هەواڵ

گالینا توفەکچی: ١٢ منداڵیان بێسەرپەرشت بەجێهێشت…

 

لە بەرواری ٦ ی ئەیلولدا لە حەوت ناوچەی جیاواز لە مۆڵدۆڤا بە هاوار و گریانی منداڵانی بێتاوان ڕۆژ بووەوە. بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خوێندگەکانی هۆریزۆنت کە ماوەی چەندین ساڵە لەو خوێندگەیانەدا خزمەت دەکەن، بە شێوەیەکی دوور لە بنەما یاسایی و مرۆڤایەتییەکان دەستگیر دەکرێن و بەرەو ئەو فڕۆکەیە دەبرێن کە لە فڕۆکەخانە چاوەڕێی دەکرد. بە بێ ئەنجامدانی هیچ ڕێکارێکی فەرمی بەرەو تورکیا گەڕێندرانەوە. بە گوێرەی وتەی زۆردار و دیکتاتۆرەکان سنورداش کرانەوە.

حەوت مامۆستا هاوسەر و منداڵ و خوێندکارەکانیان لە دوای خۆیان بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە بەجێهێشت. ئەندامانی خانەوادەکانی ئەو مامۆستانەی کە ڕفێندرابوون نەیاتوانی بە تەواوی ئەو شۆکە گەورەیە تێبپەڕێنن، بۆیە هەندێکیان بەرەو وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەندێکی دیکەیان بەرەو دوورتر ڕۆشتن. بەڵام گالینا توفەکچی کە هیچ شوێنێکی نەبوو بۆی بڕوات، لەو وڵاتە مایەوە کە تێیدا لەدایکببوو، وە تێیدا گەورە ببوو، وە ببووە هاوڵاتی ئەو وڵاتە.

 

١٢ منداڵ بێسەرپەرشت مانەوە

گالینا توفەکچی پسپۆڕی زمانی ڕووسییە و لە شاری کۆمرات لەو خانووە کۆنەدا دەمێنێتەوە کە لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، وە هەم دایکایەتی و هەم باوکایەتی بۆ دوو منداڵەکەی دەکات. گالینا توفەکچی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەری moldova.org ئەنجامدا و لەو چاوپێکەوتنەدا دەخی دڵی خۆی هەڵڕشت و بە زۆردار و دیکتاتۆرەکانی وت: “١٢ منداڵتان بێسەرپەرشت بەجێهێشت.”

 

 

باوکم کەی دەگەڕێتەوە؟

گالینا توفەکچی لە چاوپیکەوتنەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو شتەی زۆر بووەتە هۆی ناڕەحەتبوونی بریتییە لە نەبوونی وەڵامێک بۆ پرسیاری منداڵەکانی کە هەموو بەیانییەک دەپرسن: “باوکم کەی دەگەڕێتەوە؟”

 خاتوو گالینا ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ مامۆستا فەریدون لە مانگی تشرینی یەکەمدا یەکتریان ناسیبوو. مامۆستا فەریدون لە چاوی خاتوو گالینای هاوسەریدا مرۆڤێکە کە “پێگەشتوو، پارێزەر و خاوەن متمانەیە”. خاتوو گالینا هەرچەندە بە پێی توانای خۆی هەوڵ دەدات مندالەکانی هەست بە بێ باوکی نەکەن. بەڵام لە هەموو کەس زیاتر ئەو بیری دەکات و لە دووری هاوسەرەکەی هۆنراوەکەی بۆ نووسیوە و تێیدا لە باسی هاوسەرەکەیدا دەڵێت: “هیچ کەسێکی لەو ڕاست و درووستترم نەبینیوە”.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/galina-tufekci-12-cocugu-yetim-biraktilar/

Show More
Back to top button