتییەکەوە.

 

بەپێێ زانیارییەکانیش، لە ڕاپۆرتەکەدا، تەنها ئاماژە بەوە کراوە کە حکومەتەکەی ئاکەپە بزاڤی خزمەتی بە ئەنجامدانی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ تۆمەتبار کردووە.

 

سەرچاوە: SHaber

Show More
Back to top button