هەواڵ

یەکێتی ئەوروپا: بزاڤی خزمەت وەک گروپێکی تیرۆرستی نابینین

گیلس دە کیرچۆڤە ڕێکخەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە یەکێتی ئەوروپا، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەوەی ڕاگەیاند کە بزای خزمەت وەک گروپێکی تیرۆرستی نابینن.

کیرچۆڤە لە بەشێکی قسەکانیدا وتی” ئێمە وەک یەکێتی ئەوروپا، بزاڤی خزمەت وەک گروپێکی تیرۆرستی نابینین، لەو باوەڕەدا نیم لە داهاتوویەکی نزیکیشدا ئەم تێڕوانینەمان بگۆڕین”.

سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی تورکیا بە تۆمەتی بەکارهێنانی بەرنامەی بایلۆک ناوبراو وتی” ناکرێت بە هۆی دابەزاندنی بەرنامەیەکی لەو جۆرە، کە گرنگیەکی ئەوتۆی نیە هاوڵاتیان تۆمەتبار بکرێن. پێویست بەوە دەکات بەڵگەی بەرجەستەتر لەسەر تێوەگلانی هاوڵاتیان لە هەوڵی کودەتاکە بخەنە ڕوو”.

http://www.shaber3.com/avrupa-birligi-gulen-hareketi-teror-orgutu-degildir-haberi/1293570/

Show More
Back to top button