هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

یارمەتی خودا و جەللادی سیحرباز

وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن 20.08.2018

 

زەمان ئەوەی پشانداین کە بەهەشت هەرزان بەها نیە و، دۆزەخیش لە خۆڕا نیە!

أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللهِ أَلاَ إِنَّ نَصْرَ اللهِ قَرِيبٌ

بۆ ئێوە واتانزانی بە بێ ئەوەی بەسەر ئومەتانی پێش ئێوە هات دەچنە بەهەشتەوە؟ ئەوەی بەسەر نوح و هود و ساڵح، حەزرەتی موسا و عیسا و یەحیا و زەکەریا، لە هەمان کاتدا ئەوەی بەسەر مرۆڤی کامڵ – بە واتا ڕەهاکەی – هات، ئەو کەسەی کە پێدەچێت هۆکاری دروست بوونی بوون بێت، ئەو شتانەی بەسەر سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتیدا هاتن، شایەنی هیچ شتێک نەبوو لەوانەی بەسەری هات، بەڵام ئەوانە قەدەری تەواوی ئەو کەسانەن کە ڕێبواری ڕیگای بەهەشتن، هەتا ئەو شتانەی بەسەر کەسانی پێش ئێوەدا هات بەسەر ئێوەش نەیەت، وا دەزانن دەتوانن بچنە بەهەشتەوە؟!

مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ

گرفتاری شتی هەمە جۆر بوون، فشاری هەمەجۆر، سەرکوتکردن، زۆرداری، خۆسەپاندن، ستەمکاری، هێرش کردن و حەزم نەکردنی لە لایەن بەرامبەرەوە، ڕوخاندنی ئەو شتانەی دروستیان کردووە،  وێرانکاری، بەرەنگاربوونەوە، مەترسی خستنە سەر سەلامەتی و ئەمنیەتیان، ڕاگەیاندنی جەنگ لە بەرامبەر هەموو شتە ئەرێنیەکاندا. هەتا ڕووبەڕووی ئەمانە نەبیتەوە، واتان زانی دەتوانن بچنە بەهەشتەوە؟

زُلْزِلُوا، توشی هەژان و لەرزان بوون، وەک ئەوە بوو توشی شکانی هێڵەکانی بومەلەرزەی ژێر زەو بن، شکان لە دوای شکان بە دوای یەکدا هات، لێرەدا شێوازی متصل بوونی کرداری “زلزلوا” سەرنج ڕادەکێشێت، واتە بەردەوام توشی لەرزین و هەژان بوون، لەبەر ئەوەی کردارەکە بکەرەکەی نادیارە، ناڵێت خودا هەژاندنی و هێڵەکانی بومەلەرزەی لە ژێریاندا شکاند، دەفەرموێت توشی هەژان بوون، لێرەدا فعلەکە نائب فاعل مجهول…

بە شێوەیەکی وەها لەرزین، حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ، واز لە کەسانی تر بهێنن، پێغەمبەر و ئەوانەشی شوێنی کەوتبوون، واتە ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی، تەلحە و زوبەیر و سەعد و سەعید، تەنانەت ئەوانیش وتیان سەرکەوتنی خودا کەی دێت؟

وتیان خودایە کەی پاڵپشتی تۆ دێت؟

ئەمە لە کاتێکدایە ئەوان بە شێوەیەک پشتبەستن(توکل)، ڕادەست(تسلیم)، خۆدانەدەست(تفویض)، متمانەیان(ثقة) بەرامبەر خودا هەبوو، هەموو شتێکیان لە خواوە دەبینی و بە کاری خودایان دەزانی و باوەڕی تەواویان بەوە هەبوو  کە هەر ڕۆژێک دێت یارمەتی خودایان پێبگات.

بەڵام ڕۆحیان تا بینەقاقایان هاتبوو، بە شێوەیەکی وەها تەنگەتاو بوو بوون، تەنانەت ئەوانیش، ئەو کەسە زۆر نزیکانەی خودا، دەیانپرسی کەوا یارمەتی خودا لە کوێیە؟ وتیان متی نصر الله؟

هۆکارەکان بە تەواوی کول و کوێر بوو بوون، ئیدی هۆکارێکی تر نەمابوو کەوا بیگرنە بەر، خراپەکاران شمشێری خراپەی خۆیان بەکار هێنا و، بەو زمانانەیان کە لکیان بەواندا دەڕشت هێرشیان دەبرد، لە هەموو لایەک بەرامبەر ئەوان هەوایان دەشێواند هزر و بیری خەڵکانی تریشیان لێڵ دەکرد، خۆیان وەقف و تەرخانی ئەوە کردبوو کەوا دەمارە خانەکانیان لەو پێناوەدا پیس بکەن ،  لە ڕێگەی دەسەڵاتی دەوڵەتەوە، ئەمڕۆ لێرە و سبەی لەوێ، ڕۆژی دواتر لە شوێنێکی تر، بە درۆیەکی جیاواز، لە ڕێگەی بەڵێنی دروستکردنی فڕۆکەخانە، بەندەری کەشتی، ڕێگا، کۆشک، نۆژەنکردنەوەی فڵان شوێن، بەم جۆرە بوختان و درۆ و فریودانەیان لە دژیان دەوەستان…

هەموو ڕێگاکانی بەردەمیان دادەخات، بۆ ئەوەی پێی ئەو مرۆڤانە هەڵنوتێت و بیانخات بە دەمدا کە بە ناوی کاری چاکە و خێرەوە ڕادەکەن، یاخود بۆ ئەوەی ببنە هۆکاری ئەوەی ئەمانە ڕوو بدات، ئیدی ئەوەی لە دەستیان دێت ئەنجامی دەدەن.

هەر بۆیە ئەوانەی توشی ئەمە بوون، وتیان مَتَى نَصْرُ اللهِ…

لە کاتێکی ئاوەهادا کە هەموو هۆکارەکان دەکەون و کول و کوێر دەبن، لە نوری یەکتاپەرستیدا، نهێنی ئەحەدیەتی خودا بەدەردەکەوێت.

دەتوانن لە جیاتی ئەحەدیەت وشەی واحیدیەتیش بەکار بهێنن، هەندێک وا دەڵێن و حەزرەتی پیریش وا دەفەرموێت،   بەڵام حەزرەتی پیر دەفەرموێت: لە نوری تەوحیدا نهێنی  ئەحەدیەتی خودا بەدەردەکەوێت.

لەبەر ئەوەی بە تەواوی ڕوویان لە خودایە و هەمیشە دەڵێن خودایە خودایە، ئیدی بە چەشنی یوسفی ناو زیندان یاخود یونسی کوڕی مەتتای ناو سکی ماسیەکە، هۆکارێک نەماوە بیگریتە بەر و هەموویان ماڵئاواییان لێکردویت و ڕۆشتوون!  وەک ئەوەی لە نەبوونی ئەبەدیدا نێژرابێتن، ئیدی مرۆڤ ئا لەو کاتەدا هەڵدەستێتە سەر پێ و بە هەموو ویژدانیەوە، بە هەموو سیستەمە ویژدانیەکەیانەوە، واتە بە لەتیفەی ڕەبانییانەوە(دڵ)،  بە هەست و شعور و لۆجیک و حوکمدانی خۆیەوە، دەپرسێت مَتَى نَصْرُ اللهِ؟

دەڵێن خودایە کەی یارمەتی تۆ دێت؟

واتە دەڵێن ئیتر تەواو بووین، لەناوچووین، ئا لەو کاتەدا أَلاَ إِنَّ نَصْرَ اللهِ قَرِيبٌ

 

کاتێک ئەو شتانەی بەسەرت دێن، کە ئاوا گەشتنە لوتکەی خۆیان، کاتێک شتەکان بەر چەپەری غیرة الله دەکەون، ئا لەو کاتەدا أَلاَ إِنَّ نَصْرَ اللهِ قَرِيبٌ

 

یارمەتی خودا ئا لەو کاتەدا زۆر نزیکە!

خودا لە ماوەیەکی کەمدا سەرکەوتنیان بە نسیب دەکات، یارمەتی ئێوەش بدات بە گەورەیی خۆی…

خودا لەم ڕێگەیەوە لوتفی ئەوەی لەگەڵ ئێوەدا کردووە کە لە شوێنی تری دونیا بیرۆکە و مەفکورەی باڵای خۆتان بڵاو بکەنەوە.  یاسا و ڕێسا سەرەکیەکانی دینەکەتان، دابونەریت و بۆماوەکانتان بە کەسانی تر بگەیەنن، بۆ ئەوەی بە شێوازێک لە شێوازەکان، لە بازاڕە جیاوازەکانی دونیا پێشانگایان بۆ بکەنەوە و بیانخەنە ڕوو.

هەروەها بۆ وەرگرتنی ئەو شتانەی کەوا پێویستە لە دونیای وەربگرن، ئەم شتانە وەک کەلوپەلێک بەکاربهێنن. هەتاکو لە ڕێگەیانەوە دانوستاندن ئەنجام بدەن.

دواتر لە ڕێگەی ئەم مامەڵەکردنەوە بتوانیت لەگەڵ ئەوانیشدا دیالۆگ و گفتوگۆ دروست بکەیت. چای ئەوان بخۆیتەوە و لە چای خۆتانیانی بەش بدەن، نانی ئەوان بخۆن و نانیان پێبدەن، هەتا جوانیەکانی خۆتانیان پشان بدەن، ئەوەش بزانن ئەوانیش جوانیان هەیە، هەتا ئەو کاتەی هۆکار و حیکمەتی پشت ئەم ڕووداوانەی ئێستا دەبینین، توشی هەندێک گرفت دەبین.

کاتێک سەردارمان لە مەککەی ڕێزلێگیراوە کە ڕێزلێگیراوترینی شارەکانە، تەشریفی بردە مەدینەی ڕۆشن کە یەکێکە لە ڕۆشنترینی شارەکانە، تەنانەت لە یەسریبەوە رۆشن بوویەوە و بووە ناوەندی یەکێک لە مەدەنیەتەکانی ئەو کاتەی دونیا، کاتێک ئەوانیش چوون بۆ ئەوێ، هەتا ماوەیەک کەس بە باشی نەیدەناسین، تەنانەت پێیان هەزم نەکرابوو، تەنانەت مونافیقی وەها هەبوو کە تا کۆتایی ژیانیشیان پێیان هەزم نەکرا.

هەمیشە بە گەمەی پاشقولگرتن، ئەوەی لە دەستیان هات، هەوڵی ئەنجامدانیاندا هەتا بیانگەڕێننەوە بۆ شوێنی خۆیان.

ڕووداوی موڕەیسی ڕووداوێکە دوای چەندین ساڵ ڕوویداوە. ئەو کاتەش کەسێکی دەم شوم دەیوت ” کە گەڕاینەوە بۆ مەدینە، کەسەر سەر بەرزەکان کەسانی زەلیل وەدەردەنێن”. وەک کەسانی دەم شوومی ئەمڕۆمان!

وتیان ئێوە مافی ژیانتان لێرە نیە. ئەمەیان بە موسوڵمانان وت، لە پێش هەموویانەوە بە تابلۆی شانازی مرۆڤایەتیان وت، ئەمەیان بە شەرەفی ڕەگەزی مرۆڤایەتی و دەگمەنی ناو هەموو گەردوونیان وت. بە کەسە نزیکەکانی ئەویان وت، ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان، وتیان لە مەدینەدا شوێنێک بۆ ئێوە نیە، لە ناوەندی مەدەنیەتدا شوێنی ئێوە نیە!

وتیان دەبێت بڕۆنەوە بۆ مەککەی موکەرەمە…

دوای چەندین ساڵ هێشتا ئەم هەستەیان بەرامبەریان هەبوو، لە ڕێگەی ئەو هەستەشەوە بەرەنگاری ئەوان دەبوونەوە.

موسوڵمانان لەو کاتەشدا گرفتار بوون و کێشەیان هەبوو.

ئەم گرفتاریە لە لوتکەدا بوو هەتا ساڵی پێنجهەمی کۆچی واتە هەتا جەنگی خەندەق بەردەوام بوو.

ئەمە بە چ واتایەک دێت؟ لە مەککە ١٣ ساڵی پێغەمبەرایەتی، ئەوەی لەوێ بەسەر ئەودا هات بەسەر کەسێکی تردا نەهاتووە.

گەر بە دەربڕینی ئیمامی ئاڵڤار ئەمە دەرببڕین، ئەو بە تێبینیەکی ترەوە ئەم قسەیەی دەکرد، دەیوت ئەو شتانەی بەسەر ئەودا هات گەر بیانخستایە سەر لوتکەی شاخی ئێڤرەست، ئەو شاخە ورد و خاش دەبوو.

بەڵام تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی تەنانەت یەک زەڕەش نەچەمیەوە.

کەس شاهیدی ئەوە نەبوو کە وەک گۆچان پشتی بچەمێنێتەوە. نە ئەو کاتەی دەستیان دایە بینەقاقای، نە ئەو کاتەی پیساییان کردە سەر پشتی، نە ئەو کاتەی شەیتان بڕیاری ئەوەی پێدەرکردن کە بیکوژن و بەردەمی ماڵەکەیان لێگرت.

نە ئەو کاتەی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی. هیچ کاتێک پشتی نەچەماندەوە، هەموو کاتێک چاوی لەسەر ئەو دەرگایە بوو کە خودا دەبوو بیکاتەوە.

چاوەڕیی دەکرد، هەستی رجاء و تکاکردن لە خودا هەموو ڕۆژێک زیاتر دەبوو، هیواکانی هەموو ڕۆژێک زیاتر دەچوونە قوڵایی چڕبوونەوەی میتافیزیکی.

بیلالی حەبەشی لەسەر لمی بیابان دادەنرێت و بەرد دەخەنە سەر سنگی، لەو گەرمایەی مێشکی مرۆڤ دەکوڵێنێت و تێکی دەدات.

لە گەرمایەکی لەو شێوەیەدا لەسەر لمی بیابان دایاندەنێن و تاشەبەرد دەخەنە سەر سنگیان، ئەویش لەوێدا بە بێ ئەوەی چۆک دابدات، هەر دەڵێت احد احد احد…

لەبەر ئەوەی هەموو هۆکارەکان بە تەواوی لەکار کەوتوون، نهێنی ئەحەدیەتی خودا لە نوری یەکتاپەرستیدا خۆی بەدەردەخات.

هەربۆیە ئەویش دووبارە دەیوت احد احد احد و ڕووی لە جەنابی حەق دەکرد.

دوای ئەوەش رۆژانێک هات کەوا خودا دەرچە و دەربازبوونی بە نسیب کردن. أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللهِ أَلاَ إِنَّ نَصْرَ اللهِ قَرِيبٌ

وتیان مَتَى نَصْرُ اللهِ واتە کەی یارمەتی خودا دەگات پێمان؟

الله لە وەڵامدا پێیان دەڵێت : أَلاَ إِنَّ نَصْرَ اللهِ قَرِيبٌ

تەنانەت گەر ئەمەش ڕوو نەدات، مادام کارەکان بە گوێرەی نیەتی مرۆڤەکان پاداشت دەدرێتەوە إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ

ئەو شتەی دەتانەوێت لە خودا دەستتان بکەوێت بەدەستان هێناوە…

لَوْ كَانَتِ الدُّنْيَا تَدُومُ لِوَاحِدٍ – لَكَانَ رَسُولُ اللهِ فِيهَا مُخَلَّدَا

واتە گەر جاویدانی بوون لە دونیادا جێگای باس بووایە، ئەوا حەزرەتی محمد لەسەر زەوی بە جاویدانی دەژیا، کە هەموو گەردوون لەبەر حورمەتی ڕووی پاکی ئەو دروستکراوە.

بەڵام یەک یەک دێن و یەک یەک دەڕۆن

تەنیا یەک دەمێنێت، ئەوەی دەڕوات نایەتەوە، ئەمەیە سڕ

گەر هات بە موویەکیش بێت دێت، پێی ناوێت تەدبیر

کاتێک هات بەرگەی ناگرێت شیرازەی زنجیر

ئەم دونیا میوانخانەیەکی گەورەیە، ئەوە دێت دەڕوات و بەسەریەوە ئەوەی بەسەریشیەوە دەنیشێتەوە دەکا کۆچ

ماڵ و موڵک و سەفا و خولیای کاتیە

ئەوەی دێت دەڕوا و ئەوەی بەسەریەوە نیشتەوە دەکا کۆچ…

ئێوەش ئێمەش و ئەوان هەموومان دەڕۆین بۆ لاکەی تر، بەڵام با وەک کەسێکی دۆڕاوە نەڕۆین و لە هەوڵ و کۆششی ئەوەدا بین کە وەک کەسێکی براوە بچینە ئەو دونیا.

بە پشتیوانی خودا ئێوە بەو شێوەیەن، بە پشتیوانی خودا چڕبوونەوەی میتافیزیکیتان هەمیشە بەردەوام دەبێت، ئەو شتانەی هەتا ئیستا ئەنجامتانداوە و کردووتانە، لەمەودواش ئەنجامی دەدەن…

مەیلی خۆش ڕابواردن لە دونیادا زۆر مەترسیدارە، بە واتای ئەوە دێت کاتێک لە ژیانیشدا ماوە، خۆی فڕێ دەداتە باوەشی مەرگەوە!

بە واتای مەرگی هەمەکی و مەعنەوی دێت.

خۆ گەر مرۆڤ ئەمەی وەک قوڵایەکی سروشتی خۆی لێکردبێت، پەنا بە خودا ڕزگاربوون لێشی بەو ڕادەیە قورس و ئەستەم دەبێت.

لە بەشی ٢٣ ی وتەکاندا بابەتەکە زۆر بە جیاواز باس دەکرێت و، ئەوەیە هەمیشە خەریکی خواردن و خواردنەوە بیت و وەک ئاژەڵ هەمیشە لەپەوڕوو لەسەر گوێکانت بخەویت.

خۆ لە ڕاستیشدا ئاژەڵانیش هەمیشە خەریکی خواردن و خواردنەوە و خەوتن نین، بە تایبەت ئەو ئاژەڵانەی لەلایەن مرۆڤەکانەوە بە پەروەردە و قۆناغی ماڵیکردندا براون، ئەو جۆرە ئاژەڵانە هەر ئەرک و بەرپرسیارێتیەک خرابێتە سەر شانیان ئەنجامی دەدەن. گەرچی لە ئاخوڕدا دەخۆن و دەخۆنەوە، بەڵام ئەو کاتەی کەمەندکێشی ملیان دەکەیت یاخود ئەو کاتەی شیر لە گوانەکانیان دەدۆشرێت، یاخود ئەو کاتەی پێویستە شیر بدەن بە بەچکەکانیان، ئەمانە لە چوارچێوەی ئەو شتانەن کە هەستی پێدەکەن و ئەنجامی دەدەن.

هەربۆیە قورئانی موعجیزەی بەیان ئەم تایبەتمەندیەی ئەوان لەبەرچاو دەگرێت و کاتێک بەراوردیان دەکات بەو مرۆڤانەی کە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان ئەنجام نادەن دەفەرموێت: كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ

واتە ئەوان وەک ئاژەڵ بگرە زیاتریش گومڕاترن.

واتە ئاژەڵ هەرچۆنێک بێت لە ڕێگەی هەستەکانیەوە درک بەوە دەکات کە دەبێت چ کارێک ئەنجام بدات.

هەموو شتەکان لە چوارچێوەی هەستەکانیدا هەڵدەسەنگێنێت و وەک مرۆڤەکان مێشکی نیە کە شتەکانی لە ڕێگەوە هەڵبسەنگێنێت، خاوەنی لۆژیک و پێودانگێکی لەو شێوەیەش نیە، بەڵام سەبارەت بە ژیانی خۆیی و بەردەوامی ژیانی کەسانی تریش کە ژیانیان بەوەوە وابەستەیە، هەرچیەک لەسەر شانێتی ئەنجامی دەدات و لەم بابەتەدا هەستیاریەکی لە ڕادەبەدەری هەیە!

هەر بۆیە ناتوانین بە تەواوی بڵێین کەوا لە ئاژەڵاندا مەیلی خۆش ڕابواردن هەیە.

ئینجا بۆیە لێرەدا دەتوانین مەیلی خۆش ڕابواردن بە جەلادێکی سیحرباز ناو ببەین، جادوو لە مرۆڤ دەکات و هیپنۆزی دەکات، دواتر بە شێوازێک لە شێوازەکان سەری دەپەڕێنێت. شتێکە بینەقاقای مرۆڤ دەگرێت، پەنا بە خودا.

ئەوەی لە بناغەوە وا دەکات مەیلی خۆش ڕابواردن بەسەر مرۆڤدا زاڵ ببێت ئەوەیە ئامانج و غایەیەکی خەیاڵی نەبێت. بە هۆی ئەوەوەیە کە بێبەشە لە بیرۆکە و مەفکورەیەکی باڵا، یاخود بە دەربڕینێکی تر ئەوەیە خاوەنی ئامانجێکی ئایدیاڵی نەبێت. گەر ئەمەش بە ڕوونکردنەوەکەی حەزرەتی پیرەوە ببەستینەوە، گەر غایەی خەیاڵیمان نەبێت یاخود لەبیری بکەین و فەرامۆش بکرێت، یان هەر بە تەواوی لەبیری بکەین. یاخود وا خۆمان دەربخەین کەوا فەرامۆشمان کردووە.  گەر لەسەر وەزنی تفاعل وەریبگرین ئەوا پێناسەکەی ئەوەیە : إِظْهَارُ مَا لَيْسَ فِي الْبَاطِنِ

لە ڕاستیشدا شتێکی وەها نیە کە بتوانیت لەبیری بکەیت بەڵام، جاران پزیشکەکان باسیان لە کەسانێک دەکرد کە نەخۆش نین و خۆیان وەک نەخۆش پشان دەدەن. بەوەش دەوترێت “تمارض”.  واتە خۆی وا لێدەکات کە وا بیبینیت، ئەگینا ئەمە شتێک نیە بتوانیت لە بیری بکەیت.

بەڵام مرۆڤ لەو بابەتەدا بە شێوەیەک توشی بێ ئاگایی دەبێت یاخود هیپنۆز دەکرێت، ئیدی شەیتان ئەمەی پێدەکات یاخود نەفسی، یان هەوا و ئارەزوی، یاخود ئەو مرۆڤە شەیتانانەی ئەرکی شەیتانیان لە ئەستۆ گرتووە، ئەم جۆرە کارانەیان پێ ئەنجام دەدەن.

دەشێت بەو شێوەیە بێت، چونکە قورئانی کەریم لە سورەتی انعامدا دەفەرموێت: وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا شَيَاطِينَ الْإِنْسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا…

شەیتانەکان بۆ مرۆڤ و مرۆڤەکانیش بۆ شەیتان، ڕازاوەترین و قەشەنگرتنی قسەکان بەکاردەهێنن بۆ لە خشتەبردنی یەکتری. لێرەدا بە وشەی وەحی باس لەم فریودانەی یەکتری دەکات. بەکارهێنانی وشەی وەحی لێرەدا بیری شتێکمان دەخاتەوە، مەترسیدارترینی فریودانەکان ئەوەیە بابەتەکان لە چوارچێوە دینیەکاندا بیانخەیتە ڕوو.

ئایەتەکە نافەرموێت دەچرپێنێت بە گوێتاندا و وەسوەسە دەخاتە دڵتان، ناڵێت یوسوس، دەفەرموێت یوحی، واتە وەک شتێکی ڕاست پشانت دەدا، وەک ئەوەی بەو شتە بتوانێت هەستێتە سەرپێی خۆیی و بیگەیەنێتە ئاستی مرۆڤایەتی ڕاستەقینە، یاخود وەک ئەوەی پێداویستیەکانی “احسن تقویم” بهێنێتە جێی خۆی، وەک شتانێک دەردەکەون کە لە پێناو ڕێگای ڕاست و ڕەواندا وترابن.

قورئانی کەریم لە باسی هەندێک بابەتدا هەڵبژاردنی وشەکانی زۆر گرنگە.

يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا

سەردارمان دەفەرموێت ئادەم یەکەم جار فریوی خوارد دواتر منداڵەکانیشی فریویان خوارد، وەک ئەوەی بابەتەکە ببەستێتەوە بە توخمی مرۆڤەوە بەو شێوەیە باسی لێوە دەکات، شەیتان کاتێک ئەوی فریودا پێی وت چی؟

وتی خودا ئەم دارەی لێ قەدەغە کردوون هەتا بێبەشببن لە ژیانی ئەبەدی…

خۆی لەسەر وێنە و سورەتی حەق پشاندا، ئەوانیش لە بۆ ئەوەی لە بەهەشتدا بمێننە کە هەمیشە دەتوانن قسە لەگەڵ خودادا بکەن،  ژیانێکی وەها کە تەنیا ئانێکی هێندەی هەزار ساڵ خۆشی دونیایە، شەیتانیش لەوێدا بە شتێکی وەها لێیان دەدا، دەڵێت گەر لەم درەختە قەدەغە کراوە نزیک بیتەوە ئیتر بۆ هەتا هەتایە لە بەهەشتدا دەمێنیتەوە. بەمەش دەڵێن لێدان لەلای ڕاستەوە، قَالَ فَبِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ ثُمَّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ

لەلای ڕاستەوە دێم بۆیان و لەلای چەپەوە دەڕۆم، کاتێک لای ڕاستەوە دێت خۆی لەسەر وێنە و سورەتی حەق پشان دەدا، لە ڕێگەی بەکارهێنانی هەندێک ئارگومێنتی پیرۆز و موقەدەسەوە، هەربۆیە گەر لە ڕێگەی يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ هیپنۆزی یەکتر بکەن، ئیتر ئەو مرۆڤە هەر خەریکی خواردن و خواردنەوە و خەوتن دەبێت لەسەر گوێکانی.

هەربۆیە قورئان لە وەسفیاندا دەڵێت:

كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ

ئەوەی دەتوانێت مرۆڤ بە پێوە بهێڵێتەوە ئەوەیە خۆی وابەستەی بەدیهێنانی ئامانج و خەیاڵێکی ئایدیاڵی بکات.

بۆ نمونە خۆی وابەستە ئەوە بکات کە ناوی جەلیلی ئیلاهی لە هەموو شوێنێکی دونیا وەک ئاڵا بشەکێنێتەوە، ناوی جوانی محمدی وەک ئاڵا لە هەموو دونیا بشەکێتەوە.

مادام ئەو خواستێکی لەم شێوەیەی هەبووە یان بەڵێنی ئەوەی داوە کە ئەمە ڕوو دەدات، دەفەرموێت کەوا ناوی دەگات بە هەر شوێنێک کەوا خۆری لێهەڵدێت و لێی ئاوا دەبێت.

واتە لە هەموو سەر زەوی دەوترێت : محمد رسول الله…

ئینجا گەر مرۆڤ دڵوابەستەی ئامانج و غایەیەکی خەیاڵی لەو شێوەیە بوو بێت، پێم وایە ڕزگاری دەبێت لەوەی بیر لە خۆش ڕابواردن و ژیانی ڕەحەت بکاتەوە.

چونکە بۆ ئەو ئاسودەیی لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجەدایە، چونکە ئەو ئیتر جانانێکی دۆزیوەتەوە کە ئامادەیە لە پێناویدا گیانی بەخت بکات.

سەید نیگاری دەڵێت:

ئەوەی وابەستەی جانان بێت دەکەوێتە پەلەی گیانی خۆی؟

ئەوەی جانانی بوێت، نیگەران دەبێت لە گیانی خۆی؟

گەر تۆ هەر خەریکی گیانی خۆت بیت، گەر خۆت دابێت بە دەم ژیانی ڕەحەتەوە، ئیدی شوێنێک نەماوەتەوە بۆ ئەوەی تێیدا بیر لە جانان بکەیتەوە. تۆ ئیدی دەرگاکانت بە ڕووی ئەودا داخستووە.

بەڵام گەر هەموو کاتێک بە وتنەوەی جانانەوە خەریکی هەستان و دانیشتن بیت، وەک چۆن لە ناو ئێوەدا قسەیەکی باو هەیە کە زۆر بەکاری دەهێنن، ئەویش سوحبەتی جانانە،  ئەویش ئەوەیە لە هەر شوێنێک هەستیت و دانیشیت باسی ئەو بکەیت.

هەرچی قسەیە پێچێکی پێبکەیتەوە و بیهێنیتەوە سەر ئەو.

بڵێ و الله و بڵێی پێغەمبەر، وەک دەبینن لەوێدا نوسراوە :

لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللهِ

لەلایەک الله و لەلاکەی تر محمد…

اللهُ نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ

إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللهِ أَتْقَاكُمْ

سەیرکەن شوێنێک نابینیت ناوی خودای لەسەر نەبێت،

أَلاَ بِذِكْرِ اللهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ

لەبەرچی ئەمە هەمیشە لەسەر زوبانی ئێوە نەبێت؟ لەبەرچی دڵتان هەمیشە بەوەوە لێنەدات؟ لەبەرچی هەموو جۆش و خرۆشانێکتان هەر دەربڕینی ئەو نەبێت؟

پێم وایە مرۆڤ دەبێت زۆر بە ئاسانی تامەزرۆی ئەوە بێت کە ڕۆحی لە پێناو ئەودا فیدا بکات، لەوەش دەچێت تەنیا ئەو کاتە ئاسودەگی بە نسیب ببێت.

ئاسودەگی بەوە بەدەست نایەت بخۆیت و بخۆیتەوە و هەمیشە لەسەر گوێکانت خەوتبیت.

چونکە هەمیشە ئاسودەیی دڵی بە وابەستەبوونی بەوەوە دێت، ئەمەش لە قورئانی کەریمدا ئاماژەی پێکراوە:

أَلاَ بِذِكْرِ اللهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ

دیقەت بدەن، پێشینان دەیانوت : با دڵتان هەمیشە ئاگا و بێدار بێت بە یادکردنەوەی الله، چونکە دڵەکان تەنیا بە یادی الله لە شوێنی خۆیان ئۆقرە دەگرن.

دەگاتە پلەی “اطمئنان”،  گەشتنە پلەی اطمئنانیش بە واتای ڕزگاربوونی دڵ لە کاریگەری هەوا و ئارەزوو، هەروەها دەرچوونی لە ژێر فەرمانی نەفسی فەرمانکەر بە کاری خراپە، دواتر لەو ڕێگەیەوە دەگاتە پلەی “نفس المطمئنة”، دواتر دەگاتە “راضیة مرضیة”، دواتر باڵ دەگرێت بەرەو پلەکانی “صافیة زاکیة”، ئەمانە هەمووی هەنگاون کە لە ڕێگەی ئەودا هەڵدەنرێن.

گەشتنی دڵەکان بە پلەی “اطمئنان” الله بەم پلەیەی خۆی تاج لەسەر دڵەکانمان دابنێت.

بەڵام ئەمەش لە ڕێگەی ئەوەوە دەبێت کە دڵی خۆتی پێبدەیت، بە شێوەیەک کە لە پێناویدا مردبێتیت، باسی نیگاریمان کرد کە دەڵێت:

ئەوەی جانانی بوێت قەت دەکەوێتە پەلەی گیانی خۆی؟

ئەوەی جانانی بوێت قەت نیگەرانی گیانی خۆی دەبێت؟

دوو دێڕی دوای ئەمەی زۆر کوشندەیە!

دەڵێت:

گرتوومانە ڕێگای خۆشەویستی، واتە ڕێگای عەشقمان گرتووە

مەجنون بووین، ئێمە شێتی ئەو ڕێگەیەین،

گرتومانە ملی ڕێگەی عەشق، شێتی بووین

پێویستمان بە ناموس نیە، ئەی دڵ کەم لە ئیشانەدا گوێ لە تانە دەگیرێ؟

ئەوانەی لە دوورەوە سەیر دەکەن، تێناگەن و دەڵێن ئەرێ  ئەم پیاوە تێکچووە؟

خۆی لە ڕاستیشدا بنەمای کارەکەمان دەبێت بەو شێوەیە بێت، گەر مرۆڤێک لە پێناو خزمەتی بەها دینیەکاندا بە شێوەیەک کە مرۆڤەکانی تر لێتێنەگەن، بە شێوەیەک گەر بە لەپی دەستی دونیا توڕ نەدات، وای لێنەیەت کە بڵێت لە دوو جیهان ماڵ و حاڵم نەماوە، کە کەسانی تر سەیریان کردیت نەڵێن کورە ئەمە شێتە، هەتا لەسەر دینەکەت پێت نەڵێن ئەمە شێت بووە، لە ئیماندا ناگەیت بە پلەی کامڵ بوون.

یەکێک لە شوێنکەوتوە گەورەکان بە ناوی حەسەنی بەسری، دەڵێت گەر ئێوە هاوەڵانتان ببینیایە ئەوا پێتان دەوتن ئەمانە شێتن، گەر ئەوانیش ئێوەیان بدیایە پێتانیان دەوت ئەمانە هێشتا ئیمانیان نەهێناوە.

هەربۆیە گەر پێویست بە فیدای گیانت بکات دەیکەیت، وەک چۆن دەڵێ:

ئێمە ملی ڕێگەی عەشقمان گرت و شێت بووین

پێویستمان بە ئابڕوو نیە، حەیسیەت و شەرەف هەموو شتێک لە ژێر پێماندایە، گەر بڵێی الله، گەر بڵێی پێغەمبەر، دەبێت بەو ڕادەیە کاری فیداکاری ئەنجام بدەیت.

فزوڵی دەڵێت: وتەکانم وەک ئاڵای لیوای شاعیرانە، دواتر دەڵێت:

گیانم جانان ویستوویەتی، ناتوانم پێی نەدەم ئەی دڵ

چ نزایەک بکەم ئەو نە هی منە نە هی تۆ

گیانم جانان ویستوویەتی، ناتوانم پێی نەدەم ئەی دڵ

چ نزایەک بکەم ئەو نە هی منە نە هی تۆ

 

گەر گیانم جانان بیەوێت ئەوە منەتە بەسەر گیانمەوە

جا گیان چیە گەر قوربانی جانانی نەکەم؟

ئێستا گەر دڵی مرۆڤ بەم هەست و جۆش و خرۆشانەوە لێبدات، لە شوێنێک کە ئەم شتانە جێگای باس نەبن، وەک شوێنێک دێتە بەرچاوی کە دەهۆڵ و زوڕنا تێیدا فەرمانڕەوایە!

کاتێک دەچێتە شوێنێکی لەو شێوەیە دڵی هەڵدەشێوێت، یەکسەر حەز دەکات بە زووترین کات لەو شوێنە بڕوات.

هەربۆیە کەسی ئیماندار دەبێت ئەمەی لە پێشی خۆی وەک ئامانج و غایەی خەیاڵی دانابێت،     دەبێت لە خۆی بپرسێت من دەبێت چیبکەم – گەرچی نازانم ئەم دەستەواژەیە بەرامبەر خودا بەکاردێت یان نا –  هەتا لەبەرچاوی خۆم شیرین بکەم؟  دەتوانن ئەم دەربڕینە وەک قسەیەکی خوازە یان متشابه وەربگرن.

دەتوانن بەو شێوەیە ڕاڤەی بکەن.

واتە گەر من چاوی خۆم بە تەواوی لە بۆ بینینی ئەو چڕ بکەمەوە، گەر هەمیشە بەرەو ئاڕاستەی ئەو بژیم، گەر تێبینی ئەوەی خودا هەمیشە دەمبینیت بکەمە ئاڕاستەخانەی خۆم، گەر هەمیشە بەرەو ئاڕاستەی ئەوەی خودا دەمبینێت بڕۆم، ئەویش لە بەرامبەر ئەم تێبینیەدا دەمبینێت و بە بینینی خۆی وەڵامم دەداتەوە. واتە بە تەنیا جێت ناهێڵێت.

وَأَنْ لَيْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلاَّ مَا سَعَى * وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَى

واتە جگە لە هەوڵ و کۆششی خۆی مرۆڤ چ شتێکی بۆ دەمێنێتەوە؟ بێگومان بەرامبەری هەوڵ و کۆششی خۆشی دەبینێت.

عاکیف لە شیعری هیوا و مەئیوس بووندا باسی ئەمە دەکات:

بێئومێدی نشێویەکی وەهایە گەر تێیکەوتیت دەخنکێی

وابەستە عەزمت بە هەر چی دەبێت با ببێت

ئەوەی ژیا هەر بە هیواوە ژیا

هەرکەس بێ هیوا بوو، ڕۆح و ویژدانی دەبەستێ

ئەی زیندووە مردوو و کەنەفتەکە، دوو دەست بۆ سەرێکە

دەستیش هی تۆیە و سەریشت

بۆ عەزمت لە بۆ ڕزگاری هێندە دەستەوسان؟

تۆی یان هیواکانتە وەها بێ دڵ؟

بێ ئومێدی نشێویەکی وەهایە گەر تێیکەوتیت دەخنکێی.

ئەوەی ژیا هەر بە هیواوە ژیا، هەرکەس ئومێدی نەبوو، ویژدان و ڕۆحی دەبەستێ…

دواتر دەڵێ بۆ واتزانی چۆنە؟

وَأَنْ لَيْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلاَّ مَا سَعَى

بۆ مرۆڤ جگە لە هەوڵ و کۆششی چ شتێکی تر هەیە؟

وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَى…

مرۆڤ بێگومان لەو بابەتەدا پاداشی هەوڵ و کۆششی خۆی وەردەگرێت.

ڕاستە من کێم و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی جەنابی حەق لە کوێ؟ شەکاندنەوەی ناوی جەلیلی خودا وەک ئاڵایەک لە چواردەوری دونیا لە کوێ؟ بەڵام گەر تۆ شانت دایە بەر ئەم بارە، هەروەها بڵێی :

رَبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ

ئا لەم کاتەدا پشتت بە سەرچاوەیەکی وەها بەهێز و دەسەڵاتێکی وەها بەستووە، ئەمەش دووبارە قسەیەکی عاکیفمان بیر دەخاتەوە:

پشت بە خودا ببەستە و دەست بدە کۆشش و وابەستەی دانایی بە

گەر ڕێگە هەبێت ئەمەیە و جگە لەمە ڕێگەی تر نازانم!

گەر پشتت بە خودا بەستبێت و بە هەمان ئاڕاستەدا خەریکی هەوڵ تێکۆشان بیت، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا هیچ کارێک نیە کە نەتوانیت ئەنجامی بدەیت.

ئیدی دەتوانیت ڕەنگی دونیا بگۆڕیت. جلێکی ئاوریشمی جوان دەکەیت بە بەری ئەم دونیا تاریک و نوتەکەدا.

ئیدی تیماری برینە خوێناویەکانی جەستەی جیهانی ئیسلام دەکەیت.

ئێستا دونیای ئیسلام بووە بە دونیایەک کە ئاژەڵە دڕندەکان باڵای تێدا دەکەن و دانی تێدا جیڕ دەکەنەوە و لیکی دەمیانی پێدا دەڕێژن و وەک دونیایەکی ناشرینیان لێکردووە.

بەڵام گەر تۆ عەزمی ئەوەت کردبێت کە ڕەنگ و بۆی ئەم دونیایە بگۆڕیت. بە پشتیوانی خودا، بەو ئاڕاستەیەشدا خەریکی هەوڵ و تیکۆشان بیت،      ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە بەلادا نەکەویت و لەسەر گوێکانت بخەویت. چونکە خۆت وابەستەی مەفکورە و بیرۆکەیەکی باڵا کردووە و وەک ئۆکسیجین قوم لە ئاوی ئەو بیرۆکەیە دەدەیت.

هەرکاتێک قومیشی لێ دەدەیت دەڵێی هل من مزید؟

لەمە زیاتر نیە؟ ئەمە قسەی گەداییە.

سەیرێکی حاڵی ئەو گەداییە بکە، بۆتە بەندەی تاڵێک زوڵفت

ئەمانە هەمووی قسەی مەجازین، ئەمە یەکێکە لە دۆستەکانی حەق. لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدایە کاتێک دەڵێت:

سەیرێکی حاڵی ئەو گەداییە بکە، بۆتە بەندەی تاڵێک زوڵفت

واتە دەڵێت خودایە بومەتە بەندەی تاڵێک زوڵفی پێغەمبەر، پەنجە بکە بە هەنگوینی عەشقا، هەتا لێمخوارد زیاتر سوتام، توخوا قومێک ئاوم بەرێ!

واتە دەڵێت هل من مزید؟

هەتا لێی دەخوات زیاتر تینوی دەبێت.

ئاوێکی ترم پێبدە، ئاوێکی ترم پێبدە، دەبێت لەم ڕێگەی عەشقە تێرخواردن بۆ نەبێت.

هەتا قوڵبیتەوە زیاتر دەچیتە قوڵایی و زیاتر حەز بە تەیکردنی قوڵایی دەکەیت.

دەتوانن ئەمە ناو بنێن تیاچون لەبەر خودا ” فنی فی الله”،  مانەوە لەگەڵ خودا ” بقاء فی الله” ، لەگەڵ خودا بوون ” مع الله”، کە هەموویان دەستەواژەی ڕێبازی سۆفیگەرین، دەتوانن بەم شێوەیە شیعرەکەی هەڵبسەنگێنن.

چونکە تەیکردنی ڕێگایەکی بێ کۆتایی، پێویستی بە ڕۆشتنی بێ کۆتایە!

الله کۆتای نیە، کاتێک بە تەواوی پێیدەگەیت، کاتێک جوانی بێ پایانی خۆشی دەبینیت، لەبەر ئەوەی جوانیەکەی بێ کۆتایە، لەوێدا دەپرسیت خودایە ئایا هێندەی ئەوەی سەردارمان سەیری کردیت لە قەدەری ئێمەشدا هەیە بتوانین وەک ئەو سەیرت بکەین؟

دەبێت بڵێی من خوازیاری ئەو پلەیەشم، خوازیاری ئەو پلەیەشم، پەنا بە خودا لەوە دەچێت بڕینی ئەو ئیمکانی نەبێت، بەڵام دەبێت تالیبی ئەوەش بیت هەتا لەو ڕێگایە تا چەندە بتوانیت بڕۆیت، لە کۆتا خاڵی ئەو ڕێگایەدا ببیتە جێدەرکەوتی لوتفە ئیلاهیەکان.

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا،

دەبنە شایەنی ئەو لوتف و ئیلتیفاتە.

هاتینەوە سەر قسەکەی سەرەتامان:

خۆزگە ئەوەی خۆشم دەوێت خۆشیان دەویست

هەر هەموو خەڵکی جیهان

تا قسەی هەموولایەکمان دەبوویە سوحبەتی جانان…

خۆ قافیەکەی گونجاوە؟

 

Show More
Back to top button