هەواڵ

گروپی (Time to Help) بۆ بەسەرکردنەوەی خانەی بێسەرپەرشتان سەردانی تەنزانیایان کرد

گروپی (تایم تو هێلپ) دوای ئەو ستایشە زۆرەی بە دەستیهێنا بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژە خێرخوازییانە، بەردەوامە لە بەسەرکردنەوەی منداڵانی بێسەرپەرشت لە سەرانسەری جیهان. بەشی هۆڵەندای ڕێکخراوی تایم تو هێڵپ بۆ یارمەتیدانی بێکەس و بێسەرپەرشتان لە ئەمستەردامەوە بەرەو دارولسەلامی پایتەختی تەنزانیا بەڕێکەوتن. بڕیار وایە ڕیکخراوەکە خانەکانی بێسەرپەرشتان لە دارولسەلام نۆژەن بکەنەوە بۆ خزمەتکردنی منداڵان.

 

عومەر تۆزکۆپاران بەڕیوەبەری بەشی هۆڵەندای ڕێکخراوی تایم تو هێڵپ ڕایگەیاند ئامانج لە سەردانەکە یارمەتیدانی هاوڵاتیانی تەنزانیایە، گروپەکە پێکهاتووە لە ١٠ خۆبەخش کە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دەمێننەوە، کاردەکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی خانەکانی بێسەرپەرشتان. عومەر تۆزکۆپاران ڕایگەیاند “خانەیەکی بێسەرپەرشتان کە ٥٠ منداڵی تێدا دەمێنێتەوە لەگەڵ کۆمەڵێ خوێندگە نۆژەن دەکەینەوە. لەپاڵ ئەمەدا ٣ بیری ئاو دەکەینەوە، لەپاڵ ئەمانەشدا جلوبەرگ، پەراوگە و خواردنیان بەسەردا دابەش دەکەین. لەنێو خۆبەخشەکاندا دۆستە هۆڵەنییەکانیشمان دەبینرێن، ئەم خۆبەخشانەمان خۆیان کاری نۆژەنکردنەوەی خانەی بێسەرپەرشتانەکە دەکەن”.

 

لە درێژەی لێدوانەکەی دەربارەی ئەو کار و چالاکییانەی بۆ یارمەتی هاوڵاتییانی ئەفریقا ئەنجام دەدرێت عومەر تۆزکۆپاران ڕایگەیاند “٢٧ی نیسانی ٢٠١٨ لەگەڵ ڕێکخراوی بانکی خۆراکی هۆڵەندی سەردانی سەندیگال دەکەین. لەو کاتەشدا لەپاڵ دابەشکردنی خۆراک و یارمەتییەکان خانەکانی بێسەرپەرشتان نۆژەن دەکەینەوە. وەک ڕێکخراوی تایم تو هێڵپ هەوڵدەدەین لەگەڵ ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی تری هۆڵەندا کاری هاوبەش بکەین بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان و هەژاران”.

 

سەرچاوە: TR724

Show More
Back to top button