هەواڵ

یاسای سەپاندنی یەک ڕەنگی جل بۆ زیندانیەکان جێبەجێ نەکراوە بە هۆی ناڕەزایی زۆری

یاسای سەپاندنی یەک ڕەنگی جل بۆ زیندانیەکان جێبەجێ نەکراوە

بە هۆی ناڕەزایی زۆر هاوڵاتیانی ناو زیندانەکانەوە، یاسای سەپاندنی یەک ڕەنگی جل بەسەر زیندانیەکان جێبەجێ نەکراوە.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا، لە چوارچێوەی باری نائاسایی وڵاتدا یاسای ژمارە ٦٩٦ دەرکرد، کە یەک ڕەنگی جل دەسەپێنێت بەسەر کەسانی گومانلێکراوی دەستبەسەرکراوی ناو زیندانەکان.

هەرچەندە لە یاساکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا، یەک ڕەنگی جل بەسەر هەموو هاوڵاتیانی گومانلێکراوی ناو زیندانەکاندا بسەپێنرێت، بەڵام هەتا ئێستا نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی هەبەرتورک، بە هۆی ئەگەری ئەو کێشانەی لە جێبەجێکردنی ئەم یاسایەدا دێتە ئاراوە، زیندانەکانی تورکیا هەتا ئێستا نەیانخستۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەرچەندە لە بەرواری ٢٦ ی ئەم مانگە، ماوەی یەک مانگ بەسەر وادەی دیاریکراوی ناو یاساکە تێپەڕی، بەڵام زیندانیەکان هێشتا یەک ڕەنگی جلیان لەبەردا نیە.

بە گوێرەی یاساکە دەبوو کەسانی گومانلێکراو بە هەوڵی کودەتا بە بەدلەیەکی ڕەنگ نارنجی، گومانلێکراوانی تیرۆریش بە ڕەنگی ڕەساسیەوە ببرێنە بەردەم دادوەری دادگاکان. بەڵام منداڵان و ژنانی دوو گیان لە دەرەوەی ئەم بڕیارە دانرابوون.

http://www.tr724.com/khknin-verdigi-sure-doldu-tek-tip-kiyafette-son-durum/

Show More
Back to top button