هەواڵ

یوسف لە شەوی قەدردا بە هەتیوی دەمێنێتەوە: لە سەر گۆڕی باوکی دایکیشی دەستگیر کرا

هەڵمەتی ڕەشبگیری هاوڵاتیانی تورکیا و باری نائاسایی هۆکاری سەرەکین بۆ پارچە پارچە بوونی خێزانەکان و مەرگی هاوڵاتیان.

مەهمەت چەلیکی 30 ساڵ، ماوەیەکی دوور و درێژە سیەکانی نەخۆشە و لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، نەیوێرابوو سەردانی نەخۆشخانە بکات.

نەچونی چەلیک بۆ لای پزیشک نەخۆشیەکەی لێ پیستر دەکات و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری گیانی لە دەستدا.

بەڵام زوڵمی کاربەدەستانی تورکیا بەمەوە نەوەستا، لە کاتی ناشتنی تەرمی مەهمەت چەلیک، هێزەکانی پۆلیس چوونە گۆڕستان و هاوسەرەکەشیان دەستگیر کرد.

منداڵە تەمەن ٢ ساڵەکەشیان بە ناوی یوسف، لە شەوی قەدردا بە بێ دایک و باوک مایەوە.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلو سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی مەزڵوم دێر و بەربژێری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) بۆ هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی تورکیا، بە توندی ڕەخنەی لەم زوڵمەی کاربەدەستانی تورکیا گرت.

ناوبراو لە پەیجی خۆی سەبارەت بەم ڕووداوە وتی “لە ناو گۆڕستان هاوڵاتیان دەستگیر دەکرێن و منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بە بێ دایک و باوک دەمێنێتەوە. ئەمانە لە ستەمکاریدا سنوریان نیە. لە بەرامبەر ئەم دیمەنەدا وشەیەکم نیە بۆ وتن. کام ویژدان بەم ڕووداوانە ناهەژێت؟”.

 

سەرچاوە: TR724

Show More
Back to top button