هەواڵ

گۆرانییەک بەناوی (١٣ شەو) بۆ مامۆستا گۆکهان

مامۆستا گۆکها لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەستگیر کرا، پاش ١٣ ڕۆژ لە زیندانیی و ئەشکەنجەدان گیانیان لەدەست دا

پاش ئەوەی مامۆستا گۆکهان ئاچککۆڵو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا و دوای ١٣ ڕۆژ زیندانیی کردن و ئەشکەنجە دان گیانی لەدەست دا، لە ئێستادا سوڤاری گۆرانیبێژ گۆرانییەکی بۆ ڕوحی ئەو مامۆستایە بڵاو کردەوە بە ناوی (١٣شەو).

گۆرانییەکە لە ئاواز و هۆنراوەی سوڤاری خۆیەتی و چەندین خەون و خەیاڵ و ئاواتی مامۆستا گۆکهان و سوڤاری تێدا بەدی دەکرێت.

بەهۆی ئەوەی کە گۆرانییەکە ڕەنگدانەوەی سەردەمی ڕەشبگیر و ستەمکاریی تورکیایە و تۆمارکردنی بەشێک لە مێژووە، تولای ئاچککۆڵو هاوژینی مامۆستا گۆکهان لەوبارەیەوە نووسیویەتی:

” ١٣ شەو، ١٣ شەوی تاریک، ١٣ ڕۆژ بێ بینین، بێ ئەوەی بزانین چی ڕوویدا، چاوەڕوانییەکی بێهودە، ١٣ ڕۆژ دڵەڕاوکێی بێهودە… ١٣ ڕۆژ کە بووە خاڵی وەرگەڕانی ژیانمان. پاش ١٣ ڕۆژ کە مێردەکەمم بە شهیدی هاتەوە دەست… زۆر سوپاس بۆ ئەم کارەتان، منەتبارتین. ئێوە نازانن کە هەر دێڕێک لەم گۆرانییە بۆ من چی دەگەیەنێت. تەنها دەتوانم بڵێم: وشەکانی ئەم گۆرانییە وەک بڵێی ڕازی ئەو ١٣ ڕۆژ و ١٣ شەوەیە کە لەگەڵ هاوژینەکەمدا نە یەکمان بینی و نە گوێمان لە دەنگی یەکتر بوو، وەک بڵێی ئەو قسانەی تێدایە کە دەمانویست بە یەکی بڵێین. دڵدانەوە و بیرکردن و حەسرەت و ئازارەکان، چاوەڕوانییەک تەژی لەوانە و لە پشتبەستن بە خودا… دیدارمان کەوتە قیامەت، بەڵام لەخودا بەزیادبێت ژن و منداڵێکی لەپاش خۆی بەجێهێشت کە شانازی پێوەت دەکەن و بێپایان سوپاسگوزاری خودان. هەر بژین بۆ خۆتان و وەفاداری و ورەتان. خودا کارەکانتان بخاتە تەرازوی خێرەوە.”

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/suvariden-gokhan-acikkollu-anisina-13-gece/

Show More
Back to top button