بەشی ڤیدیۆکانگۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

گوڵەکەی مەدینە

شیعر: موحەمەد فەتحوڵڵا گولەن

دیسانەوە یادم کردی و هەموو شتێکم لە یاد چوو
خەیاڵی تۆ لەسەر لوتکەکانی دڵ دەهات و دەچوو
گەرچی ئەمە سەرابیش بێت، خورپەی دڵی ڕەواندمەوە
دیسانەوە یادم کردی و هەموو شتێکم لە یاد چوو

خۆزگە هەردەم، لەگەڵ عیشقت دادەنیشتم و هەڵدەستام
وەک ڕوحەکان باڵا دەبووم و لە ئاسۆتدا دەگەڕام
ڕێگایەکم دەدۆزییەوە، تا دزە بکەمە دڵتەوە
خۆزگە هەردەم، لەگەڵ عیشقت دادەنیشتم و هەڵدەستام
**
تێگەشتم لەوەی کە، ئیتر درەنگە بۆ دیدارت
بەردەوام هەر دەناڵێنێ، دڵەی سوتاو بە هیجرانت
هەر دەناڵێ و بە هەستی نوێوە چاوەڕێ
تێگەشتم لەوەی کە ئیتر درەنگە بۆ دیدارت

گەر تەمەنیشم دەست نەدا، من بەو سۆزەوە لە ڕێتم
تێگەشتم لەوەی کە ئیتر درەنگە بۆ دیدارت
*
دڵ وەک دڵی کۆترێکە و لەگەڵ ناوی تۆ دەلەرزێت
چی دەبێت گەر لە باڵی خۆت، بۆ گەیشتن پێت؛
پەڕێکم پێ بدەی تا هەردەم بەرەو خۆت بفڕم
دڵ وەک دڵی کۆترێکە و لەگەڵ ناوی تۆ دەلەرزێت
**
ئەی ئەو گوڵەی بیابانە وشک و برنگەکانت کردە بەهەشت
وەرە و بڕژێرە ناو دڵم، خۆت و ئەو ڕەنگە مەستانەت
کاتییەتی ئیتر پێبکەنە، بەڕووی چاوانی پڕ ئەشکما
ئەی ئەو گوڵەی بیابانە وشک و برنگەکانت کردە بەهەشت
**
با بەندەیەک بم وەک مەجنون لەدووت ڕاکەم
پشکۆیەک هەڵدە ناوناخم تا چەشنی کورە بسوتێم
تا ڕزگارم بێت لەم خەوە ناخۆشەی بێ تۆیی
با بەندەیەک بم وەک مەجنون لەدووت ڕاکەم

**
ئەقڵم ڕۆژانی دوور لە تۆ ئەژمار دەکا
وەک سەربازێ چاوەڕێی ڕۆژی تەواوبوون دەکا
لە ڕۆحمدا غوباری دڵتەنگیی شەن دەکا
دەسا تۆش ڕووی خۆت بنوێنە، کە وا خۆر ماڵئاوا دەکا
ئەقڵم ڕۆژانی دوور لە تۆ ئەژمار دەکا
**
هەر هیچ نەبێ، لە دوا ساتدا با زەردەپەڕ سپێدەم بێت
دڵ بە تازەترین ڕەنگەکانی سپێدەت پڕ بێت
لە هەموولا دەنگی تەمبوور، ناڵەی نەی بێت
با ئەوەش ئاهەنگی من بێت
هەر هیچ نەبێ، لە دوا ساتدا با زەردەپەڕ سپێدەم بێت

Show More
Back to top button