هەواڵ

یاسای “بەسەرە زیندانیکردن” ی دوو مامۆستا

ئەحمەد ئۆنەر و ڕاغیبە ئۆنەر یەکێکن لەو سەدان هاوسەرانەی بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران لە کارەکەیان دوور خراونەتەوە و لەگەڵ ئازادکردنی هەریەکێکیاندا ئەوی تریان دەستگیر دەکرێت.

ئەحمەد ئۆنەر کە پێشتر ١٠ مانگ زیندانیکراوە، ڕۆژێک پێش ئازادکردنی هاوسەرەکەی دەستگیر کرایەوە. ناوبراو مامۆستای بایۆلۆجیە و خانمەکەشی مامۆستای زانستە شەرعیەکانە.

ئەحمەد سەرەتا ٤ مانگ بە دەستبەسەری لە زیندان ژیان بەسەر دەبات  و لە دوای ئەوەی دادگا مەحکومی دەکات، ٦ مانگ و نیوی تر لە زیندان دەمێنێتەوە و پاشان ئازاد دەکرێت.

بەڵام لە دوای ئازادکردنی خۆی، هاوسەرەکەی دەستگیر کرا و لە ماوەی ڕابردوودا بە ناچاری منداڵە ٣ ساڵانەکەی بەخێوکردوە و نەیتوانیوە هیچ کارێک ئەنجام بدات.

هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا هەریەک لە دایک و برایەک و ژنبراکەی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لە دەستداوە.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلو پەڕلەمانتاری پارتی هەدەپە لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بەم حاڵی پەرێشانی ئەم خێزانە وتی” کاتێک هاوسەرەکەی لە زیندان دەستبەسەرە، باوکێکی دەرکراو لە کارەکەی بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران، بە تاقی تەنیا منداڵە ٣ ساڵانەکەی بەخێو کردووە، کاتێک خەریکی بەخێوکردنی منداڵەکەی دەبێت، هەریەک لە دایکی و برایەکی و ژنبراکەی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لە دەستداوە. کاتێک هاوسەرەکەی لە زیندان دێتە دەرەوە، باوک و منداڵەکەی لە ڕووی دەرونیەوە پەرێشان بوون. بەڵام دیسان باوکی منداڵەکەیان دەستگیر کردەوە. بنکەی پۆلیسی سامسون، کارەساتی زیاتر دروست مەکەن”.

جێی ئاماژە پێدانە خانمەکە ماوەی ١٠ مانگە لە زیندانە و هاوسەرەکەشی لە ٢٤ ی ئەم مانگەوە دەستگیرکراوەتەوە و لە دوای ٤ مانەوە بە دەستگیرکراوە، دیسان ماوەی دەستگیرکردنەکەی بۆ درێژکراتەوە”.

 

Show More
Back to top button