بیروڕاهەواڵ

“گەورەترین خەیاڵم بینی مامۆستا فەتحوڵا گولەن عاشقی خزمەت بە مرۆڤایەتییە”

دکتۆر ڕاجێندران گۆڤەندەر، کە یەکێکە لە باڵیۆزانی حکومەتی ئەفریقای باشور بۆ گونجانی کۆمەڵایەتی، لەمیانەی بەشداری کردنی لە بەشی دووەمی زنجیرە چاوپێکەوتنێکی ئینستیوتی (تۆرکۆوەیز هارمۆنی) کە لە ژێر ناونیشانی “پراکتیکی پێکەوە ژیان” (Ubuntu in Action) ئەنجامیدا، وتی “لەو ڕۆژەی بزاڤی خزمەتم ناسیوە هەتا ئێستا هیمەت و جۆش و خرۆشم زیادی کردووە، بووم بە مرۆڤێک کە ڕۆحی خزمەتکردن بە مرۆڤایەتیم تێدا چێندراوە”.

گۆڤەندەر لە قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تەواوی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە ئەفریقای باشور کار و چالاکی بێ هاوتایان ئەنجامداوە لە بوارەکانی پەروەردە و هاوکاری و دیالۆگدا و وتی “من زۆر سەرسامم بەو کارانەی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە سەرانسەری جیهان ئەنجامی دەدەن. مامۆستا فەتحوڵا گولەن لە بابەتەکانی ئاشتی و لێکەتێگەیشتن و ڕێکەوتندا خاوەنی بیرێکی هاوتەریبە لەگەڵ نێلسۆن ماندێلا. من هیچ گرووپێکم لە تەواوی دونیادا نەبینیوە هێندەی بزاڤی خزمەت هەوڵی دابێت بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە جیهاندا، بەڵام ئەم مرۆڤانە کە هەوڵ دەدەن بە هەموو توانای خۆیان کاری باش بکەن لە وڵاتەکەی خۆیاندا بە تیرۆریست لە قەڵەم دەدرێن و قبوڵ ناکرێن. من چەندین جار نامەم بۆ حکومەتی تورکیا ناردووە و داوام کردووە ئەو ستەمکارییە ڕابگرێت کە بەرامبەر بە بزاڤی خزمەت ئەنجام دەدرێت.”

گۆڤەندەر لە درێژەی قسەکانیدا وتی “گەورەترین خەیاڵم بینی مامۆستا فەتحوڵا گولەن عاشقی خزمەت بە مرۆڤایەتییە”.

130 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button