هەواڵ

“گەر بە بزاڤی خزمەت نەڵێیت گروپی تیرۆریستی، بە تۆمەتی بەرپرس لە گرووپی تیرۆریستی دادگایت دەکەم”

ئێمرە سۆنجانی ڕۆژنامەنووس کە نزیکەی 20 مانگە لە گرتوخانەی سیلیڤریدا زیندانی کراوە، داوایەکی نوێی لەسەر کرایەوە. سۆنجان دوای ئەوەی لەگەڵ 29 ڕۆژنامەنووسی دیکە بەتۆمەی ‘ئەندام بوون لە گرووپی تیرۆرستی’ دادگای دەکرا، بەڵام کە نزیک بوو لە بڕیار دەرکردن، دۆسیەکەی جیاکرایەوە. سەرۆکی دادگا وتی “داوایەکی نوێی لەسەر کراوەتەوە. ئەم دۆسیەیەت لەگەڵ دۆسیەکەی ڕابردوودا لەیەکدراوە. چیتر لەسەر داوا نوێیەکەت دادگای دەکرێیت.”

تۆمەتە نوێیەکەی سۆنجان کە دراوەتە پاڵی ‘دروستکردن و بەڕێوەبردنی گروپی تیرۆرستی’یە. هۆکاری ئەم تۆمەتەش دابەزاندن و بەکارهێنانی بەرنامەی بایلۆکە. لەکاتێکدا لە دۆسیەکەی ڕابردوودا تۆمەتی بایلۆک دراوەتە پاڵ ڕۆژنامەنووسەکانی دیکەش. یاساناسان دەڵین کە ئەم تۆمەتە تازەیەش دەتوانرا بخرێتە نێو هەمان دۆسیە و لەپاڵ ئەوەدا دادگای بکرایە نەک دۆسیەیەکی دیکەی بۆ بکرێتەوە.

لەکاتێکدا ئەم هەڵسوکەوتە دژی یاسایە، ئاماژە بەوە دەکرێت کە سۆنجان مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵ دەکرێت. ڕۆژنامەنووسە گەنجەکە لە دانیشتنەکەدا بە دادوەری وتبوو کە من بزاڤی خزمەت وەک گروپێکی تیرۆرستی نابینم. لەبەر ئەوە سزا دراوە و دۆسیەکەی جیاکراوەتەوە. ئەم داوا نوێیە وتای ئەوەی هەیە کە “گەر نەڵییت گروپی تیرۆستی، ئەوا تۆمەتی بەرپرسیارێتی تیرۆر دەرێتە پاڵت.” سۆنجان بە سزای 10 بۆ 15 ساڵ زیندانی دادگای دەکرێت.

ئێمرە سۆنجان لە ڕۆژنامەی زەمان کە لە 4 ی مارتی 2016 وە لەلایەن حکومەتەوە دەستی بەسەردا گیرا و پاشان داخرا، ڕۆژنامەنووسی سەرۆک کۆماری و وەزارەتی بەرگری بوو.

دوای 10 ڕۆژ لە  کودەتا دەستکردەکەی 15 ی تەمووز. دەستبەسەرکرا. لە هەمان دۆسیەدا لەگەڵ 21 ڕۆژنامەنووسی دیکە لە 29 ی تەمووز دەستگیرکرا. پاشان ژمارەی ئەو کەسانە بوو بە 27 کەس کە بەهەمان دۆسیە دادگای کران. 2 ڕۆژنامەنووسیش هەڵهاتبوون. لەبەر ئەوە لەکاتی بڕیارەکەدا دۆسیەی ئەو دوانە داخران.

دۆسیەکەیان لە مارتی 2017 ئامادەکرا. لە دانیشتنی 7-8 ی مارتی 2018 بڕیاری کۆتایی درا. لەکاتێکدا ڕۆژنامەنووسێک ئازاد کرا، 25 ڕۆژنامەنووسەکەی دیکە سزای زیندانی لە 2 ساڵ تا 7 ساڵ سەپینرا بەسەریاندا. لەبەر ئەوە دۆسیەکەی ئێمرە سۆنجان گۆردرا، بڕیار سەبارەت بە ئەو نەدرا.

 

تاکە تۆمەت بایلۆکە

دوای ئەوەی دۆسیە نوێکەی ئامادەکرا، لە 5 ی شوباتی 2018 لەلایەن دادگای سزای ئیستەنبوڵەوە قبوڵکرا. لەم دۆسیە تازەدا هاتووە کە خزمیکی سۆنجان بەناوی (م.ئ) بارنامەی بایلۆکی دابەزاندووە. ئەگینا هیچ تۆمەتێکی دیکە نییە. لەبەر ئەوە ڕوبەڕوی تۆمەتی دروستکردن و بەڕیوەبردنی گروپی تیرۆستی دراوەتە پاڵی.

سۆنجان لە یەکەم دانیشتنی دادگادا لە 29 ی مارتی 2017 بە دادوری وتبوو ‘بزاڤی خزمەت وەک گروپی تیرۆریستی نابینم’.هۆکاری وتنیشی ئەمەشش ئەوەبوو کە لە یەکیک لە تۆمەتەکان ئەوەبوو لە دوای 15 ی تەمووز لە تویتەری خۆی نوسیبووی ” نازانم کە لەدوای ئەم تویتە دەستبەسەر دەکرێم یاخود نا، بەڵام لەو باوەڕەدا نیم کە بزوتنەوەی گولەن لە پشتی ئەم کودەتاوە بێت.”

لە دانیشتنی 29 ی مارتدا سەرۆکی دادگا وتی “خزمەت وەک گروپێکی تیرۆرستی دەبینیت یاخود نا؟” سۆنجان لە وەڵامدا وتی ” بە دڵنیاییەوە داواکاری گشتی بیری چووە کە پێش و پاشی ئەم تویتە بخاتە نێو دۆسیەکەوە. لەکاتێکدا لە پێش ئەم تویتە و لە دوای ئەم تویتە دژایەتی خۆم بۆ کودەتا دەربڕیوە و بە ئەرکی خۆمم زانیوە پشتگیری لە حکومەتێکی هەڵبژێردراو بکەم. لەکاتێکدا لە شەوی کودەتاکەدا، کە زۆر کەسی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن چاوەڕێی لایەنی براوەی کودەتاکە بوون، من ڕای خۆم خستە پاڵ دیموکراسی و بە شێوەیەکی ئاشکرا دژی ئەو هەڵمەتە وەستامەوە. پارێزەرەکەم ئەو تویتانە دەگەیەنێتە دەستان. گەر بێینە سەر ناوەڕۆکی ئەو تویتەم؛ من لەو بڕوایەدام کە ئەم هەوڵە بووە هۆی مردنی 248 هاوڵاتیمان، کاری هەواڵگری وڵاتانی زلهێزە و بەشێکە لە گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پێش گرتن و دوای گرتنیشم دوای ئەو شتانەی خوێندومەتەوە و بەو ئەزمونەی هەمە، گەیشتمە ئەو بڕیارەی کە ئەمە دەست بزاڤی گولەنی لە پشتەوە نیە. دەشزانم کە لەسەر ئەم وتانەم  بڕیارێکی قورس چاوەڕێم دەکات. بەڵام ڕۆژنامەنوسێکی ئازاد ناتوانێت راستییەکان بشارێتەوە.”

دوای دۆسیە تازەکەی ئێمرە سۆنجان ، دیار نییە کە یەکەم دانیشتنی دادگا کەی دەبێت.

سەرچاوە: TR724

Show More
Back to top button